أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ده‌ست: یه‌كه‌م: گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتی ئیداری‌و دارایی‌و ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش ده‌كا، كه له لیژنه‌كانی دیكه‌وه هاتوون و، په‌سندیان ده‌كا. دووه‌م: دیاركردنی ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو ئابوونه‌ی هاوبه‌شبوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه‌كان. سێیه‌م: ئیقراركردنی هه‌مواركردنه‌كانی پێڕۆی ناوخۆ‌و، پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ هه‌مواركردنی یاساكه. چواره‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: شێوه‌ی رێك و پێكی كۆمه‌ڵ به‌م شێوه‌یه ده‌بێ: 1-ئه‌ندامه ئه‌سلی یه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه ره‌سمی بوونه ئه‌ندام و ئابوونه‌ی ساڵانه ده‌ده‌ن و مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر و به‌شدار بون له هه‌ڵبژاردنیدا و ده‌نگدانی سه‌باره‌ت به بریكاره‌كانی هه‌یه. 2-ئه‌ندامه لایه‌نگره‌كان: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نیشته‌جێ ی هه‌رێم و ئه‌و بیانیانه‌ی كه به خۆبه‌خشی به‌شداری چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و ره‌سمی بوونه ئه‌ندام ناده‌ن و مافی خۆپاڵاوتن و ده‌نگدانیان نی یه. 3-ئه‌ندامه شانازیه‌كان: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌وه به‌هۆی كارێكی پیرۆزیانه‌وه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵدا نازناوی ئه‌ندامی شانازیان پێ ده‌به‌خشرێ. 4-ده‌سته‌ی گشتی: پێك دێ له گشت ئه‌ندامه ئه‌سلی و لایه‌نگر و شانازی یه‌كان. 5-ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر: پێك دێ له نۆ ئه‌ندام و دووی ئیحتیا‌ت كه له لایه‌ن ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریش له ناوخۆیان دا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێری هه‌ڵده‌بژێرن. 6-ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر دوو ساڵ جارێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر كۆده‌بێته‌وه یا له‌سه‌ر داخوایی سێ یه‌كی ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان له كاتی پێویست دا.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مه‌رجن بۆ ئه‌ندامێتی له یه‌كێتیدا: ا- ده‌بێ دادوه‌ربێ له دادگاكانی هه‌رێمدا. ب- داواكارییه‌ك، بۆ هاتنه‌ڕیز، پێشكه‌ش به یه‌كێتیبكات. دووه‌م: ا- ده‌شێ، دادوه‌ره خانه‌نشینه‌كان وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن. ب- ده‌شێ دادوه‌رانی دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، له یه‌كێتییه‌كه‌دا وه‌ربگیرێن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه كار ده‌كا: 1. به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدرالیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2. به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و چاودێری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییان. 3. به‌شداری كردن له پێشخستنی پیشه‌سازی، به هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند. 4. كۆشش كردن له پێناوی دابینكردنی دوا رۆژی ئه‌ندام له باره‌ی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێكاری. 5. رێكخستنی بنه‌ماكانی ده‌ست دانه پیشه. 6. پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای هاوتای له جیهاندا. 7. رێكخستنی كاته‌كانی بێكاری و ده‌سته به‌ركردنی هۆیه‌كانی حه‌سانه‌وه و رابواردن و دامه‌زراندنی یانه‌ی وه‌رزشی و كۆمه‌ڵایه‌تی. 8. پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی برایانه له نێوان ده‌رچوانی ئامۆژگاكانی ئه‌ندازه‌یی (ته‌كنه‌لۆجیا- نه‌وت- گه‌یاندن).
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ. یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای لایه‌نه دادوه‌ری و كارگێری و سه‌ندیكاكاندا و راستاندنی مامه‌ڵه و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ندیكا، وه بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به هه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی ده‌ست نیشانی بكا. دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجوومه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ڕاو راوێژی خۆی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤـ پێشكه‌ش ده‌كات و راسپارده بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه. دووه‌م: له‌رێگای چه‌سپاندنی به‌های لێبورده‌یی و ماناكانی هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، رۆشنبیری مافی مرۆڤـ و مه‌سه‌له‌كانی ژنان و منداڵان بڵاوده‌كاته‌وه. سێیه‌م: چاودێری گونجانی یاساكاری هه‌رێم، له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤـ و ئازادییه سه‌ره‌كییه‌كان و، پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌یه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات. چواره‌م: هه‌ڵسانگاندنی پله‌ی پابه‌ند بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌هه‌رێمدا، به‌حوكمه‌كانی به‌ڵگه‌نامه و به‌نده تایبه‌ته‌كانی مافی مرۆڤـ و هه‌ردوو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ی مافه‌كانی مه‌ده‌نی و سیاسی و مافه رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی ئه‌و پێشیلكارییانه‌ی كه دوور نییه به‌هۆی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه‌وه په‌یدا ببن. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی خولاو خول و ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه و چاپه‌مه‌نی ده‌رباره‌ی رێگاكانی باشتر كردنی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانی مرۆڤــ. شه‌شه‌م: سه‌ردان و چاودێری كردنی به‌ندینخانه‌كان و بنكه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستبه‌سه‌رو بنكه‌كانی لێپێچینه‌وه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی خولاو خول ده‌رباره‌ی به‌ندییه‌كان و سپێردراوان به‌چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ست به‌سه‌ران. حه‌وته‌م: وه‌رگرتنی سكاڵا له‌خه‌ڵك و له‌كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤـ و دڵنیا بوون له‌ڕاستییان و ئاگاداری داواكاری گشتی بۆ گرتنه به‌ری رێكاری یاسایی و به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامه‌كانی ده‌كات. هه‌شته‌م: هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤــ و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ده‌كات له‌هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هزری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا و، ئه‌ڵقه‌ی لێتوێژینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان له‌هه‌رێمدا به‌جۆرێك رێك ده‌خات، كه رۆشنبیری پابه‌ندبوون به‌به‌نده یاساییه‌كان و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مه‌سه‌له‌كانی مافی مرۆڤه‌وه زامن بكات، له‌پێناوی سه‌روه‌ریی یاسا و رێزگرتنی مافی مرۆڤدا. نۆیه‌م: له‌گه‌ڵ رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤـ ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌دا هاوكاری و هاوده‌نگی ده‌كات به‌ئامانجی نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه و كۆنگره‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤـ. ده‌یه‌م: 1. راپۆرتی ساڵانه ئاماده ده‌كات بۆ ده‌رخستنی ڕووی راسته‌قینه‌ی واقیعی مافی مرۆڤـ له هه‌رێمدا و بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌رزده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ پیشاندانی راسپارده‌ی به‌كردار بۆ پاراستن و به‌هێز كردنی مافی مرۆڤـ له‌كوردستان. ب ـ راپۆرتی خولاو خول له‌باره‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤـ به په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌دات و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته خۆی سه‌رۆكی كارگێڕی ده‌سته‌كه‌یه و به‌رپرسی راسته‌وخۆیه له جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌ته‌كانی و، به‌پێی یاساش له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار وفه‌رمان و رێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به كاروباره هونه‌ری و دارایی و كارگێریه‌كانه‌وه هه‌یه‌و، نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ش له لایه‌نه حكومی و دام‌و ده‌زگاو ده‌سته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ده‌كات. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر پاڵاوتنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ و فه‌رمایشتی((مرسوم)) هه‌رێمی به دامه‌زراندنه‌كه‌ی ده‌رده‌چێ پاش په‌سند كردنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده بووان و، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شی چوار ساڵه‌و ده‌كرێ یه‌ك جار تازه بكرێته‌وه. سێیه‌م: مه‌رجه ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ده‌سته داده‌مه‌زرێ: 1ـ خه‌ڵكی هه‌رێم بێت و لێی نیشته‌جێ بێت. 2ـ به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و، له بواری مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ. 3ـ خووره‌وشتی باش بێ و به تاوانێك یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ. 4ـ به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ست نووس پێشكه‌ش بكات كه له ماوه‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات. 5ـ به‌شداری له‌و تاوانه‌دا نه‌كرد بێ كه ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی تایبه‌تمه‌ندی له وانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت: یه‌كه‌م: راستاندنی حیساب كاری ساڵی پێشوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ملێندراو. دووه‌م: گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا و حساباته‌كانی. سێیه‌م: سه‌یر كردنی پێشنیاری هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كانی. چواره‌م: بڕیاردانی پاكتاكردنی موڵك و ماڵ و دارایی سه‌ندیكا له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ژوور ده‌بێ ئه‌مانه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بكا. 1-راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانیه‌وه. 2-دواحیسابی بۆ سه‌لماندنی ئه‌ویش له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ تێپه‌ر نه‌كا له رۆژی كۆتایه هاتنی ساڵی داراییه‌وه به‌مه‌رجێ له لایه‌ن _ چاودێری داراییه‌وه ورد كرابێته‌وه. 3-بووجه‌ی نه‌خشه كێشانی ساڵانه‌ی پێش سه‌ره‌تای ساڵی دارایی به سێ مانگ به لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ سه‌لماندنی.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ماده‌ی پانزده‌یه‌م:
ماده‌ی پانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگ بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كان له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1. به بڕیارێكی هۆدار له زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه. 2. به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن، ده‌بێ ئه‌ویش بانگێشت ده‌ربهێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاریه‌كه‌وه دیاری بكا. دووه‌م: نابێ له كۆبونه‌وه نائاساییه‌كاندا باسی هیچ شتێك بكرێ ته‌نیا ئه‌و كارانه نه‌بن كه له به‌رنامه‌ی كاردا دانراون.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه: مۆڵه‌تدانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه ده‌درێته ئه‌وانه‌ی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یان تێدایه: 1. ناونیشانی ده‌رمانخانه. 2. ناوی بازرگانی پشتگیری كرا‌و له ژووری بازرگانیه‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنه‌وه له سه‌ندیكادا و ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌رییه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ش تێپه‌ری و نه‌بڕاندرایه‌وه به قبوڵ كرا‌و حسێب ده‌كرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چووونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكات، وه خاون داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا، بڕیاری دادگاش بنبره.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركان پلانی جێبه‌جێ كردن بۆ به‌دێهینانی ئه‌و ئامانج و ئه‌ركانه داده‌نی كه له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون.
مادده‌ی سێیه‌م :
مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدی: یه‌كه‌م : وه‌زیر : به‌رپرسی یه‌كه‌مه له وه‌زاره‌ت و به‌رپرسه له كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی وسه‌رپه‌رشتی كردنی چالاكییه‌كانی وله‌ویشه‌وه فه‌رمان و رێنمایی ده‌رده‌چن له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو كاروباری سه‌ربازی و هونه‌ری و دارایی و كارگیریی و رێكخستنه‌وه هه‌یه به پێی حوكمه‌كانی یاسا و به‌رپرسه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و ناوه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره لێی و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له‌ده‌سته‌ڵاته‌كانی به فه‌رمانبه‌ره پله تایبه‌تییه‌كان له وه‌زاره‌تدا بدات، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆری خۆی. دووه‌م : وه‌كیل وه‌زاره‌ت : یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له سیاسه‌ت و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ت و، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی وه‌زاره‌ت بۆی ده‌سنیشان كراوه یان ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپێردرێ سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی ده‌كا. سێیه‌م: ئه‌میندارێتی گشتی: ئه‌میندارێكی گشتی (به پله‌ی تایبه‌تی) به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و به‌رپرسه به وه‌زیر و چه‌ند یاریده‌ده‌رێك بۆ راپه‌راندنی كاروباری كارگێڕی و جه‌نگاوه‌ران و یاسایی وشارستانی یاریده‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وده‌زگایانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ده‌لكێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گرێبه‌سته‌كانءكڕیاری وچه‌كداركردن وكه‌ڵءپه‌ل پێدان. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان ءخۆبه‌خشكه‌ران. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندنء ڕۆشنبیریء هۆشیاریی نیشتیمانی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه‌و چاودێری خاوه‌ن پێویستیه تایبه‌تیه‌كان. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی). 6. فه‌رمانگه‌ی یاسایی. 7. دادگا سه‌ربازیه‌كان. چواره‌م: پشكێنه‌ریه‌تی گشتی: ئه‌فسه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌مه‌رجێك پله‌كه‌ی له (لیواء) كه‌متر نه‌بێ و ده‌بێته (پشكێنه‌ری گشتی) و كاره‌كه‌یش پشكنین و به‌دوا داچوونی ده‌زگا و پێكهاته‌كان و یه‌كه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێ بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و باری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ئاماده‌یی شه‌ڕكردنی و پیاده‌كردنی ئه‌وفه‌رمان و رێنماییانه‌ی كه له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رچوون و ئه‌مه‌ش به به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ده‌وری و ناده‌وری ده‌بێت بۆ وه‌زیر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و په‌ره‌پێدان. پێنجه‌م: فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كاره‌كه‌یشی ئه‌نجامدانی هه‌موو پێویستییه‌كه له باره‌ی وردبینی و چاودێری كاروباری دارایی و به‌دوا داچوون و پیاده‌كردنی رێنمایی وبنچینه‌ی دارایی وژمیریارییه له وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كان و چۆنیه‌تی گرتنی سه‌رپێچیه داراییه‌كانه. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ماهه‌نگی وپه‌یوه‌ندیه‌كان: كاره‌كه‌ی دروستكردن و رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌لأ ده‌زگاو لایه‌نه شارستانی و سه‌ربازییه فه‌رمیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری وه‌زاره‌ت. حه‌وته‌م: سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌ركه‌كان: ئه‌فسه‌رێكی ڕوكن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه پله‌كه‌ی له لیوا كه‌متر نه‌بێ و سه‌رپه‌رشتی لایه‌نی پسپۆڕی سه‌ربازی له وه‌زاره‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ وله‌و كاروبه‌رپرسیاریه‌تیه‌ی كه پێی سپێردراوه دوو یاریده‌ده‌ر له ده‌سته‌ی ئه‌ركان (ئۆپڕاسیۆنه‌كان) و( كارگێریی و میره) یارمه‌تی ده‌ده‌ن وئه‌م ده‌سته‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتی و پێكهاتانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌ی به‌ند ده‌بن: 1- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كان. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و په‌ره‌پێدان ونوێكردنه‌وه. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی سه‌ربازی و باوه‌ڕیی. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌یاندن. 5. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستن. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆله‌كان. 7. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاریه‌كانی سه‌ربازییه‌كان. 2- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان بو كارگیریی ومیره: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كارگیریی. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی میره. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری پزیشكی. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عینه و عه‌مباره مه‌ڵبه‌ندییه‌كان. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردنی سه‌ربازیی. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپخانه سه‌ربازییه‌كان. ز- فه‌رمانده‌یی شوێنه‌كان(مواقع). هه‌شته‌م: پێكهاته‌كانی نیزامی زێره‌ڤانی هه‌رێم: به پێڕه و رێك ده‌خرێن. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری: كار‌و ئه‌ركه‌كه‌ی دابین كردنی ئاسایشی باره‌گه و پێكهاته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری مه‌یدانی وستراتیژی وهه‌ڵسه‌نگاندنیان و دا زانیان له خزمه‌تی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه وپكهاته‌كانی وباره‌گا باڵاكانی په‌یوه‌ندیداره. ده‌یه‌م: سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی یه‌ده‌گ: كاروباره‌كه‌ی به پێڕه‌و رێك ده‌خرێ. یازده‌م: ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت له‌مانه پێكدێ: 1. وه‌زیر: سه‌رۆكه. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3. ئه‌مینداری گشتی: ئه‌ندامه. 4. سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان: ئه‌ندامه. 5. به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتی: ئه‌ندامه. 6. پشكێنه‌ری گشتی: ئه‌ندامه. 7. فه‌رمانده‌ی هێزی یه‌ده‌گ: ئه‌ندامه. 8. وه‌زیر بۆی هه‌یه پشت به راوێژكار و شاره‌زایان له‌كاتی پێویستدا ببه‌ستێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م : پاراستن و زێره‌ڤانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگریی كردن لێی و مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی. دووه‌م : پاراستنی كیانی سیاسی هه‌رێم و سیسته‌می حوكمه دیموكراتییه‌كه‌ی و پارێزگارێكردن له ده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی. سێیه‌م : پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی فیدڕاڵ له به‌رگری كردن له سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق به پێی ده‌ستوری فیدڕاڵی و ده‌ستووری هه‌رێم و بیرخه‌ره‌وه‌ی له یه‌كگه‌یشتنی ئه‌منی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ئه‌منیه‌كان و كاره‌سات و به‌شداریكردن له‌كاتی پێویست له جه‌نگ و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی و له عیراقیشدا به‌هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری كردن له‌گه‌لأ حوكمه‌تی فیدرالأ دا. چواره‌م: دامه‌زراندنی پێكهاته‌و یه‌كه‌ی نیزامی سه‌ربازی و مه‌شق پێكردنیان له‌سه‌ر هه‌موو هونه‌رێكی جه‌نگ وفێركردنی زانستییه نوێیه‌كان، تاكو شیاو بن بۆ به‌رگری كردن له هه‌رێمی كوردستان. پێنجه‌م: دانانی پلانی پێویست بۆ په‌ره‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش به ئاماده‌كردنی هه‌موو جۆره‌كانی و پۆلێنه‌كانی و شێوازی پێدانی هه‌موو كه‌ل و په‌لێكی هونه‌ری و په‌ره‌پێدانی هونه‌ره‌كانی شه‌ڕ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیان له مه‌یدانی جه‌نگدا. شه‌شه‌م: دابین كردنی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به نیشته‌جێ كردن و چه‌كداركردن و ته‌موین و گواستنه‌وه و خۆراك و مووچه وكاروباری دارایی و ژمێریاری وئاستی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی وخزمه‌تگوزاری دیكه بۆ هێزه‌كان هه‌یه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: ناوی یاساكه له (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره) هه‌موارده‌كرێت بۆ (یاسای ده‌سته‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم).
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م: نیساب له ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت، وه بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌هێنرێن، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌وا بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یاخود سكرتێره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر جێگای بریكاری نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌وه‌ش بۆ باقی ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه ماوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كیك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بێجگه له‌وانه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌می سه‌ره‌وه ناویان هێندرا چۆڵ بوو به‌هه‌ر هۆێكه‌وه بێت یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی یه‌ده‌گ شوینی ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و پایانه پڕده‌كه‌نه‌وه به هه‌مان رێگای باسكرا‌و له‌م یاسایه‌دا بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌ی كه ماوه به مه‌رجێك كه ئه‌وه‌نده ماوه‌ی كه ماوه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م :
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م : هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : وه‌زاره‌ت : وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێم. سێیه‌م : وه‌زیر : وه‌زیری پێشمه‌رگه. چواره‌م : بریكاری وه‌زاره‌ت : بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. پێنجه‌م : ئه‌مینداری گشتی : ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت. شه‌شه‌م : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان : سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه. حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م وشانه‌ی خواره‌وه له‌م یاسایه‌دا ئه‌م مانایانه ده‌به‌خشن كه له به‌رامبه‌ریانه‌وه دانراون: 1. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق. 2. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق. 3. نه‌قیب: نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق. 4. رۆژنامه‌نووس: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بێ و وه‌فادار بێ به‌رامبه‌ر به پابه‌ندییه‌كانی. 5. رۆژنامه: هه‌ر چاپ كراوێك كه به شێوه‌ی ده‌وری یان ناده‌وری له هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێ و به ره‌سمی مۆڵه‌ت دراوه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه 6. تۆمار: ئه‌و تۆماره‌ی كه پێش وه‌خت ئاماده ده‌كرێ بۆ تۆمار كردنی ناوی رۆژنامه نووس و تێكرای ئه‌و زانیاریانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌كه‌یانه‌وه هه‌یه.