أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1/ هه‌موو بڕیارێكی ده‌سته‌ی گشتیی كه له‌گه‌ڵ یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ دروست نه‌بێ و یا هه‌ر كارێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌كان بیكه‌ن و له سنووری كاری خۆیان ده‌ربچێ یاخود نادروست بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا و پێڕه‌وی ناوخۆ یان بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی، ده‌شێ به حوكمی دادگای به‌رایی (بداءه) كه مه‌ڵبه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵه سه‌ر به ئه‌وه، له‌سه‌ر داوای كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژ له ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌بێ، یاخود له رۆژی ده‌ست به‌كاربوونه‌كه‌یه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه هاتووه هه‌مووی ته‌نیا له‌گه‌ڵ مافی شارستانیدا ده‌گونجێ. 2/ناتوانرێ داواكردنی به‌تاڵ كردنه‌وه ئاراسته‌ی كه‌سانی نیازپاك بكرێ ئه‌وانه‌ی كه هه‌ندێ مافیان چنگ كه‌وتووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیار و كاره تا نووت لێدراوه‌كان.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌یان هه‌بێ: 1/ده‌بێ ئاشكرا و روون و شه‌رعی و ره‌وا بێ. 2/خزمه‌تی كۆمه‌ڵێكی دیاری كراوی گه‌لی كوردستانی عیراق بكات. 3/نابێ كهرتكاریی وجیاوازی ره‌گه‌زیی و ئایینی و مه‌زهه‌بی بكاته ئامانج. 4/نابێ له‌گه‌ڵ بنه‌مه‌كانی دیموكراسی و جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ ناگونجاو بێت. 5/نابێ دژی داب‌و ده‌ستووری گشتی و ره‌وشت بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه مه‌رجه داوایه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌كانه‌وه ئیمزاكرابێ، به‌مه‌رجێ ژماره‌یان له 15 ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ و هه‌موو به پێی یاسا شیاو بن و پێڕه‌وی ناوخۆی پێكه‌وه‌لكا بێ وئه‌م زانیارییانه‌ی تێدا بێت. 1/ ناوی كۆمه‌ڵه‌كه و مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی و مه‌ڵبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی و ده‌بێ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت. 2/ناوی هه‌موو ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌كان و نازناز و ره‌گه‌زنامه وپیشه‌یان و شوێنی دانیشتنیان و بڕوانامه و پله‌ی زانیستیان. 3/مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی و نه‌مانی. 4/سه‌رچاوه‌كانی دارایی كۆمه‌ڵه. 5/ ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن و كاروباری هه‌ڵسووڕاندنی ده‌گرنه ئه‌ستۆو تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر یه‌كێكیان و رێگای هه‌ڵبژاردن وكۆتایی پێ هێنانیان.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه بۆ ئاسانكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێنمایی پێویست ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1/پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه هه‌نه باری خۆیان له ماوه‌ی 6 مانگ له‌ڕۆژی به‌كاركه‌وتنی ئه‌م یاسایه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بگونجێنن. 2/هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كه خۆی به حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌به‌ستێته‌وه به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتیی كۆمه‌ڵه بۆی هه‌یه به ئاره‌زووی خۆی دوای ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵكه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێویسته كۆمه‌ڵه رێباز و هۆی دیموكراتی وئاشتیی بگرێته به‌ر بۆبه‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی به پێی یاسای ڕه‌چاوكراو.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: 1/ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن كه‌سیتیه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ و ده‌توانێ هه‌موو كاروچالاكییه‌كی خۆی بنوێنێ و بۆی هه‌یه ماڵ و موڵكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی له پێناوی به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی خۆی هه‌بێ. 2/كۆمه‌ڵه ناتوانێ ببێته كه‌سیه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی تاكو پێڕه‌وی ناوخۆی له رۆژنامه‌ی ره‌سیمدا له‌سه‌ر داوای خۆی بڵاونه‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: سه‌رۆك یا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه د‌كات له‌به‌رده‌م دادگا و لایه‌نه ره‌سمی و نارهسمیهكاندا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: كۆمه‌ڵه مافی كۆبوونه‌وه وخۆپیشاندان و مانگرتن و میهره‌جان و ئاهه‌نگ سازدان و په‌یداكردنی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن به پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان هه‌یه.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: نابێ كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربازی یا نیمچه سه‌ربازیی ناحكومهتی دابمه‌زرێ هه‌روه‌ها نابێ كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی پێك بهێنرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه دابمه‌زرێ كه هاوپیشه‌ن.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: 1/دادگا به گورجی سه‌یری داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه ده‌كات و بڕیاره‌كه‌ی له رۆژنامه ناوخۆییه‌كان دا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه. 2/ئه‌گه‌ر دادگا داواكه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه ئه‌وه بۆی هه‌یه كرداری تانووت لێدانه‌كه له‌كاربخات.
مادده‌ی شازده‌یه‌م
مادده‌ی شازده‌یه‌م: دوای ته‌واو كردنی پاكتاوكردنهكه پاكتاوكارهكان ده‌ست ده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی ئه‌و پارانه‌ی كه‌ماون به پێی پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مه$ ده‌قێك له‌ناو ئه‌و پێرهوهدا نه‌بوو یاخود هه‌بوو به‌ڵام رێگه‌ی دابه‌ش كردنه‌كه‌ی له توانا به‌ده‌ربوو، له‌و كاته‌دا ماڵی ئه‌و كۆمه‌ڵه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه بۆ ئهوكۆمهڵهیه یان ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ئامانجیان نزیكه له ئامانجی یاخود ده‌ردێت به‌هه‌ر لایه‌نێكی خێرخواز كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشانی ده‌كات.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1/وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه كه له‌هه‌ر لادانێكی یاسایی كۆمه‌ڵه ئاگادار بكاته‌وه. 2/كۆمه‌ڵه بۆ هه‌یه ئیعتراز له بڕیاری وه‌زیری ناوخۆ بگرێ له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی 30 رۆژ له پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: كۆمه‌ڵه له ره‌سمی دامه‌زراندن و له ره‌سمی ته‌سدیق كردنی تۆماره‌كانی ده‌بووردرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: كاروباری رێكخراوه كوردستانییه‌كانی كه له بواری یارمه‌تیدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه كار ده‌كه‌ن، به پێی یاساێكی تایبه‌ت رێك ده‌خرێن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: به‌هیچ ده‌قێكی تر كار ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا نه‌گونجێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: 1/كۆمه‌ڵه: كۆمه‌ڵه كه‌سێكه سیفه‌تێكی هه‌میشه‌ییان هه‌یه وبریتین له چه‌ند كه‌سێكی ئاسایی یان مه‌عنه‌وی بۆ مه‌به‌ستێك كه قازانجی ماددی تێدا نه‌بێ. 2/هه‌موو یانه ورێكخراوه یه‌كێتی و مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ندیكا و ده‌زگای خێرخواز، كۆمه‌ڵه‌ن و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یان گرێته‌وه، نه‌تیا مه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه‌ی یاسایێكی تایبه‌تی بیگرێته خۆ. 3/ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه مه‌به‌ستێكی زانستی یا كۆمه‌ڵایه‌تی یا پیشه‌یی یا هونه‌ری یا وه‌رزشی یان خێرخوازیی یان سودێكی گشتی هه‌بوو له‌و كاته‌دا ئه‌و كۆمه‌ڵانه به‌و پێیه پۆلین ده‌كرێن و هه‌ریه‌كه‌یان به پێی مه‌به‌ستی خۆی.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی لقه‌كانی به‌لێ سه‌ندنی گوژمه$ (مبلغ) پاره‌یه‌ك سزا ده‌درێ به‌مه‌رجێ له 500 دینار زیاتر نه‌بێ و له 100 دیناریش كه‌متر نه‌بێ. 1/ئه‌و تۆمارانه‌ی رێك نه‌خست بێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و گوێی به مه‌رجه دیاری كراوه‌كانی نه‌دابێ. 2/ئه‌گه‌ر لایه‌نی تایبه‌ت به‌و كاروبارانه‌ی ئاگادار نه‌كردبێته‌وه كه به پێی یاسا ده‌بێ پێی ڕابگه‌یه‌نرێ. 3/ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی وه‌رگرت بێ و مه‌رجی ئه‌ندامێتی به پێی پێره‌وی ناوخۆی لێ نه‌یته‌جێ.