أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێ: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكار (ئینزیبات). 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا. 5. هۆیه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك دلده‌مه‌زرێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه (15) هونه‌رمه‌ند كه ئه‌نجامدانی كاری هونه‌رییان له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ده‌ژمێردرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری سه‌ندیكا تا كاتی هه‌ڵبژاردنی دێ له ماوه‌ی ئه‌و په‌ری سێ مانگدا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی گشتی باڵا ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌گرێته‌خۆ و تایبه‌تمه‌نده به ئه‌نجام دانی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:- یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. دووه‌م: په‌سه‌ند كردن (راستاندن)ی بودجه‌ی ساڵی رابردوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و. سێ یه‌م: وتوو وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكا و ژمێریاری. چواره‌م: پێشنیاز كردن بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كه‌ی. پێنجه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دا.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له (9) ئه‌ندام پێك دێ نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و سكرتێری سه‌ندیكا و به‌رپرسی كاروباری دارایی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له نێوانیاندا ده‌بن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. ده‌سته‌ی گشتی پێك هاتووه له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی سه‌ندیكا ئه‌وانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه وه‌فایان به پابه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه كردووه به بانگێشتی ئه‌نجومه‌ن سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ساز ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه‌ی كه سه‌ندیكای تێیدا دامه‌زراوه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و یانزده ئه‌ندام كه له نێوانیاندا (سیانیان یه‌ده‌گن) بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاو لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری (الانضباط) به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی راده‌ی یاسایی (النصاب) به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (النصاب)دا دوای پانزده رۆژ له مێژووی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان شوێن و كاتدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پێشوو بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام ده‌ژمێردرێ له كاره‌كانیدا. 2. ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان به نه‌قیبیشه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ دابه‌شكردنی كاروباری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له نێوان خۆیاندا به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی یه‌وه. 3. برَیاری ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووانی ده‌رده‌چێ. 4. پێویسته ده‌ه‌سته‌ی گشتی ساڵانه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازبدات بۆ ئه‌نجامدانی:- 5. په‌سه‌ند كردنی بودجه. 6. وتووێژكردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كار‌و باری سه‌ندیكا و حیساباته‌كه‌ی 7. ته‌ماشاكردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له باره‌ی هه‌مواركردنی یاساكه‌ی یاخود پێره‌وی ناوخۆیه‌كه‌ی. 8. بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یدا. 9. ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌سه‌ر داخوازی نه‌قیب و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یان له‌سه‌ر داوایه‌كی نوسراوی سێ یه‌كێكی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، به مه‌رجێك هۆیه پێویستییه‌كانی ئه‌و داواكارییه له بانگێشته‌كه‌دا به دیار بخرێن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: نه‌قیب ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته جێ: 1. ده‌بێ كوردێكی عیراقی بێت و له هه‌رێم نیشته‌جێ بێت. 2. ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێ له هونه‌ره‌كان یاخود ده‌رچووی په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری باوه‌ر پێكراو بێت. 3. به لا‌نی كه‌مه‌وه پازده ساڵ كاری هونه‌ری كردبێت،
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌نجام ده‌دات: 1. سه‌ر‌ۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له كن لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌ویێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. كاروباری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لقی پارێزگاوه به‌رێوه ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له‌وێدا. 2. لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به مه‌رجێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا خه‌ریكی پیشه‌كه‌یانن و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شیان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه ده‌بێت و لیژنه‌كه‌ش له نێوان ئه‌ندامه‌كانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌مینداری سه‌ندوق هه‌ڵده‌بژێرێ. 3. بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌مان كار و ئیجرائاتی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌كان په‌یره و ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داواكاری وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق قه‌بووڵ بكات و هی دیكه‌یان له جێی هه‌ڵبژێرێ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌وره‌كه ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له لیژنه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه هه‌یه: 1. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق و ده‌ستنیشان كردنی مووچه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه‌رده‌گرێ. 3. ده‌ست بژێر كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه‌ی ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانی له پارێزگادا. 4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق به ئه‌نجومه‌ن، تاكو بڕیاریان له باره‌یه‌وه له‌سه‌ر بدات. 5. خه‌رج كردنی مه‌سره‌فی پێویست بۆ كار‌و باری لق له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا. 6. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7. به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دا.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) یاخود هه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیكه به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی دیكه سێ جار له دوای یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌بێ عوزری مه‌شروع ئاماده نه‌بوو، پێویسته ئه‌نجومه‌ن بریاری خۆی بدات و به وازهێنه‌ری دابنێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب چۆڵ بوو، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه و ئه‌گه‌ر جێگری نه‌قیبیش شوێنی چۆڵ بوو، ئه‌وا له‌م باره‌دا سكرتێر جێی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له پێنج ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه، ئینجا شوێنی ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌چێته جێی.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1. هه‌رگیز نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه، ته‌نیا ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شدار بوانی نه‌بێت. 2. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شداربوانی نابێ ده‌ست بده‌نه ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا دوای ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌موو ئه‌ركه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون جێ به‌جێ ده‌كه‌ن. 3. هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی یا نیمچه ره‌سمی بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست بداتێ، به مه‌رجێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردبێت. 4. فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا هونه‌رییه‌كان بۆیان نییه هیچ هونه‌رمه‌ندێك له لای خۆیان دابمه‌زرێنن، ته‌نیا دوای هێنانی نوسراوی پشتگیری سه‌ندیكا nه‌بێت. 5. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگایه‌كی ره‌سمی یان ده‌زگایه‌ك كه هونه‌رمه‌ندێكی له لای خۆی دامه‌زراند، وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ سه‌ندیكا بنێرێت.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: 1. ده‌بێ هاولاتی هه‌رێم بێ و تێیدا نیشته‌جێ بێ. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یان كه‌تنێكی ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێ. 3. ده‌بێ خودان بڕوانامه‌یه‌كی هونه‌ری بێ له كۆلێج یا په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پێدانرابێت. یان به‌ڵگه نامه‌یه‌كی هونه‌ری له باره‌ی پسپۆریه‌كه‌ی له په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پیدانرابێ پێشكه‌ش بكا به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنی له‌م په‌یمانگایه له دوو ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له‌گه‌ڵ كاركردنی هونه‌ری له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوبێت لایه‌نێكی پسپۆر پشتگیری بكات. 4. یاخود ئه‌و كاره هونه‌ریییه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كردبێت كه ئه‌م یاسایه بڕیاری له‌سه‌ر داوه. بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت و لایه‌نێكی ره‌سمی یان ئه‌هلی تایبه‌تمه‌ند پشتگیری بكات.
مادده‌ی سی یه‌م:
مادده‌ی سی یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ئیش كردن به ئه‌ندام له بواری پیشه‌كه‌ی له حیسابی تایبه‌تی خۆی یان بۆ كۆمپانیاكان بدات، ئه‌وه‌ش به پیی هه‌ڵ و مه‌رجی وا ده‌بێت كه ئه‌نجومه‌ن دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ده‌ری ده‌چوێنێ، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ یاساكان و پێره‌وه ره‌چاو كراوه‌كاندا هاودژ نه‌بێت.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ئه‌ندامه كاراكان شه‌ست دیناره، بۆ به‌شدار بووانیش، بیست دیناره. 2. ره‌سمی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه كاراكان په‌نجا دیناره بۆ به‌شدار بووانیش پانزده دیناره. 3. ره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئه‌هلی و پێشاندانی شانۆگه‌ری و ئاهه‌نگی هونه‌ری و ئه‌مه‌ش به رێنمایی تایبه‌تی راده‌یه‌كی بۆ داده‌نرێت، به مه‌رجێك له سه‌د دینار پترنه‌بێت. 4. ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه لایه‌نی ره‌سمی و هی دیكه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن. 5. ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگ و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا ئه‌نجامی ده‌دا. 6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بونیادیان ده‌نێ. 7. قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. 8. ئه‌و كرێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات له كاتی ناوبژی كردن دا (التحكیم). 9. كرێی پشتگیری كردنی شیاوی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و ئه‌و شایه‌تمانیانه‌ی كه ده‌ری ده‌كات. 10. پیتاك و به‌خششه‌كان.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: پاره به ناوی سه‌ندیكا له بانكه‌كان داده‌نرێ و فه‌رمانی خه‌رج كردن و دانان له لایه‌ن نه‌قیب و ئه‌مینداری كاروباری دارایی كه‌فاله‌تكراو ئیمزا ده‌كرێت به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن پێیانی داوه.
مادده‌ی سی و سێ یه‌م:
مادده‌ی سی و سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پشتگیری شیاوی ئه‌ندام ده‌كات له رووی داراییه‌وه له‌م دوو باره‌دا: 1. له‌و كاته‌ی كه ئه‌ندام كه‌فاله‌تی دارایی هاوسه‌ر و منداڵ و دایك و باوكی و براكانی بكات. 2. له‌و كاته‌ی كه‌فاله‌تی دارایی خه‌ڵكی دیكه بكات به مه‌رجێك له پێنج هه‌زار دینار پتر نه‌بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات: 1. كاركردن له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامان له رووی هونه‌ری و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌وه. 2. به‌شداری كردن له بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری له هه‌رێم دا به هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی گشتی هونه‌ر به هه‌موو هۆیه‌كی بڵاو كردنه‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و چاپه‌مه‌نی و هۆیه‌كانی تری به‌رده‌ست له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له كۆنگره هونه‌رییه ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا. 3. رێك خستنی بنه‌مای كاركردن له پیشه هونه‌ریه‌كاندا. 4. هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا. 5. چاودێری كردن و ناساندن و په‌ره پێدانی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له هه‌ر كوێیه‌ك بن به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و ئامانجانه بێنێته دی كه سیسته‌می فیدرالیزم له كوردستانی عێراقدا بۆی هه‌وڵ ده‌دات.