أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌رئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یاسای ژماره(34)ی ساڵی 2004ی وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ( وه‌قائیعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی پێنجه‌م له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه:ـ 3- ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌كانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و پیشه‌یی و فێركردنی گه‌وران و هۆیه‌كانی و كتێبی خوێندن، له‌گه‌لأ ئاماده‌كردنی شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌زموونه‌كان بۆیان، تاكو سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی و پلانه‌كانی به‌دی بهێنرێن و په‌ره به هه‌موو ئه‌وانه بدات به پشت به‌ستن به باسی زانستی و لێكوڵینه‌وه‌كان.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی شه‌شه‌م له یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م: فێركردنی گشتی بۆ تازه پێگه‌یشتووان له دوو قۆناغی سه‌ره‌كی رێك ده‌خرێ كه ئه‌مانه‌ن: 1. قۆناغی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی (نۆ) ساڵه. 2. قۆناغی فێركردنی ئاماده‌یی و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی (سێ) ساڵه. دووه‌م: باخچه‌كانی ساوایان: پێش قۆناغی فێركردنی بنه‌ره‌تی ده‌كه‌وێ و رێ خۆشكه‌ریه‌تی.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، لایه‌نه پێوه‌ندیداره كانیش، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی كارگیریی ئه‌م كار‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌بێ:ـ یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی هه‌موو زانیارییه‌كی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری (مین) وده‌ستنیشانكردنی گرنگترینیان له بواری نه‌هێشتنی (مین) دا. دووه‌م: كاركردن له پێناوی هاو ئاهه‌نگی ورێكخستنی پرۆسه‌كانی لابردنی (مین) له‌گه‌لأ هه‌موو فه‌رمانگه وده‌زگا حكومه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمدا. سێیه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی ده‌زگا له مه‌یدانی كاروباری مین له چوارجێوه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا. چواره‌م: ئاماده‌كردنی راپۆرتی ساڵانه وبه‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه هه‌موو چالاكی وكاری جێبه‌جێ كرا‌و وكێشه وپێشنیازه‌كانی ده‌زگای تێدا دیاری ده‌كرێت. پێنجه‌م: دانانی پلانێكی ساڵانه و پێنج ساڵی ودرێژ خایه‌ن بۆ ده‌زگاكه. شه‌شه‌م: ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی ده‌زگاكه وبه‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سندكردنی.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م : كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌بێت وله كاتی ئاماده نه‌بوونی دا جێگره‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به بانگهێشتی سه‌رۆكی ده‌زگا هه‌ر سێ مانگ جارێك به‌لانی كه‌م كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك یا له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی وگه‌ر پێویستیشی كرد به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی كۆده‌بێته‌وه. سێیه‌م: ڕاده‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت وبریاره‌كان به زۆربه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان وه‌رده‌گیرێ وله كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كان ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگی تێدا داوه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: داهاته‌كانی ده‌زگا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م : ئه‌و پارانه‌ی كه حكومه‌تی فیدرال وحكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی بۆی ته‌رخان ده‌كات. دووه‌م : ئه‌و به‌خشین وپیتاكانه‌ی كه رێكخراوه نیوده‌وڵه‌تیه‌كان ورێكخراوه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ورێكخراوه ده‌وله‌تی ونا حكومیه‌كان بۆ هه‌رێمی ته‌رخان ده‌كه‌ن. سێیه‌م: ئه‌و به‌خشش ویارمه‌تیه خۆ جێیانه‌ی كه بۆی دیت به‌مه‌رجێك بیانی بن وبه‌ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ده‌زگا له‌باج وره‌سمه‌كان ده‌بووردرێ.
مادده دوازده‌م:
مادده دوازده‌م: یه‌كه‌م: له وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌زگا، یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت پیاده ده‌كرێت. دووه‌م : ژمێریاریی ده‌زگا ده‌كه‌وێته به‌ر پشكنینی چاودێری دارایی.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: ده‌زگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه‌س یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بێ مۆله‌ت وره‌زامه‌ندیی فه‌رمی ده‌چنه ناو كێڵگه‌كانی مین، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ی نیشانه دیاریكراوه‌كان بۆ نیشانكردنی ناوچه‌پیس بووه‌كان به (مین) ده‌گۆڕن بداته دادگا بمه‌وناوه‌ی كه ئه‌و نیشانانه له موڵك وماڵی هه‌رێمن.
مادده‌ی چوارده‌م :
مادده‌ی چوارده‌م : ده‌زگای بۆی هه‌یه:ـ یه‌كه‌م: ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا ته‌رخان بكات به پێی سروشتی كاری هه‌ر یه‌كێكیان وڕاده‌ی كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ وناراسته‌وخۆ. دووه‌م : دڵنیایی كردنه‌وه‌ی هاوكارانی ده‌زگا له دژی مه‌ترسی رووداوی (مین) وله‌كاتی پرۆسه‌كانی كاروباری (مین)دا.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: خزمه‌تكردن له رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه كان ورێكخراوه ناوخۆیی وخۆجێبه‌تی وبیانی كه كار له بواری كاروباری (مین) له هه‌رێمدا ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تی فرمان بۆ كارمه‌ندانی ده‌زگا حیساب ده‌كرێت.
مادده شازده‌م:
مادده شازده‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده حه‌ڤده‌م:
مادده حه‌ڤده‌م: كاربه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیاریك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده هه‌ژده‌م:
مادده هه‌ژده‌م: پێكهاته‌كانی ده‌زگا به‌پێره‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچوواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت وله رۆژنامه‌ی فه‌رمی(وه‌قائیعی كوردستان) بڵاوده كرێته‌وه.