أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: دادگای تاوانه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو جێگری دیكه‌ی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه پۆلی هه‌ر یه‌كێكیان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ ده‌به‌سترێ. دووه‌م: دادگای تاوانه‌كان له پارێزگاكانی تر كه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان تێدانیه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر ده‌به‌سترێ كه پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: ناونانی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵیه‌كانی دادگای تاوانه‌كان و یه‌ده‌گه‌كان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و له سه‌رپێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێ.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك یا قه‌زایه‌ك دادیه‌گایه‌كی به‌رایی یا زیاتر داده‌مه‌زرێ و ده‌كرێ له ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی شوێنی دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا یا ناحیه‌یه‌ك فراوان بكاته‌وه.
مادده‌ی بیستءدووه‌م:
مادده‌ی بیستءدووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی به‌رایی بۆ سه‌یركردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنێ.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م:
مادده‌ی بیست وسێیه‌م: دادگای به‌رایی به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یه‌وه.
مادده‌ی بیست وچواره‌م:
مادده‌ی بیست وچواره‌م: یه‌كه‌م: دادگای نه‌وجه‌وانان له ده‌سته‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان و ئه‌ندامیه‌تی دوو له ناوبژیوانی شاره‌زا له كێشه‌ی نه‌وجه‌وانان گرێ ده‌درێ و سه‌یری تاوانه‌كان ده‌كات و حوكمه‌كان به‌پێی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان ده‌رده‌چوێنێ. دووه‌م: ناولێنانی سه‌رۆكی ده‌سته‌و ناوبژیوانه ئه‌سڵی و یه‌ده‌گه‌كان به به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌بێ كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا. سێیه‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای چاودێری نه‌وجه‌وانان، دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان به ته‌نیا خۆی سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كات و دادوه‌ره‌كانی (كه‌تن)یش له قه‌زاو ناحیه‌كان سه‌یری سه‌رپێچی و كه‌تنه‌كان ده‌كه‌ن.
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م:
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م: دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یان زیاتر له هه‌ر جێگایه‌ك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یان زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنی.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: دادگای باری كه‌سایه‌تی به یه‌ك دادوه‌ر گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی مه‌سه‌له‌كانی باری كه‌سایه‌تی. دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی(موسلمان) به دادوه‌ری دادگای باری كه‌سایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر جێگایه‌ك دادگای به‌رایی لێ بێت، دادگایه‌كی(كه‌تن) یا زیاتری لێ داده‌مه‌زرێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی داوای دیاری كرا‌و بۆی. دووه‌م: دادگای كه‌تن به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ. سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به دادوه‌ری دادگای كه‌تن داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بوو.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی كه‌تن دابمه‌زرێنێ بۆ سه‌یر كردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان.
مادده‌ی سی:
مادده‌ی سی: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌كی كار له دادوه‌رێك پێكدێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌كه‌وته چوارچێوه‌ی پسپۆڕیه‌كه‌یه‌وه.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه یا زیاتر له هه‌ر شوێنێك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت و، دادوه‌ری دادگای به‌رایی ده‌بێته دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی بۆ دانه‌نرا بێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه، دادگایه‌كی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه بۆ جۆرێك یا خود جۆره دیاریكراوه‌كانی تاوان ته‌رخان بكات. سێیه‌م:سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه پێك بێنێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانێك یاخود تاوانه دیاری كراوه‌كان و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌بێت.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌ك بۆ مادده‌كانی كه‌سایه‌تی بۆ مه‌سیحیه‌كان و ئێزدییه‌كان و ئاینیه‌كانی تر پێكده‌هێنرێ و به یه‌ك دادوه‌ر ده‌به‌سترێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی مادده‌كانی كه‌سایه‌تی و ده‌شێ له مه‌ڵبه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانیش به به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كاتی پێویستدا دابمه‌زرێ. دووه‌م: دادوه‌ری دادگای به‌رایی به‌دادوه‌ری له دادگای مادده‌كانی كه‌ســایه‌تی داده‌نرێ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری تایبه‌تی نه‌بێ.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: 1ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێم و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان-عیراق و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی داواكاری گشتی وسه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه داده‌مه‌زرێ. 2ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده نه‌بوو، كۆنترین جێگری جێی ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكیشیان ئاماده نه‌بوون، ئه‌وا كۆنترین ئه‌ندام له دادوه‌ره‌كانی پێداچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه داوای بكات و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌لانی كه‌م سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئاماده نه‌بوو،نابه‌سترێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌رده‌گیرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ده‌بێ، فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌م پازده ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن و رێكخستنی كاری ئه‌نجومه‌ن و ئاماده كردنی به‌رنامه‌و پوخته كردنی مه‌سه‌له به‌رچاوخراوه‌كان و پێڕاگه‌یاندنی بریاره‌كانی و كاره كارگیرییه‌كانی تر ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. یه‌كه‌م: ئاماده كردنی پلان و نه‌خشه بۆ ده‌زگای دادوه‌ری و تووێژ له سه‌ركردنی و ده‌ربڕینی تێبینیه‌كانی له باره‌یه‌وه. دووه‌م: سه‌یر كردنی كاروباری دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و پایه پێدان و گواستنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و توانایان و سه‌رپه‌رشتی كردنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری. سێیه‌م: ئاماده كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سند كردنی. چواره‌م: لایه‌نی رێكخستنی كارگێڕیی و رێكخستنه‌كانی دادگاكان به كاروباری خزمه‌تی كارمه‌ندانی و به‌رزه‌فتكردنیانه‌وه ته‌نیا له تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ. پێنجه‌م: دیاریكردنی میلاكاتی دادگاكان و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كه ئه‌و میلاكانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وانی دیكه له چوارچێوه‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌بن. شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه داده‌مه‌زرێ: ـ 1ـ ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا یاخود هاوتاكه‌ی هه‌بێ. 2ـ ده‌بێ له دوای ده‌رچوونی له كۆلێجی یاسا به‌لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له فرمانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی یان یاریده‌ری دادوه‌ری یاخود دادنووس یان جێبه‌جێ كاری داد یان به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ناكامان یاخود له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره یاخود هه‌مان ماوه‌ی ناوبراو ده‌ستی دابێته پیشه‌ی پارێزه‌ری یان فه‌رمانبه‌ری دادی كاركرده له به‌شی یاسادا له فه‌رمانگه‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵانه پێنج داوای دادگاكان‌دا ده‌یبێت له ماوه‌ی ده‌سته دانه‌كاریش له‌و فه‌رمانه ناوبراوانه پێنج ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی ماجستێری له یاسا به‌ده‌ست هێنابێ و سێ ساڵه ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له یاسا به ده‌ست هێنابێ چ جا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌دانه كاره‌كه‌ی پێش وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و دوو بڕوانامه‌یه‌بێ یاخود له دوایاندا بێت. 3ـ ته‌مه‌نی له 30 ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 4ـ ده‌بێ عیراقی بێت. 5ـ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌خوێندنه‌وه‌و نووسینه‌وه به‌باشی بزانێ. 6ـ له تاقیكردنه‌وه‌ی به زاره‌كی و به‌نووسین له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ربچێت. 7ـ پێویسته هیچ ناته‌واوییه‌كی جه‌سته‌یی نه‌بێت، كه رێگه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی بگرێ. 8ـ ده‌بێ ناوبانگ و ره‌وشتی باش بێت. 9ـ ده‌بێ به‌ڵێن بدات دوای دامه‌زراندنی كاری حزبی نه‌كات. 10-نابێ به تاوانێكی ده‌سته ئه‌نقه‌ستی نا سیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكمدرابێ. دووه‌م: ماوه‌ی كاركردن له پارێزه‌ری و ئه‌و فرمانانه‌ی كه له بڕگه(یه‌كه‌م/2)دا ناویان هاتووه بۆ مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌و سه‌رموچه‌و پایه‌پێدان حیسێب ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و دادگایه دیاری ده‌كات كه دادوه‌ر تێیدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت. دووه‌م: دادوه‌ر ده‌ست ناداته كاره‌كه‌ی تاكو له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه نه‌خوات: (سوێند ده‌خۆم به خودا كه دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان خه‌ڵكدا دادوه‌ری بكه‌م و یاساكان به ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م)و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش هه‌مان سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوات. سێیه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكانی پێداچوونه‌وه سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خۆن.
مادده‌ی چل وچواره‌م:
مادده‌ی چل وچواره‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی به مووچه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنی له‌هه‌ر هه‌شت رۆژدا مافی رۆژێكی هه‌یه. دووه‌م: پێویسته دادوه‌ر ساڵانه له سی رۆژ كه‌متر له مۆڵه‌تی موسته‌حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرێت وله‌كاتێك كه وه‌ری نه‌گرت، بۆی كۆناكرێته‌وه ته‌نیا ئه‌و به‌شه نه‌بێت كه له سی رۆژ زیاتره. سێیه‌م: ده‌شێ ئه‌و مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی كه به‌پێی به‌ندی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا بۆی ماوه‌ته‌وه بۆی كۆبكرێته‌وه به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت. چواره‌م: مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی كه له خزمه‌ته‌كانی پێشووی ده‌یكه‌وت بۆ دادوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مادده‌ی چل وپێنجه‌م:
مادده‌ی چل وپێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم یا له‌ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو سالأ به مووچه‌ی ته‌واو به‌دادوه‌ر بدات بۆ وه‌رگرتنی پسپۆڕیی له بابه‌تێك كه پێوه‌ندیی به پسپۆرییه‌كانی دادوه‌ریی و داده‌وه هه‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماجستێر یاخو دوكتۆرا وبۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دی درێژبكاته‌وه. دووه‌م: ده‌شێ بۆماوه‌ی دوو سالأ مۆڵه‌تی خوێندنی دووه‌م بدرێت به‌وه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوكردووه‌و بڕوانامه‌ی ماجستێری وه‌رگرتووه بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دوكتۆرا له هه‌مان بابه‌تی ناوبراو كه له به‌ندی (یه‌كه‌م)له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتووه. ئه‌مه‌ش دوای به‌سه‌ر چوونی ساڵێك له ده‌ست به‌كاربوونی له فرمانه‌كه‌ی ده‌بێ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش بۆی هه‌یه ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ ساڵێكی تر درێژبكاته‌وه. سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ریی داده‌نرێ و قیده‌می بۆ ماوه‌ی دوو سالأ بۆ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌و ته‌رقیه‌كردن وسه‌رمووچه به‌و كه‌سه ده‌درێ كه بڕوانامه‌ی دوكتۆرا وه‌رده‌گرێ و ساڵێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێر به ده‌ست دێنن. ⚖️
مادده‌ی چل وشه‌شه‌م:
مادده‌ی چل وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر دوای ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه وه‌ربگرێ كه به‌ر له خانه‌نشین بوونی وه‌ریده‌گرتن. دووه‌م: له كاتی كۆچی دوایی دادوه‌ر له‌كاتی خزمه‌تدا، مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌قه‌د ئه‌و مووچه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرت. سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر به‌ر له‌ته‌واوكردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه له به‌ندی یه‌كه‌م له‌م مادده‌یه‌دا ده‌ستنیشان كراوه یان له‌سه‌ر داوای خۆی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای مه‌ده‌نی یاخود له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی خانه‌نشین بكرێ، و حوكمه‌كانی به‌ندی (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر پیاده ده‌كرێ. چواره‌م: دادوه‌ری خانه‌نشین كرا‌و مووچه‌ی مۆڵه‌ته ئاساییه‌كان به ته‌واوی وه‌رده‌گرێ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆی ئه‌وه‌ی مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت به‌ر له خانه‌نشین كردنی، به مه‌رجێك له ساڵێك پتر نه‌بێت.