أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: هه‌ر هه‌ڵبژێرێك (ناخب) بۆی هه‌یه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه تانووت له دروستی هه‌ڵبژاردنه‌كه بدا به مه‌رجێ (1000) هه‌زار دینار وه‌ك بارمته له سنوقی ژووردا دابنێ و ئه‌گه‌ر تانووته‌كه‌ی ره‌ت كرایه‌وه یا خۆی وازی لێهێنا وه‌ك داهاتێك بۆ ژوور تۆمار ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ژوور ده‌بێ ئه‌مانه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بكا. 1-راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانیه‌وه. 2-دواحیسابی بۆ سه‌لماندنی ئه‌ویش له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ تێپه‌ر نه‌كا له رۆژی كۆتایه هاتنی ساڵی داراییه‌وه به‌مه‌رجێ له لایه‌ن _ چاودێری داراییه‌وه ورد كرابێته‌وه. 3-بووجه‌ی نه‌خشه كێشانی ساڵانه‌ی پێش سه‌ره‌تای ساڵی دارایی به سێ مانگ به لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ سه‌لماندنی.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: دارایی یه‌كێتی له مانه پێك دێ: 1-ئه‌وه‌ی ژووره‌كان ده‌یده‌نێ و به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كا. 2-ئه‌و پیتاك و یارمه‌تیانه‌ی ئه‌ندامه‌كان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ده‌كه‌ن. 3-داهاتی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی یه‌كێتی به‌جێیان دێنێ. 4-داهاتی به‌گه‌ر خستنی پاره و پوولی یه‌كێتی و ژووره‌كان به پێی یاسا.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ندامیه‌تی ژوور ده‌پالێورێت ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێ: 1-هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێ. 2-ته‌مه‌نی له (25)ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3-بازرگانی كردبێ و یا پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی هه‌بووبێ و به لایه‌نی كه‌مه‌وه ماوه‌ی پێنج ساڵی پر كردبێته‌وه له ئه‌ندامیه‌تی یه‌كێك له ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی یان یه‌كێ لوه‌ژووره‌كانی بازرگانی عێراقی یا یه‌كێتی پیشه‌سازیه‌كانی عێراقی كه له پێش كارپێكردنی نامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆییان هه‌بێ ده‌بێت سێ ساڵ هه‌ر وه‌ك به‌رێوه‌به‌ره ده‌سه‌ڵات پێدراوه‌كانی (المدراْ المفوچون) كۆمپانیا تایبه‌تییه‌كان له‌و مادده‌یه به‌ده‌ر ده‌كرێن به مه‌رجێ له كاتی پێشكه‌ش كردنی داخوازی خۆپاڵاوتن دا سێ ساڵ یه‌ك له دوای یه‌كی له‌و فه‌رمانه‌دا به‌سه‌ر بردبێ. 4-ته‌واوی ئابوونه‌كانی به ژوور دابێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ژوور نابێ هیچ یارمه‌تی یان یاریده‌ی دارایی یا پیتاك یا سلفه‌یه‌ك بدا به پێی په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی یه‌وه ته‌نیا بۆ جێبه‌جێ كردنی (التزام) ه‌كانی نه‌بێ.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-كوردستان: كوردستانی عێراق. 2--هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 4-یه‌كێتی: یه‌كێتی ژووره‌كانی پیشه‌سازی هه‌رێم. 5-ئه‌نجومه‌نی ژوور: ئه‌نجوومه‌نه‌كانی یه‌كێتی ژووره‌كان. 6-ئه‌نجومه‌نی ژوور: ئه‌نجومه‌نی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له پارێززگاكانی هه‌رێمدا. 7-ئه‌ندام: بازرگان یان پرۆژه‌ی پیشه‌سازی كه رێگه‌ی دامه‌زراندنی به پێی یاسای دارایی به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی تۆماركراوه له یه‌كێ له ژووره‌كاندا.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: 1-كارگه‌رانی یه‌كێتی ژووره‌كان حوكمه‌كانی یاسای كاری ژماره (71)ی ساڵی 1987و یاسای خانه‌نشینی و زامن كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژماره (39)ی ساڵی 1971یا هه‌ر یاسایه‌كی تریان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێ كه جێگه‌یان بگرێته‌وه. 2-ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بنه‌مای خزمه‌ت و رێك پێكی تایبه‌تی بۆ رێكخستنی خزمه‌تی كارگه‌رانی له یه‌كێتی ژووره‌كاندا ده‌ربكا.