أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: سه‌رۆكی كۆر پله‌ی وه‌زیری ده‌بێ و هه‌مان مووچه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێت.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. جێگری سه‌رۆك و سكرتێری و ئه‌ندامه كارا (متفرغ) ه‌كان به خاوه‌ن پله‌ی تایبه‌ته‌ند ده‌ژمیردرێن. 2. ئه‌ندامی (متفرغ) سه‌ر پشك ده‌كرێ له نێوان وه‌رگرتنی مه‌ووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی و ئه‌وه‌ی له ناوه‌رۆكی ئه‌م یاسایه هاتووه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1. ئه‌ندامی كارا ئه‌ركه‌كانی له كۆردا جێبه‌جێ ده‌كات و به‌رده‌وام ئاماده ده‌بێ و به‌شداریی له لیژنه‌كان و كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانی كۆردا ده‌كات. 2. ئه‌ندامی كارا به (مستقیل) ده‌ژمێردرێ ئه‌گه‌ر بێ پاساوی یاسایی له سێ دانیشتنی له‌سه‌ر یه‌ك ئاماده نه‌بێت. 3. ئه‌گه‌ر شوێنی یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، سه‌رۆك له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا ئه‌مه راده‌گه‌یه‌نێ و بڕیار ده‌دا له ماوه‌ی (3) مانگدا پڕ بكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌مین:
مادده‌ی بیست و چواره‌مین: ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان گرینگی بده‌ن به به‌رهه‌مه‌كانی كۆر له هه‌موو بواره‌كاندا و سوودیان لێ ببینن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌مین:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌مین: په‌یوه‌ندی كۆر به كۆره زانستییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه برایانه‌ی له كوردستانی عێراقدا پێكه‌وه ده‌ژین به یاسا دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌مین:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌مین: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێیه‌جێ بكات.
مادده‌ی بیست و حه‌فته‌مین:
مادده‌ی بیست و حه‌فته‌مین: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه كاری پی ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.