أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: ریكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر، رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یان تێكه‌ڵ به رێكخراوێكی دیكه‌ی بكات كه ئامانجه‌كانیان چوونیه‌ك بن و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشیان رازی بن. ئه‌گه‌ر وه‌زیریش رازی نه‌بێ ئه‌وه، له‌م باره‌دا بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیر ئه‌وه‌ی له باره‌دا هه‌یه كه له‌به‌ر ده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) رۆژ كه له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و تانه‌ی لێبدرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی ئیداری ئه‌م ئیش و كارانه ده‌كات: یه‌كه‌م: داواكانی به ئه‌ندام بوون بۆ یه‌كێتی قبوڵ ده‌كا، یان ره‌تی ده‌كاته‌وه. هه‌ر كه‌سێكییش داواكه‌ی قبوڵ نه‌كرا بێ، بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی(30)سیی رۆژ له رۆژی ده‌رچوونی بریاری قبوڵنه‌كردنه‌كه‌وه‌ی، له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تانه له بڕیاره‌كه بدات. بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش كه دوای ئه‌و تانه‌لێدانه ده‌رده‌چێ، بڕیارێكی بنبڕه. دووه‌م: پارێزگاری له سامانی یه‌كێتییه‌كه ده‌كاو، وه‌ده‌ستیان دێنێ و، له دارایی به‌رده‌ست، خه‌رجی پێویست ئیقرار ده‌كاو، به بڕیاری ده‌سته‌ی ئیدارییش نه‌بێ، ناشێ ده‌ستكاریی سامانی یه‌كێتییه‌كه بكرێ. سێیه‌م: راپۆرتی ساڵانه، له‌باره‌ی بزاڤی یه‌كێتی و ئیش و كاری یه‌كێتییه‌وه ئاماده ده‌كات.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: 1-ریكخراو له مزو کرێی ده‌مه‌زراندن و (رسوم التأسیس) مزوکرێی ته‌سدیقكردنی سجله‌كانی سه‌رفرازه (عه‌فو ده‌كرێ). 2-سرۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی داوه‌تێ بۆی هه‌یه به پێی به‌ند و به‌ست (ضوابط) رێكخراوه‌كه له باج و مزوگرێی گومرگ عه‌فو بكا تا رێكخراوه‌كه ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته دی.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م بڕگه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 و ده‌بێته بڕگه (8)ی: 8/ ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه كه كه‌لاوه‌یه‌كی به‌تاڵ بووبێ و به‌هۆی شووره بونه كردنییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێ وخاوه‌نه‌كه‌ی چووبێته پاڵ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد یا به‌و هۆیه‌وه گیرابێ له ماوه‌ی جێ به‌جێ بوونی بڕیاری (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش)ی ژماره(1223)ی ڕۆژی 13/11/1981 چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ره‌وه به‌م جۆره ده‌بێ: أ/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه تا كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه هێشتا هه‌ر به‌تاڵ بوو ده‌درێته‌وه به خاوه‌نه ئه‌سڵه‌ییه‌كه‌ی و به‌ناوییه‌وه تۆمار ده‌كرێ وهه‌ر كریارێكیش مافی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش خۆی هه‌یه به‌و پاره‌یه‌ی له‌بری نرخه‌كه‌یدا داوێتێ. ب/ئه‌گه‌ر كریاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ره‌ی له‌سه‌ر بیناكرد بوو به پێی تۆماری موڵكداریی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ له نێوان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌كه به نرخه‌كه‌ی یا فرۆشتنی زه‌وییه‌كه به خاوه‌نی خانووبه‌ره‌كه به نرخی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه. ج/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه خانووبه‌ره‌ی له‌سه‌ر كرابێ و به پێی تۆماری موڵكداریی خاوه‌ندێتیه‌كه‌ی له‌ده‌ست كریاری یه‌كه‌مدا نه‌مابێ، دواكریار ده‌بێ نرخی كه‌لاوه‌كه به پێی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه بدا به خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه وهه‌ر كریارێكیش بۆی هه‌یه بگه‌رێته‌وه سه‌ر پێش خۆی به‌و پاره زیاده‌یه‌ی ده‌یدا. د/حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه گشت ئه‌و كێشانه ده‌گرێته‌وه كه تایبه‌تن به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كه‌لاوه به‌هۆی شووره بونه‌كردنییه‌وه و كه له‌وه‌و به‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه‌ی به پێی مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1992 پێكهاتبوون بڕیاریان تیادا ده‌رچووه، ئیتر سا گه‌یشتبنه پله‌ی بنبڕ یا نه‌گه‌یشتبن.
مادده‌ی شانزده‌م:
مادده‌ی شانزده‌م: ئه‌نجومه‌نێك كاروباری سه‌ندیكا به‌رێوه ده‌بات و له‌مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: جێگری نه‌قیب و چوار ئه‌ندام له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كانی سه‌ندیكا له وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسای بكرێت، له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1. به بڕیارێكی هۆدار كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا ده‌یده‌ن. 2. به داواكاریه‌كی هۆداری نووسراو كه له سه‌دا ده‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و، ده‌بێ ئه‌نجومه‌نیش بانگهێشتنێك ده‌ربچوێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له گه‌یشتنی داواكارییه‌كه دیاری بكات. دووه‌م: نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی باسی هسچ شتێك بكرێت ته‌نیا ئه‌و كار‌و بارانه نه‌بن كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: رێكخراو پێویسته له كاتی هه‌موو ساڵێكی دارایی یان له كاتی زه‌روره‌تدا ئه‌و راپۆرتانه پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات. 1-راپۆرتی دارایی ساڵانه كه هه‌موو داهات و خه‌رجی تێدا بێت. 2-راپۆرتێكی ئاودامانی ساڵانه كه هه‌موو خزمه‌ت و پرۆژه‌ی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و bزاڤی مرۆڤایه‌تی تێدا بێت و ئه‌و لایه‌نانه‌ش نیشان بدات كه سوودیان لێ وه‌رگرتووه. 3-راپۆرتێك هه‌موو پلان و به‌رنامه‌ی به هاناچوون و ئاوه‌دانكاری و فراژوكاریی هه‌رێمی تێدا بێت كه بۆ ساڵی تازه‌ی دارایی بنیاد ده‌نرێن.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: ریكخراوه‌كه بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانیه‌كاندا گرێ به‌ستی بكات یان كۆمه‌ك و پیتاكی مادده‌ی و مه‌عنه‌وی له هه‌نده‌رانه‌وه وه‌ربگرێ، له‌م باره‌دا پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری ئاگادار بكات.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: دارایی ریكخراوه‌كه له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1-ئه‌و به‌ش و پشكه‌ی كه ئه‌ندامه‌كان ده‌یده‌نێ. 2-ئه‌و ده‌سنگه و به‌خشش و خه‌ڵات و پیتاك و دارایی و وه‌قف و وه‌سیه‌ته‌ی كه تاكه تاکەی خه‌ڵك و لایه‌نی دیكه ده‌یده‌نێ. 3-ئه‌و داهاتانه‌ی كه رێكخراوه‌كه به بزاڤ و چالاكی خۆی و وه‌به‌رهێنانی دارایی خۆی ده‌ستی ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێ: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێریاری كۆتایی. دووه‌م: ووت و وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر دانی. سێیه‌م: سه‌یر كردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. چواره‌م: بڕیار دان له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمییاندا به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیان. دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت مافی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به پیی حوكمه‌كانی یاساكان و پێره‌وه‌كان و رێنماییه كار پێكراوه‌كانی له فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی حه‌فته‌م:
مادده‌ی حه‌فته‌م: یه‌كه‌م: نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نه‌بن كه هه‌موو ئه‌ركێكیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن یان خستنه ئیش بۆ سه‌ندیكا بنێرن، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌و بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئامانجگه‌لی و ئیشه‌كانی: ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ راكێشان و دنه‌دان و چاودێری كردنی كۆمپانیا‌و داموده‌زگاگه‌لی محه‌للی وبیانی تا دارایی خۆیان له‌م بوار‌و پرۆژانه‌ی خواره‌وه‌دا وه‌به‌ربهێنن: 1. دۆزینه‌وه‌و به‌ره‌و چاكتربردنی كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز. 2. گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو‌و گازی سروشتی. 3. پاڵاوتنی نه‌وتی خاو‌و گاز. 4. گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن و وه‌بازاڕ گه‌یاندنی به‌روبوومی نه‌وتین و گاز. 5. فراژوكردنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی نه‌وت و گاز.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م ده‌سته‌یه بوجه‌ی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
مادده‌ی دووه‌م :
مادده‌ی دووه‌م : له هه‌رێمدا، ده‌سته‌یه‌كی گشتی به‌ناوی ده‌سته‌ی گشتیی نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كان داده‌مه‌زرێ و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌سترێ و فرمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه داده‌مه‌زرێ به مه‌رجێ شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له نه‌وت و گاز‌و پترۆكیمیاییه‌كاندا هه‌بێ و، له كه‌مییش بڕوانامه‌ی خوێندنی زانكۆیی هه‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: رێكخراو بۆ وه‌دیهانینی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1-به‌شداری كردن و هاوكۆمه‌كی له بواری به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌دا. 2-هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانییه‌كانی ناو هه‌رێم له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیدا.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: رێكخراوه‌كه ده‌بێ ئه‌م سجل و تۆمارانه‌ی خواره‌وه رابگرێ به مه‌رجێ دایه‌ره‌ی كاتبی عه‌دل ته‌سدیقی كردبن: 1-سجلی ئه‌ندامان و (ئه‌وانه‌ی سه‌ربه رێكخراوه‌كه‌ن). 2-سجلی بڕیار و مه‌حزه‌ره‌ی دانیشتنه‌كان. 3-سجلی پرۆژه‌كان. 4-سجلی حساب و حسابكاری. 5-سجلی ئه‌موال و كه‌لوپه‌له‌كان.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: له پێڕۆی ناوخۆی رێكخراوه‌كه‌دا ده‌بێ هه‌موو ئه‌و حوكمانه‌ی دیاری بكرێن كه په‌یوه‌ندییان به رێكخستنی كاروباری ئیداری و دارایی و هونه‌ری و چۆنێتیی دانان و دامه‌زراندنی كه‌سانی سه‌ر به رێكخراوه‌كه و قبوڵ كردنی ئه‌ندامه‌كانییه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1. حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌موو ئه‌و دادوه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستاندا له كاردانه. 2. ئه‌و دادوه‌رانه‌ی به‌ر له به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و ته‌مه‌نی خانه‌نشینیی ئیجبارییان ته‌واو نه‌كردووه، ده‌شێ بخرێته‌وه سه‌رئیش.