أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1-خوێندنی سه‌ره‌تایی و گشتی یه‌ك جۆر ده‌بێ بۆ هه‌مووان و توانا وه‌به‌ر منداڵان ده‌خاتە هۆیه سه‌ره‌كییه‌كانی زانست و بنچینه‌كانی رۆشه‌مبیری فێر بن. 2-خوێندنی ئاماده‌یی رێ بۆ نه‌وجه‌وانان خۆش ده‌كا كه به‌هره و ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و په‌ره‌یان پێبده‌ن و له رۆشنبیری قووڵ ببنه‌وه پله به پله پسپرایه‌تی له بواره‌كانی زانست وه‌ربگرن و راهێنان له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنیان بكه‌ن تا به كرده‌وه له ژیانیان به‌كاریان بهێنن و درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن، له‌گه‌ل بایه‌خدانێكی تایبه‌تیدا به باڵا ده‌سته‌كان.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م:
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: 1-وه‌زاره‌ت له رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی ناوخۆیی یه‌وه (الاداره المحلیه)باخچه‌ی ساوایان بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر له شه‌ش ساڵه ده‌كاته‌وه به‌ڕێوه ده‌با. 2-كار‌و باری وه‌رگرتن و خوێندن له باخچه‌ی ساوایاندا رێك ده‌خا. 3-به پێی پێره‌وێكی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی باخچه‌ی ساوایانی ئه‌هلی ده‌كا.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: وه‌زاره‌ت په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌ندی راهێنان و خولی په‌روه‌رده‌یی پێگه‌یاندن و بازرگانی و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و هونه‌ری تر به‌گوێره‌ی داخوازییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی سیانزده‌یه‌م:
مادده‌ی سیانزده‌یه‌م: ماوه‌ی ساڵی خوێندنی هه‌ردوو پله‌ی فێركردن له 32 حه‌فته جگه له پشووه‌كان كه‌متر نی یه، هه‌ر وه‌كو سه‌عاته‌كانی خوێندنیش له حه‌فته‌دا (30) سه‌عات كه‌متر نی یه. ده‌گونجێ له كاتی پێویستدا وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌مه به بڕیارێك بگۆرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت پۆل و قوتابخانه بۆ كه‌م-ئه‌ندامان (المعوقین) ئه‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به گوێره‌ی شێوازی زانستی نوێ چاودێری بكرێن.