أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر له ماوه‌ی ساڵێكی ته‌قویمیدا، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ له دایه‌ره‌كه‌ی داببڕێت، سا ئه‌و دابڕانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رومڕ یان پچڕ پچڕ بێت، ئه‌وه به ده‌ستهه‌ڵگرتوو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.