أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌به‌ر ده‌م دادگاكان و لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كاندا ده‌بێ به نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه ته‌نیا سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه خۆیه‌تی یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆكه‌كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی پێ ده‌سپێرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1-رێكخراو ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره حكومییه، له چه‌ند كه‌سانێكی ته‌بیعی پێك هاتووه وبۆ وه‌دیهانێنی ئامانجه‌كانی خۆی له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیی له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ. 2-ئه‌م رێكخراوه خاوه‌ن شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و بۆی هه‌یه له پێناو وه‌دیهاێننی ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موڵكایه‌تیی موڵك و ماڵی ده‌سهه‌ڵنه‌گر و دەسهەڵگر(الاموال المنقوله وغیر المنقوله)ی ببێ. 3-ئه‌م رێكخراوه ده‌شێ، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر، چالاكیی مرۆڤایه‌تی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا پیاده بكا. 4-ئه‌م ریكخراوه بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی خۆی نه‌بێ هه‌وڵی وه‌ده‌ست هانینی هیچ سوود و قازانجێكی ماددی نادات.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زارتی ناوخۆ. وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ. ریكخراو: هه‌ر ریكخراوێكی كوردسانیی غه‌یره حكومییه كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له خۆ گرتبێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراكه كه‌وته ده‌ست كه‌سانی تر پێش ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنه‌كه‌ی به پێی به‌ڵێنێكی نووسراو له‌لایه‌ن كه‌س وكاری خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌وه و به ئاگاداریی ئه‌و خاوه‌نه له‌وكاره‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كه وپله‌ی خزمایه‌تی یه‌كه‌ش نیاز پاكی ئه‌و كه‌سانه‌ی تر رابگه‌یه‌نێ (تصرف) كردنی كڕیاره‌كه به ماڵه‌كه به حوكمی (تصرف) كردن به ئیدیعای هۆی شه‌رعی داده‌نرێ وحوكمی مادده (1120)ی یاسای شارستانی عیراقی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ و نرخی زه‌وی و بیناكه به پێی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌كرێته بنچینه بۆ قه‌بڵاندن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ره بووبێ و به (تجاوز) له‌سه‌ر زه‌وی وزارێك كرابێ كه موڵكی ده‌وڵه‌ت یا شاره‌وانی بووبێ و له‌كاتی دروستكردنیدا یا دواتر به‌ربه‌موڵك كردن كه‌وتبێ و خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی مه‌رجه‌كانی به موڵك كردنی تێدا بن یاكه‌لاوه‌ی تری له‌و بابه‌ته له ناوچه‌كه‌دا كرابن به موڵكی ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون ئه‌وا ئه‌و ڕووپێو (مساحه)یه‌ی (تجاوز)ی كراوه‌ته سه‌ر له سنووری ئه‌و ڕووپێوه‌ی ماوه‌ی به‌موڵككردنی زه‌وی و زاره‌كانی میری و شاره‌وانی ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌مه‌رجێك ئه‌م خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خانووبه‌ره‌كه ئه‌و پاره‌ی به موڵك كردنه بدا به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار كه ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون داویانه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خواسته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1/ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2/وه‌زره‌ت: وه‌زاره‌تی شاره‌وانیو گه‌شتوگوزاری هه‌رێم. 3/وه‌زیر:وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم. 4/بریكار/بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم. 5/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی راوێژكارانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی به‌خاوه‌نكردن یه‌كه‌م: پێویسته خانووه‌كه بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخان كرابێت و بكه‌وێته حه‌ره‌می گوند له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا. دووه‌م: ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه یان میراتگره شه‌رعیه‌كانی، داواكاری به‌خاوه‌نكردن پێشكه‌ش به لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌كات، له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێكهێنانی لێژنه تایبه‌تمه‌نده ئاماژه بۆكراوه‌كان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و خانووه نیشته‌جێیانه‌ی ده‌كه‌ونه حه‌ره‌می گونده‌كان و، ئه‌و خانووانه‌ی ئاسه‌واری بیناكانیان ماوه، له نێو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا، كه تاوه‌كو ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به‌خاوه‌ن نه‌كراون، به‌گوێره‌ی دیزاینی بنه‌ڕه‌تی شاره‌وانیه‌كان، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن و، بۆ دیاری كردنی حه‌ره‌می گونده‌كانیش پشت ده‌به‌سترێت به نه‌خشه‌ی كادستڕۆ، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ڕووبه‌ری زه‌وی تا ڕاده‌ی (400م2) به نرخێكی ره‌مزی و، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاده‌یه زیاتر بێت تا ڕاده‌ی ڕووبه‌ری (800م2) به نرخی (50%)ی نرخی باو له پارێزگا‌و، (25%) له قه‌زاو، (10%) له ناحیه، به‌خاوه‌ن ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ره‌كه له (800م2) زیاتر بێت ئه‌وا ڕووبه‌ره زێده‌كه به ناوی شاره‌وانیی په‌یوه‌ندار به‌بێ به‌رامبه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی به‌خاوه‌نكردن یه‌كه‌م: پێویسته خانووه‌كه بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخان كرابێت و بكه‌وێته حه‌ره‌می گوند له ناو سنووری شاره‌وانیه‌كاندا. دووه‌م: ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه یان میراتگره شه‌رعیه‌كانی، داواكاری به‌خاوه‌نكردن پێشكه‌ش به لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ده‌كات، له ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ له رێكه‌وتی پێكهێنانی لێژنه تایبه‌تمه‌نده ئاماژه بۆكراوه‌كان له بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌سته‌ی ئه‌و سندوقه له سێ ئه‌ندام پێك دێ: یه‌كه‌م: 1. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یانپاڵێوێ. 2. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ. به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری رۆشنبیری دایانده‌مه‌زرێنێ. 3. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایانده‌مه‌زرێنێ. 4. ماوه‌ی ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌كه‌دا سێ ساڵه و، تازه‌كردنه‌وه‌شی بۆ هه‌یه. دووه‌م: 1. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌رۆكایه‌تيی ده‌سته‌كه ده‌كا. 2. ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات.
مادده شازده‌م:
مادده شازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه بدات به فرمانبه‌رانی دیوان: 1/ده‌رماڵه‌ی ریقابه له (250%) دوو سه‌د و په‌نجا له سه‌ده‌ی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ. 2/ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه و مه‌ترسی و كاروباری تایبه‌ت كه له (150%) سه‌د و په‌نجا له سه‌دی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ. 3/هه‌ر فرمانبه‌رێكی دیوان كه نیشانه‌ی لێهاتوییه‌كی باڵای پێوه دیاربێ، یان كۆششێكی له راده‌ی خۆ به‌ده‌ری به‌خه‌رج دابێ و ئه‌نجومه‌ن بۆی ئیقرار كردبێ، ئه‌وه قیده‌مێكی بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه و ته‌رفیع له (یه‌ك ساڵ) زیاتر نه‌بێ، پێ ده‌درێ. دووه‌م: ئیقرار كردنی پلان وبنچینه‌كانی ئیش كردن له ناو دیوان و ئیقرار كردنی شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان. سێیه‌م: دیاركردنی چوارچێوه‌ی ئیش وكاری به‌ڕێوه‌به‌ری و دایه‌ره‌كانی دیوان ورێساكانی رێكخستنیان. چواره‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووریدا بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمه‌وه. پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و راپۆرت و بابه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخواز و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی دیوانه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می، هه‌روه‌ها له باره‌شیانه‌وە، بڕیار و ئامۆژگاری و ئیجرائاتی زه‌روور ده‌ست ده‌داتێ.
مادده‌ی نۆزده
مادده‌ی نۆزده: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانه‌كه خۆی، یا یه‌كێ له خاووخێزانه‌كه‌ی دوای مردنی خۆی له وه‌رگرتنی مووچه‌كه دابڕا یان نه‌هات و داوای مووچه بۆ بڕینه‌وه‌ی نه‌كرد و دوو ساڵیشی زیاتر به‌سه‌ر داچوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا مافی ئه‌وه‌ی نی یه داوای مووچه‌ی ئه‌و ماوه‌یه بكات كه دواكه‌وتووه مه‌گه‌ر بیانووی به‌جێی هه‌بێ بۆ ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی، دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه و مه‌علومات به ده‌سته‌ی سندوق به پێ ی ئه‌م مادده‌یه به‌دابڕان له داواكردن له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی بیست و یه‌ك
مادده‌ی بیست و یه‌ك: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كورد بۆی هه‌یه هه‌موو، یا هه‌ندێ مه‌سه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی كه خۆی به زه‌رووری بزانێ، یا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ بێ، له حوكمی مادده (14)ی ئه‌م یاسايەی ببوێرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1/ئابوونه‌ی ئینتما له سه‌ندیكادا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره. 2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ كه هه‌موو ساڵێ له مانگی شوبات نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاركراو ئابوونه‌كه‌ی نه‌دا و، دواكه‌وت، ئه‌وه، له‌و باره‌دا (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شدابوونه‌كه‌ی غه‌رامه‌ی دێته سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر هات و، دوو ساڵی بانه وبان یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ دوای خست، ئه‌وا، ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه. 3/ئه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی نه‌دابێ له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی دیوان له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و ره‌زامه‌نديی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به فه‌رمانبه‌رێكی ڕابه‌ری رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێ، سه‌رۆكی دیوان پله‌ی وه‌زیریی هه‌یه وله ڕووی مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ته‌شریفاته‌وه مافی وه‌زیريی هه‌یه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: دیوان به ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورده‌وه پێوه‌نده.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ك بۆ ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێمدا به‌ناوی (دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق) داده‌مه‌زرێ، كه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری خۆی هه‌بێ و بۆیشی هه‌بێ هه‌موو ره‌فتارێكی یاسایی بۆ وه‌ئاکام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی پیاده بكات، نوێنه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارییه سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی، یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ ده‌دا.