أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م : كار به هیچ ده‌قیكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو بوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ و حوكمهكانیشی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه پاش جێبه‌جێ كردنی خانه‌نشین ده‌كرین.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ده‌قی برگه(2) له مادده‌ی چل وپێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره (24)ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێت وبه‌م شێویه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ ( هه‌ركه‌سێ پشووی قوتابخانه‌ی هه‌بێ و خزمه‌ته‌كه‌ی له رێگای ته‌نسیقی میلاكه‌وه كۆتایێ هاتبـێ یان خانه‌نشین كرابێ، جگه له حاڵه‌ته‌كانی لادان (عزل) و ده‌ركردن (فصل) له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خوێندندان، مووچه و ده‌رماڵه‌كانی پشووی هاوێنه‌ی پێ ده‌ده‌رێ، به مه‌رجێ له (180) رۆژ زیاتر نه‌بێ).
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ده‌قی بڕگه (1) له بڕیاری ژماره (464)ی رۆژی 14/4/1981 له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه:ـ (ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژی (تدریسی) یان فێركاری (تعلیمی) كه خانه‌نشین ده‌كرێن و حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی مادده‌ی چل و پێنج له یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره /24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو ده‌یانگرێته‌وه، مووچه‌كه‌یان و ده‌رماڵه‌یان پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی شه‌ش مانگیش به پێوه‌ری وه‌رگرتنی دوا مووچه، له رۆژی خانه‌نشین كردنیه‌وه، چ جای حاڵه‌ته‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م یا دووه‌می ساڵی خویندن بێت).