أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: یه‌كه‌م: ده‌كرێ تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بدرێ له‌لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له نێوان ماوه‌ی پانزه رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه به بڕیاره‌كه، وه بڕیاری دادگاش بنبره. دووه‌م: سزا ته‌میزكراوه‌كان به‌سه‌ر سه‌رپیچی كاردا جێبه‌جێ ناكرێ تا پله‌ی بنبڕی وه‌رنه‌گرێ.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: یه‌كه‌م: ئه‌ندامی به‌شدار بوو نابێ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكات ئه‌گه‌ر له رووی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ یاساغ كرابێ. دووه‌م: بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چوێنرێ و له كاتی یه‌كسان بوونیشدا به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.
مادده‌ی هشته‌م:
مادده‌ی هشته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه‌وا هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵاتریین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت له سه‌ندیكادا، له ناوه‌ندی سه‌ندیكا له ناوه‌ندی مانگی كانوونی دووه‌م هه‌ر سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌سترێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط)، نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌ه‌بێ و له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیسابیشدا دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌لبژاردن به‌رێوه ده‌چێت و نیساب به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن به به‌رده‌وام له كاره‌كانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ تا خولێكی تر.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: سالانه ده‌سته‌ی گشتی كۆده‌بێته‌وه به ئاماده‌بوونی (دوو سێ یه‌كی) ئه‌ندامه‌كانی، بڕیاره‌كانی له‌و مه‌سه‌لانه‌ی خواره‌وه‌دا به زۆرینه ده‌دا. 1. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و راستاندنی (تصدیق). 2. گفتوگۆكردنی راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكا و حیسابكاریه‌كانی و پێشكه‌ش كردنی رێنمایی له‌باره‌یه‌وه. 3. راستاندنی بودجه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا هه‌موو رۆژنامه نووسه به ئه‌زموونه‌كان ده‌گرێته خۆی ئه‌وانه‌ی وه‌فایان به هه‌موی پابه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه كردووه. 2-له‌سه‌ره‌تادا ده‌سته‌ی گشتی هه‌ردوو ساڵ داواكاری ده‌سته‌ی ئاماده‌كار، یا ئه‌نجومه‌ن كۆ دبێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و هه‌ر دوو لیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن (الانضبات) و چاودێری كردنی به ده‌نگدانی نهێنی، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێ یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ و له حاڵه‌تی ته‌واو نه‌بوونی (نصاب) دواده‌خرێ و بۆ هه‌مان رۆژ له حه‌وتووی داهاتوودا (نصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ده‌بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ندامیه‌تی ژوور ده‌پالێورێت ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێ: 1-هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێ. 2-ته‌مه‌نی له (25)ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3-بازرگانی كردبێ و یا پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی هه‌بووبێ و به لایه‌نی كه‌مه‌وه ماوه‌ی پێنج ساڵی پر كردبێته‌وه له ئه‌ندامیه‌تی یه‌كێك له ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی یان یه‌كێ لوه‌ژووره‌كانی بازرگانی عێراقی یا یه‌كێتی پیشه‌سازیه‌كانی عێراقی كه له پێش كارپێكردنی نامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆییان هه‌بێ ده‌بێت سێ ساڵ هه‌ر وه‌ك به‌رێوه‌به‌ره ده‌سه‌ڵات پێدراوه‌كانی (المدراْ المفوچون) كۆمپانیا تایبه‌تییه‌كان له‌و مادده‌یه به‌ده‌ر ده‌كرێن به مه‌رجێ له كاتی پێشكه‌ش كردنی داخوازی خۆپاڵاوتن دا سێ ساڵ یه‌ك له دوای یه‌كی له‌و فه‌رمانه‌دا به‌سه‌ر بردبێ. 4-ته‌واوی ئابوونه‌كانی به ژوور دابێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ده‌بێ ئه‌ندام ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: 1. له هاووڵاتییانی كوردستانی عێراق بێ یاخود لێی دابنیشێ. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر سزا نه‌درابێ. 3. بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ كه له به‌كالۆریۆس یا هاوتای له پزیشكی دا كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه كار ده‌كات: یه‌كه‌م: پێشخستنی پیشه‌كه‌و پاراستنی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و رۆشنبیری و ته‌كنیكی ئه‌ندامانی. دووه‌م: ئاماده كردنی ئه‌ندامان و رێكخستنی هه‌وڵ و كۆششیان له بواری خزمه‌تگوزاریی گه‌شه كردنی كشتوكاڵی له هه‌رێمدا. سێ یه‌م: كار كردن له پێناوی به‌هێز كردنی گیانی هاوكاری و هاورێیه‌تی كردن له نێوان ئه‌ندامان و به‌رگری كردن له ماف و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندیان به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان. چواره‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ تێكرای فه‌رمانگه و دامه‌زراو و سه‌ندیكا و رێكخراوه كشتوكاڵییه‌كاندا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته كشتوكاڵییه هه‌رێمی و جیهانی یه‌كاندا به جۆرێك كه به‌ره‌و پێش چوونی كشتوكاڵ و په‌ره‌سه‌ندنی له هه‌رێمی كوردستاندا مسۆگه‌ر بكا. پێنجه‌م: رێكخستنی رێسای ده‌ست دانه پیشه و چاودێری كردنی پیاده‌كردنه‌كه‌ی.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی نۆیه‌م له یاساكه‌دا هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه: 1) ده‌سته‌ی گشتی له‌هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه بەپێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ وهه‌ر (3) سێ ساڵیش، جارێ، له مانگی كانونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له‌باره‌گای سه‌ندیكاكه‌دا به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نه‌قیب) ده‌گیرێ، وله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێیه‌تی ئه‌نجومه‌ن وئه‌ندامانی لیژنه‌ی (ئینزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ، و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا بریكاره‌كان، دێته جێ، وئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وا له‌و باره‌دا، دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان با بریكاران به‌جێ دێ و به ته‌واو داده‌نرێ، ده‌نا ئه‌گه‌ر وانه‌بێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌ن له‌م باره‌دا بۆ خولێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر كاروفرمانی خۆی ناپچرێ و به‌رده‌وام ده‌بێت. 2) ئه‌گه‌رهات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هەڵبژاردنەكە لە ڕێگەی بريكارەكانەوە ئەنجام دەدرێ وڕێژەی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یان ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سورێنێ، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیشكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ وپێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لق له پارێزگا ده‌كرێ وبه‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێ. 2. داواكاریی چوونه ناو سه‌ندیكا، له‌ماوه (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی له سه‌ندیكا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، وئه‌نجومه‌نیش پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێته‌وه وئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه ره‌ت بوو ویه‌كلانه‌كرایه‌وه ئه‌و داوا كاره به‌وه‌رگیراو له سه‌ندیكا داده‌نرێ. 3. ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدەرخەر داواكاریی چونه ناو سه‌ندیكا ره‌ت بكاته‌وه وخاوه‌ن داواكه‌ش بۆی هه‌یه له‌لای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنیه‌وه تانووت له‌و بڕیاره بدات و بڕیاری دادگاش بنبڕه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی مامۆستایان و وانه‌بێژان بێنه‌دی: 1- پێویسته ده‌رچووی زانكۆ یان په‌یمانگه یان خولی پێگه‌یاندنی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن بێت. 2- له ڕووی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه لێهاتوو بێت. دووه‌م: پێویسته رێژه‌ی ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ده‌سته‌ی مامۆستایان له (80%)ی كۆی گشتی كارمه‌نده وانه‌بێژه‌كان كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: 1/دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ. أ ـ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی ساڵانه ب - ئابوونه‌ی تۆماركردن ج ـ ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری د ـ ئابوونه‌ی كردنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی تایبه‌تی له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كاندا. هـ ـ ئابوونه‌ی راستاندنی راپۆرتی پزیشكی و ـ قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا ز ـ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ئه‌ندامان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن له پارێزگاكان حوكمییانی پێ ده‌درێ و لێیان وه‌رده‌گیرێ. ح ـ مینحه وبه‌خشش و هه‌ر داهاتێكی تر. ط ـ ده‌سه‌كه‌وته‌كانی یانه ومه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ندیكا 2/ئه‌گه‌ر باری نا ئاسایی ماوه‌ی نه‌دا بودجه له واده‌ی خۆی دا په‌سه‌ند بكرێ، ئه‌و كاته له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌روازه وبه‌شه‌كانی پێشوو ده‌كرێ تاكو بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئامانجی ژوور رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی چالاكی و بازرگانی و ئابووری یه له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كانی و له سنووری پارێزگادا و چه‌سپاندنی له كاری گه‌شه‌پێ سه‌ندن له پارێزگا و له هه‌رێمدا.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: 1-ده‌بێ ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ له پله‌ی مامۆستا و به‌ره‌ژووردا بێ دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌ی په‌یمانگاوه و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ. 2-عه‌میدی په‌یمانگا ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تكاری یانه‌ی عه‌میدی كۆلێجی ده‌بێ كه له‌م یاسایه‌دا دیار كراون و به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌یمانگادا بگونجێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1-ده‌بێ ئه‌وه‌ی به مامۆستای یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و له‌قه‌به‌ی پێ ده‌به‌خشرێ باوه‌رنامه‌ی ماجستێر یا هاوتاكه‌ی هه‌بێ. 2-ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ماوه‌ی چوار ساڵدا له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه نه‌خرایه پله‌یه‌كی به‌رز تره‌وه ده‌بێ بگوێزرێته‌وه بۆ ده‌ه‌روه‌ی خوێندنی باڵا به مه‌رجێ گواستنه‌وه‌كه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن مقه‌ررێكی ده‌بێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئه‌نجومه‌ن كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نیوه‌زیرانه‌وه له پسپۆرانی بواری خوێندنی بالا داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی رێكخستنی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌ن و نووسینی مه‌حزه‌ره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی و تۆمار كردنی بڕیار و ئامۆژكاری و راپۆرته‌كانی به‌جێ دێنێ و راگه‌یاندنیان به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كاد له ده‌رچوونیانه‌وه و به دواداچوونی ئه‌م كاروبارانه‌ی لای ئه‌و لایه‌نانه‌ی پیایان گه‌یه‌نراوه زانینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆیان نراوه و به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرت له باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌مه‌زرێ یان پایه‌ی مامۆستای یاریده‌دری پێده‌درێ له پایه‌ی مامۆستایی كاری كردبێ له یه‌كێك له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا به ده‌رس گوتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له (4) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی كه‌م سێ توێژینه‌وه‌ی به نرخی بڵاوكردبێته‌وه كه له یه‌كێكیاندا به ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی كردبێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسه له كاره‌كانی ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتكاری وچاودێری، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییانه‌ی پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ته‌كنیكی و دارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ، به‌پێی یاسا له وه‌زیره‌وه ده‌رچێ و،هه‌رخۆشی سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنییان ده‌كات،و به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌پرسه، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نداو بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سترۆییه‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان، یان ئه‌وكه‌سه‌ی به گونجاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ڵاحییاته‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپیردرێ و له ئاراسته‌كردن و،سه‌رپه‌رشتكردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و پسپۆر بێت. سێیه‌م :راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وكارایی بن. چواره‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت پێك دێت له:ـ أ- وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان: به سه‌رۆك. ب- بریكاری وه‌زاره: به‌ئه‌ندام وله‌حاله‌تی دابڕانی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات ج- بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ : به ئه‌ندام. د- بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی : به ئه‌ندام. ه- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن : به ئه‌ندام. ز- بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه : به ئه‌ندام. و- بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با : به ئه‌ندام. ی- راوێژكار‌و خاوه‌ن ئه‌زمونان،له ناوه‌وه‌ی یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه،له‌وانه‌ی كه وه‌زیر بیه‌وێ له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداربن و ئه‌نجومه‌نیش هه‌ركاتێ پێویست بكا،به بڕیاری وه‌زیر كۆده‌بێته‌وه. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلان دانان و به‌دواداچوون: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بروانامه‌یه‌كی زانكۆی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاودێری و ئاوی سه‌رزه‌وه‌ی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاوی ژێزه‌وی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. پازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. دوازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی توێژینه‌وه‌و خشه‌كێشان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت. مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیر،بۆی هه‌یه له‌گه‌لأ كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی،له شاره‌زا پسپۆری هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا رێك بكه‌وێ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركوفرمانه‌ی پێیانده‌سپێری،له ماوه‌یه‌كدا كه وه‌زیر،خۆی به‌گونجاوی بزانێ دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ماف و ئه‌ركیشیان،له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه دیارده‌كرێ. مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م:پێكهاته‌و ئه‌ركوفرمانی وه‌زاره‌ت به پێره‌و دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه،كاتێك پێویست بكا،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان یه‌كیانبخا،یان هه‌ڵیانوه شێنته‌وه. سێیه‌م:وه‌زیر،بۆی هه‌یه رێنمایی گه‌ڵیك بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات. مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌هه‌ر یاسا‌و پێڕۆیه‌كی به‌ركاردا(النافژه)ناوی وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و ئاودێری هاتبێ و تایبه‌ت بێت به ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان ئه‌م وه‌زاره‌ته جێگای ده‌گرێته‌وه. مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن. مادده‌ی هه‌شته‌م: كاربه هیچ ده‌قێك ناكرێ له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دا ناكۆك بێت. مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی(وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه. عدنان ره‌شاد موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان-عیراق - هۆكاره‌كانی دانانی ئه‌م یاسایه - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌رامه‌تی ئاوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و، ئاویش بۆ زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیان گرنگه‌و، له فراژوكردنـی ( التنمیه) ئابووری و رێكخستـنی پێوه‌ندیكاری و سیاسـه‌تـی نێوده‌وڵه‌تـی وئیقلیمی و ناوخۆ‌و، گۆڕانكارییه تازه په‌یدابووه‌كانی وڵاته‌كه‌دا رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێ و، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ش كه سامانی ده‌رامه‌تی ئاو فراژوبكرێ و به‌ره‌وچاكتر بگۆڕدرێ و، پڕ به‌پێستی وه خزمه‌ت بهێنرێ (الاستخدام الامپل) زه‌رووره‌ت وه‌های پێویست كرد كه وه‌زاره‌تێكی سه‌ربه‌خۆو پسپۆڕ، بۆ كاروباری ده‌رامه‌تی ئاو دابنرێ، جا، له‌به‌ر ئه‌وانه، ئه‌م یاسایه دانرا.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ساز ده‌كات: أ/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌ژێر چاودێری دادگادا. ب/پەسەندكردنی بودجه‌ی سه‌ندیكا. ج/ئیقراركردن وهه‌مواركردنی پێڕۆی ناوخۆ وسه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا پێشكه‌ش كراوه. 2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ساڵانه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كانی لقه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا: أ/ ئیقراركردنی بودجه‌ی ساڵانه وحسابكاریی كۆتایی. ب/ وتووێژكردن و ئیقراركردنی راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا. ج/سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا و پێرۆی ناوخۆ پێشكه‌ش كراون.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مافی ده‌سكاریی نابێ بچه‌سپێندرێ له سه‌ر رووبه‌ری زه‌وییه‌ك كه زیاتر بێ له ڕاده‌ی ئه‌و دابه‌ش كردنه‌ی كه له مادده‌ی شازده‌می یاسای چاكسازیی كشتوكالیی ژماره(117)ی ساڵی 1970دا هاتووه.