أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: كار به هیچ ده‌قی یاسایه‌كی تر یان بڕیارێك ناكرێ كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینانه‌ی كه له خواره‌وه دا هاتوون بریتییه له‌و مانایانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ریاندا دیاریكراوه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: كۆمسیۆن: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی. سێیه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. چواره‌م: ئه‌نجوومه‌ن: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران.