أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه بریتیه له رێكخستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی كاره قۆره‌خكارییه‌كان له رێگه‌ی به‌ره‌نگاری بوونه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێكهاتنه یان ڕه‌فتاركارییه كۆتكاره‌كان له نێوان دامه‌زراوه بازرگانیه‌كان یان چوونه‌ناویه‌كه‌كان و پرۆسه‌كانی كڕین یان به‌خراپ به‌كارهێنانی ناوه‌ندیی هێزیی بازاریی زاڵبوو، به‌جۆرێك ببێته هۆی سنووردانان بۆ گه‌یشتن به بازاڕ یان به‌زێده‌ڕۆیی كۆتی ده‌كات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زیانبه‌خشی ده‌بێت له‌سه‌ر بازرگانی ناوه‌خۆ یان نێوده‌وڵه‌تی یان گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و زیان به كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ینێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: قه‌ده‌غه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پێكهاتن یان گرێبه‌ستكردن له نێوان كه‌سانی كێبركێكار له هه‌ر بازاڕێك یان له لایه‌ن ئه‌وه‌ی كۆنترۆلی به‌سه‌ر بازارێكی دیاریكراودا هه‌بێت به مه‌به‌ستی قۆره‌خكاریی و هێنانه‌كایه‌ی كێبركێی ناڕه‌وا، ئه‌نجام بدرێت: یه‌كه‌م: هه‌ر چوونه‌ناویه‌كێك له نێوان دوو كۆمپانیا یان زیاتر یان هه‌ر كارێكی بازرگانی كۆتكار ئه‌گه‌ر كۆمپانیایێك یان كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای لێكدراو یان پێكه‌وه‌به‌ستراو كۆنترۆلی 35%ی یان زیاتری كۆی گشتی به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌لێك یان خزمه‌تگوزاریێكی دیاریكراو بكات یان ئه‌گه‌ر كۆنترۆلی 35%ی یان زیاتری كۆی گشتی فرۆشراوه‌كانی كه‌لوپه‌لێك یان خزمه‌تگوزاریێكی دیاریكراو بكات. دووه‌م: قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر لایه‌نێك دووباره به‌رهه‌مێك وه‌ك خۆی به نرخێكی كه‌متر له نرخی كڕینی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی سه‌رباری زێده‌كردنی باج و رسوماتی سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه و تێچوونی گواستنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، بفرۆشێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئامانجی له‌مه‌دا بریتی بێت له به‌جێنه‌هێنانی كێبركێی ڕه‌وا، وه ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی له‌م به‌نده ده‌قی له‌سه‌ر كراوه ئه‌و به‌رهه‌مانی كه خێرا تێكده‌چن و ئه‌و داشكانانه‌ی مۆڵه‌تدراون بۆ هه‌ر فرۆشتنێك بۆ پاكتاوكردنی كاره‌كان یان نوێكردنه‌وه‌ی شتی عه‌مباركراو به نرخی كه‌متر، له‌خۆ ناگرێت. سێیه‌م: یاریكردن به نرخه‌كانی فرۆشتن وكڕین بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بابه‌تی مامه‌ڵه‌كردنن. چواره‌م: دابه‌شكردنی بازاڕه‌كانی به‌رهه‌مهێنان یان ته‌رخانكردنی له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ی جوگرافی یان بنكه‌ی دابه‌شكردن یان جۆری كڕیاره‌كان یان كه‌لوپه‌ل یان وه‌رز یان ماوه‌ی دیاریكراو. پێنجه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌شداری كردن یان به‌شداری نه‌كردن له چوونه نێو كه‌مكردن یان زێده‌گریی وكاراییه‌كان و گشت پێشكه‌شكراوه‌كانی دابینكردن. شه‌شه‌م: دانانی كۆت له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان یان فرۆشتن به دیاریكردنی پشكه‌كانیشه‌وه. حه‌وته‌م: پێكبوون له ته‌نده‌ره‌كان به‌وه‌ی لایه‌نێك یان زیاتر پێكبێن له‌سه‌ر پێشكه‌ش نه‌كردنی ته‌نده‌ر یان كه‌مكردن یان پێكهاتن له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخه‌كان یان به‌نده‌كان یان مه‌رجه‌كانی ته‌نده‌ر یان كه‌مكردن و پێكهاتن له نێوانیاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببنه هاوبه‌ش له‌و ته‌نده‌ره‌ی كه‌وا زیاتر سه‌رنج ڕاكێشه. هه‌شته‌م: كۆتكردنی پرۆسه‌كانی دروستكردن یان دابه‌شكردن یان بازاڕكردن یان سنووردانان بۆ دابه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان یان جۆریان یان قه‌باره‌یان یان دانانی مه‌رج یان كۆت له‌سه‌ر دابینكردنیان. نۆیه‌م: پێكهاتن له‌سه‌ر دروستكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی به‌رهه‌مێك بۆ ماوه‌یه‌ك یان چه‌ند ماوه‌یه‌كی دیاریكراو. ده‌یه‌م: پێكهاتن له‌سه‌ر به‌ستنی مامه‌ڵه‌ی كڕین یان فرۆشتنی به‌رهه‌مێك له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك یان به‌پێی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا به‌جۆرێك ببێته هۆی سنووردانان بۆ ئازادی چوونه نێو بازاڕ یان هاتنه‌ده‌ره‌وه تیایدا له‌هه‌ر كاتێك بێت. یازده‌م: پێكهاتن له‌سه‌ر كورتبوونه‌وه به‌سه‌ر دابه‌شكردنی به‌رهه‌مێك جگه له به‌رهه‌مه‌كانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ی جوگرافی یان بنكه‌ی دابه‌شكردن یان كڕیار یان وه‌رز یان ماوه‌ی دیاریكراو. دوازده‌م: جیاكاری كردن له نێوان فرۆشیار یان كڕیار كه‌وا پێگه‌ی بازرگانیان لێكده‌چێت له چوارچێوه‌ی فرۆشتن یان كڕین یان له مه‌رجی مامه‌ڵه‌كردن. سێزده‌م: خۆگرتن له به‌رهه‌مهێنان یان به‌رده‌ستكردنی به‌رهه‌مێكی كه‌م كاتێك به‌رهه‌مهێنانی له ڕووی ئابوریه‌وه له توانا دابێت. چوارده‌م: پابه‌ند كردنی دابینكارێك به مامه‌ڵه نه‌كردن له‌گه‌ڵ كێبركێكارێكی تر. پازده‌م: سنووردانان بۆ ئازادی گه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ بازاڕه‌كان یان هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان تیایدا به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌كیی یان به‌شه‌كیی، ئه‌ویش به شاردنه‌وه‌ی یان خۆگرتن له مامه‌ڵه پێكردنی، سه‌ره‌ڕای بوونی له لای هه‌ڵگره‌كه‌ی یان به عه‌مباركردنی به‌بێ بیانوو. شازده‌م: رێگه‌گرتن یان ته‌گه‌ره‌خستنه به‌ر كارایی هه‌ر كه‌سێك بۆ چالاكی ئابوری یان بازرگانی له بازاڕدا. حه‌ڤده‌م: شاردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه به‌رده‌سته‌كانی بازاڕ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌كیی یان به‌شه‌كیی له كه‌سێكی دیاریكراو به‌بێ بیانووێكی ڕه‌وا. هه‌ژده‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری نادروست ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م یان نرخ یان نرخدانه‌نان بۆیان سه‌رباری پێ‌زانین به‌مه. نۆزده‌م: خۆگرتن له مامه‌ڵه‌كردن به به‌رهه‌مه‌كان به فرۆشتن یان كڕین یان سنووردانان بۆ ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه یان ته‌گه‌ره‌خستنه به‌ری به‌جۆرێك ببێته هۆی سه‌پاندنی نرخی ناڕاسته‌قینه بۆی. بیسته‌م: كه‌مكردنه‌وه یان زێده‌كردنی بڕی به‌رده‌ست له به‌رهه‌مێك به‌جۆرێك ببێته هۆی دروستكردنی كورتهێنان یان فره‌یه‌كی ناڕاسته‌قینه بۆی. بیست و یه‌كه‌م: سه‌پاندنی پابه‌ندبوون به دروست نه‌كردن یان به‌رهه‌م نه‌هێنان یان دابه‌ش نه‌كردنی به‌رهه‌مێك بۆ ماوه‌یه‌ك یان چه‌ند ماوه‌یه‌كی دیاریكراو. بیست و دووه‌م: هه‌ڵپه‌ساردنی به‌ستنی گرێبه‌ست یان پێكهاتنی فرۆشتن یان كڕینی به‌رهه‌مێك له‌سه‌ر مه‌رجی ڕازی بوون به پابه‌ندیی یان به‌رهه‌مێك كه سروشته‌كه‌ی یان به‌گوێره‌ی به‌كارهێنانی بازرگانی په‌یوه‌ست نه‌بێت به بابه‌تی مامه‌ڵه ڕه‌سه‌نه‌كه یان پێكهاتنه‌كه. بیست و سێیه‌م: به‌هه‌ده‌ر دانی هاوده‌رفه‌تی له نێوان كێبركێكاران به جیاكاری كردنی هه‌ندێكیان له هه‌ندێكی تر له مه‌رجه‌كانی مامه‌ڵه‌ی فرۆشتن یان كڕین به‌بێ بیانووێكی ڕه‌وا.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: له وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی پاراستنی كێبركێ و قه‌ده‌غه‌كردنی قۆره‌خكاره‌یی) پێكده‌هێنرێت و بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری بازرگانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ن: 1- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ. 2- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن. 3- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان. 4- وه‌زاره‌تی پلاندانان/ ده‌سته‌ی پێوانه‌كردن و كۆنترۆلێ جۆریی. دووه‌م: نوێنه‌رێك له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌كاربه‌ر. سێیه‌م: چه‌ند ئه‌ندامێك كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ن: 1- یه‌كێتیی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان. 2- یه‌كێتیی جوتیاران. 3- سه‌ندیكای ژمێركارو ووردبینكاران. 4- یه‌كێتیی پیاوانی كار.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی كرداره‌كی كه‌سی مه‌عنه‌ویی سه‌رپێچیكار به هه‌مان سزای بڕیاردراو بۆ كرده‌وه‌كانی سه‌رپێچیكار بۆ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، سزا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه‌وا به‌م كارانه‌ی ده‌زانی و به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ئه‌م به‌ڕێوه‌بردنه ده‌یخاته ئه‌ستۆی به‌شداری كردووه له كه‌وتنی تاوانه‌كه. دووه‌م: كه‌سی مه‌عنه‌وی به هاوبه‌شی به‌رپرس ده‌بێت له به‌جێگه‌یاندنی هه‌ر سزایه‌كی دارایی یان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك كه حوكمی پێ ده‌درێت ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كه له لایه‌ن یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی یان به ناوی یه‌كێكیان یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێكیان ئه‌نجامدرابێت.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن له كاتی سه‌لماندنی سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه بگرێته‌به‌ر: یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كه‌سی سه‌رپێچیكار بارودۆخی خۆی هه‌موار بكاته‌وه‌و سه‌رپێچیه‌كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا لاببات ئه‌ویش به‌بێ پێشێلكردنی حوكمه‌كانی به‌رپرسێتی كه له‌م سه‌رپێچیانه ده‌كه‌وێته‌وه. دووه‌م: داخستنی كاتی بۆ دامه‌زراوی سه‌رپێچیكار بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (15) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات به‌مه‌رجێك نابێت دووباره ئه‌م دامه‌زراوانه بكرێنه‌وه ته‌نها له دوای لابردنی سه‌رپێچیه‌كه‌وه نه‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م:ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی هه‌رێم(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌هه‌م:
مادده‌ی یازده‌هه‌م: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك دامه‌زرا یا گۆیزرایه‌وه بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی تر، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خزمه‌ته‌كه‌ی بخاته سه‌روه‌زیفه نوێیه‌كه‌ی بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كان و پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش قه‌بوول ناكری ته‌نیا له حاڵه‌تی خانه‌نشین كردنی نه‌بێ و ئه‌مه‌ش به پێی یاسا ده‌بێت. یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندیی فه‌رمانده‌ی گشتی یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات، گرێبه‌ست له‌گه‌لأ ئاره‌زوومه‌ندانی خۆبه‌خش كردن‌دا بكات بۆ كاركردن وه‌ك ئه‌فسه‌ر له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه (زێره‌ڤانی هه‌رێم) له كاتی پێویستی و به‌پێی پێویستی و پسپۆڕی. دووه‌م: له‌سه‌ر پێشِنیاری وه‌زیر وبه‌ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتی پایه ده‌درێته ئه‌وانه‌ی حوكمی برگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌یان گرێته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: خزمه‌تی پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان یان له رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به خزمه‌ت بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی و سه‌رمووچه‌ی و پله‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه و مۆڵه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن له خزمه‌ت داده‌نرێ به مه‌رجێك خزمه‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی په‌سند ده‌كرێ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه حیساب ده‌كرێ. دووه‌م : ماوه‌ی ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشمه‌رگه پێشی 5/3/1991 یان ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگدا یاخود له ناوچه‌ی جم وجۆلی سه‌ربازی به‌سه‌ری بردبێ كه هێزه‌كان و كه‌رته هاوبه‌شه‌كان به فه‌رمانی وه‌زیر ده‌ست نیشان ده‌كرێن به خزمه‌تێكی دوو چه‌ندانه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆ حیساب ده‌كرێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی په‌نجایه‌م
مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بێنێ: 1-پاراستنی شكۆمه$ندی دادوه‌ری به‌وه‌ی بێلایه‌ن و پاك بێ و به‌دووربێ له‌هه‌ر كار وكردارێك كه ببێته$ هۆی گومان لێكردنی له‌رووی سه‌ر راستیه‌وه. 2-ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وكاروبار وزانیاری و باوه‌ڕنامه‌ی به‌هۆی كاره$كه‌یه‌وه ئاگاداری‌یان لێ په‌یدا ده‌كا و ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندیان به‌دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سانه‌وه ده‌بێ، ئه‌م ئه‌ركه‌شی ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی خزمه$ته$كه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌بێ. 3-نه‌كردنی بازرگانی یا هه‌ر كارێك كه له‌گه‌ڵ ئیشی دادوه‌ریدا ناگونجێ. 4-له$به$ركردنی پۆشاكی تایبه$تی له‌كاتی دادبینیدا (المرافعه) به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا. 5-نیشته$جێ بوون له مه‌ڵبه$ندی شوێنی كاره$كه‌یدا له‌و حاڵه‌ته$دا نه‌بێ كه وه‌زیری داد له‌به$ر بارودۆخێكی تایبه$تی رێگه‌ی ده‌دا له شوێنێكی تردا نیشته$جێ ببێ. دووه‌م: چالاكی سیاسی له‌دادوه‌ر قه‌ده$غه‌یه ونابێ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ده‌سته ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه سیاسیه‌كان بپاڵێوێ دوای وازهێنانی نه‌بێ له‌كاره$كه‌ی.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره$م: 1ـ خواستی دامه‌زراندن به دادوه‌ر له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌ی خوێندن وئه‌و باوه‌ڕنامانه‌ی تر كه له مه‌رجه$كانی دامه‌زراندندا ده‌خوازرێن و ده‌درێن به وه‌زاره$تی داد و وه‌زاره$تیش ده‌بێ خواسته‌كانی دامه‌زراندن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌كان دا ئه‌گر به پێی یاسا مه‌رجه$كانیان ته‌واو بوون له‌گه‌ڵ راپۆرتێكدا له باره$ی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه له‌ڕووی پوخته$ی خزمه$ت و ره‌وشت و لێهاتوویی یه‌وه بنێرێ بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. 2 ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی چواره$می مادده$ی سی و دووه‌مدا په‌سه‌ندترین خواسته‌كانی دامه‌زراندن هه‌ڵده$بژێرێ و بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌نێرێ بۆ وه‌زاره$ت بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن.
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م:
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه وده‌سته‌كانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان ڕاپۆرتی وه‌رزی (فصلی) رێك بخه‌ن و تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه سه‌باره‌ت به بنه‌ما یاساییه سه‌ره‌تاییه‌كان (الجهل بالمادئ القانونیه الاولیه) یا غافڵبوونی له‌چه‌ند رووداوێك كه له كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌ون هه‌ڵه‌یه‌كی قه‌به (خگأ فاحش)ی كردووه وێنه‌یه‌كیان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵگرتنیان له فایلی خودی دادوه‌ره‌كاندا تا له كاتی باسكردنی پله‌به‌رزی وپایه به‌رزی یاندا ره‌چاوبكرێن. دووه‌م: وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه و دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا ئه‌و هه‌ڵانه له ده‌فته‌ری تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی دووه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: به‌پێی ئه‌م یاسایه یه‌كێتییه‌ك به ناوی (یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ عیراق) داده‌مه‌زرێت، باره‌گای سه‌ره‌كی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێت و بۆی هه‌یه له پارێزگاكان وهه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی لق بكاته‌وه به مه‌رجێك ژماره‌ی ئه‌ندامانی تێیدا له (3500) مامۆستا كه‌متر نه‌بێت، له‌گه‌لأ ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی مامۆستایانی زانكۆ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمییاندا به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیان. دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت مافی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به پیی حوكمه‌كانی یاساكان و پێره‌وه‌كان و رێنماییه كار پێكراوه‌كانی له فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م:سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م:یه‌كه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم راوێژكاره‌كانی داده‌مه‌زرێنێت به پله‌ی تایبه‌ت و بۆی هه‌یه به‌ڕیوه‌به‌ره گشتییه‌كانی نێو پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و خانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا.دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه كارمه‌ندانی پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات وخانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌باره‌ت به‌م بڕگه‌یه به سه‌رۆكی دیوان بدات.
یەكەم
یەكەم: هەرعیقارێ لە دەعواكانی موڵكداركردندا دەقەكانیان لە بڕیاری ژمارە (1198)ی هەمواركراوی ساڵی (1977)دا هاتووە لە دەرەوەی دایەرەی تەسجیلی عیقاریدا فرۆشرابێ یان لە رێگای تەنفیزەوە فرۆشرابێ، نرخی چەسپاندنی ناو بەڵێننامەی فرۆشتنەكەی بە هەند وەرناگرێ و دەخرێتە پشتگوێ و، لە رێگای شارەزایانەوە دەخەملێنرێ و لەسەر بنچینەی ئەم خەملاندنە رەسم و باجی لێ دەسێنرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌فسه‌ر بخاته سه‌ر نیوه مووچه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: گه‌ر به‌د ڕه‌وشت بوو به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌رپرسه‌كانی به زنجیره له‌سه‌ریان نووسیوه. دووه‌م: گه‌ر نه‌یتوانی كاره‌كانی له به‌ر بێ شیاوی جێبه‌جێ بكات ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌بێ كه به‌رپرسانی به زنجیره له‌سه‌ری به‌رزده‌كه‌نه‌وه. سێیه‌م: سه‌رنه‌كه‌وتنی له یه‌كێك له ده‌وره حه‌تمیه‌كان یان بنه‌ره‌تیه‌كان له سنفه‌كه‌ی خۆیدا.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم راوێژكاره‌كانی داده‌مه‌زرێنێت به پله‌ی تایبه‌ت و بۆی هه‌یه به‌ڕیوه‌به‌ره گشتییه‌كانی نێو پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و خانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا. دووه‌م: سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه كارمه‌ندانی پێكهاته‌ی دیوان دابمه‌زرێنێت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات وخانه‌نشینیان بكات به‌پێی یاسا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌باره‌ت به‌م بڕگه‌یه به سه‌رۆكی دیوان بدات.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌ك كه‌وته نێوان دیوان ویه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ر به چاودێرین و راسته‌وخۆ له نێوانیاندا یه‌كلا نه‌كرایه‌وه، سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیه‌وه.