أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: وه‌زاره‌ت پێك دێت له: 1-ده‌زگای مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت. 2-به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده له پارێزگای هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ئه‌م یاساییه له رۆژی بڕیاردانی و ده‌رچوونی له ئه‌نجومه‌نی نیشتامنی كوردستانی عێراقه‌وه كاری پێ ده‌كێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی لاه‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له سه‌ر وه‌زیری پسپۆر و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ده‌زگاكانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت بریتین له: 1-نوسینگه‌ی وه‌زیر. 2-نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زیر. 3-نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌كانی رۆشه‌مبیری. 4-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردن. 5-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و ئه‌زموونه‌كان. 6-به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌لسه‌نگاندن و پرۆگرام و نه‌خشه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه مانای ته‌نیشتیانه: 1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 2-وه‌زیر: وه‌زیری پره‌روه‌رده. 3-بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 4- دیوان: دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 5-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان. 6-كه‌مایه‌تی یه‌كان: ئاشووری یه‌كان توركمان و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تر.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ماوه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی شه‌ش ساڵه و ماوه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی شه‌شه ساڵه، بۆ خوێندنی ناوه‌ندی، سێ یه‌كی تریش بۆ خوێندنی ئاماده‌یی یه‌ك له دوای یه‌ك. هه‌ر وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆی هه‌یه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كه ماوه‌ی كه‌متربێ بۆ ئه‌وانه بكاته‌وه كه له ته‌مه‌نی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا و لێ ی دواكه‌وتوون ته‌مه‌ن له (10-15) ده‌شگونجێ یه‌ك قوتابخانه ته‌نیا به‌شیك له پله‌یه‌كی خوێندن بگرێته‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-فێركردنی گشتی و نه‌وجه‌وانان له‌م ده‌ه پله‌ی سه‌ره‌كی خۆی ده‌نوێنی: أ-پله‌ی فێركردنی سه‌ره‌تایی. ب-پله‌ی فێركردنی ئاماده‌یی. 2-پله‌ی فێركردنی ئاماده‌یی دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر دوو ئاست: أ-ئاستی خوێندنی ناوه‌ندی. ب- ئاستی خوێندنی ئاماده‌یی. 3-باخچه‌ی مندالان پێش پله‌ی فێركردنی سه‌ره‌تایی دێ ورێ خۆشكه‌ره بۆی.
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م:
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ب بریكای وه‌زاره‌ت یا سه‌رۆكی فه‌رمانگه سه‌روكییه‌كانی وه‌زاره‌ت بسپبَرێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1-به پێره‌وێك هه‌یكه‌لی ئیداری مه‌ڵبه‌ندی وزاره‌ت ده‌زگاكانی دیار ده‌كات. 2-وه‌زیر یا ئه‌وه‌ی كه رای ده‌سپێرێت بۆی هه‌یه لیژنه‌ی كاتیی بۆ جێ به‌جێ كردنی هه‌ندێ ئه‌ركی دیاری كرا‌و پێك بهێنێ.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: 1-وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارمه‌ندی فێركردنی راده‌هێنێ به هاوكاری لایه‌نه پشپۆره‌كان نه‌خشه و به‌رنامه‌ی پێویست داده‌نێ. وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه خولی به‌رێوه‌بردن و هونه‌ری و پشه‌یی به پێی پێویست بۆ كارمه‌ندانی بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1-خوێندنی سه‌ره‌تایی و گشتی یه‌ك جۆر ده‌بێ بۆ هه‌مووان و توانا وه‌به‌ر منداڵان ده‌خاتە هۆیه سه‌ره‌كییه‌كانی زانست و بنچینه‌كانی رۆشه‌مبیری فێر بن. 2-خوێندنی ئاماده‌یی رێ بۆ نه‌وجه‌وانان خۆش ده‌كا كه به‌هره و ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و په‌ره‌یان پێبده‌ن و له رۆشنبیری قووڵ ببنه‌وه پله به پله پسپرایه‌تی له بواره‌كانی زانست وه‌ربگرن و راهێنان له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنیان بكه‌ن تا به كرده‌وه له ژیانیان به‌كاریان بهێنن و درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن، له‌گه‌ل بایه‌خدانێكی تایبه‌تیدا به باڵا ده‌سته‌كان.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م:
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: 1-وه‌زاره‌ت له رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی ناوخۆیی یه‌وه (الاداره المحلیه)باخچه‌ی ساوایان بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متر له شه‌ش ساڵه ده‌كاته‌وه به‌ڕێوه ده‌با. 2-كار‌و باری وه‌رگرتن و خوێندن له باخچه‌ی ساوایاندا رێك ده‌خا. 3-به پێی پێره‌وێكی تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتی باخچه‌ی ساوایانی ئه‌هلی ده‌كا.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: وه‌زاره‌ت په‌یمانگاو مه‌ڵبه‌ندی راهێنان و خولی په‌روه‌رده‌یی پێگه‌یاندن و بازرگانی و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و هونه‌ری تر به‌گوێره‌ی داخوازییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی سیانزده‌یه‌م:
مادده‌ی سیانزده‌یه‌م: ماوه‌ی ساڵی خوێندنی هه‌ردوو پله‌ی فێركردن له 32 حه‌فته جگه له پشووه‌كان كه‌متر نی یه، هه‌ر وه‌كو سه‌عاته‌كانی خوێندنیش له حه‌فته‌دا (30) سه‌عات كه‌متر نی یه. ده‌گونجێ له كاتی پێویستدا وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌مه به بڕیارێك بگۆرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت پۆل و قوتابخانه بۆ كه‌م-ئه‌ندامان (المعوقین) ئه‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به گوێره‌ی شێوازی زانستی نوێ چاودێری بكرێن.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: به پێی په‌یره‌وێكی تایبه‌تی كه وه‌زاره‌ت دایده‌نێ به‌رنامه‌ی نه‌خشه‌ی خوێندن مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌رێوه‌بردن و ئیش و كار و ئینزیبات و ئه‌زموونه‌كانی قوتابخانه ئه‌هلی و بیانی یه‌كان داده‌نرێ و سه‌رپه‌رشتی هونه‌ریه‌كان ده‌كرێ.
ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
ماده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌و خه‌رجی فیێركردنه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه پشت به‌و ته‌رخانكراوان ده‌به‌ستێ كه له بووجه‌ی گشتی هه‌رێدا هاتووه.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: هیچ قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی و باخچه‌ی ساوایان دانامه‌زرێت دانانرێت به بێ ئیجازه‌ی نووسراو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه وه‌زاره‌ت دایده‌نێ له كاتی تاوه كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی قوتابخانه‌كه‌ش ئه‌و مه‌رجان ره‌چاو ده‌كرێن كه له پێره و رێنماییانه‌دا هه‌ن كه وه‌زاره‌ت له‌م باره‌یه‌وه ده‌ریان ده‌كا.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: 1-پرۆگرام و نه‌خشه‌ی خوێندن و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و به‌رێوه‌بردن و زه‌بن و ئه‌زمه‌نه‌كان و باوه‌ر نامه بۆ جۆره‌كانی خوێندن به هه‌ردوو پله‌كانیه‌وه له‌م یاسایه‌دا كراون، به پێی چه‌ند پێره‌وێكی تایبه‌ت داده‌نێ كه وه‌زاره‌ت روو نووسه‌كانیان (لائحه) ئاماده ده‌كا.2-وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه تاقیمان له هه‌ندێ قوتابخانه‌دا بكا كه رێكخستنی پرۆگرام و هۆیه‌كانی فێركردن و شێوازی ئه‌زموونه‌كان بگرێته‌وه، تا سوود له ئه‌نجامه وه‌ده‌ست هاتووه‌كانی وه‌ربگرێ بڵاوی بكاته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1-وه‌زیری سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌ر پرسیاره له كاره‌كانیدا و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی ده‌كا و هه‌ر له میشه‌وه ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوندی یان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانیه‌وه له روی یاسای به‌رێوه‌بردن و به هونه‌ری یه‌وه هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه یاسا‌و پیره و رێنمایی یه ره‌چاو كراوه‌كانی تردا.هه‌ر وه‌كو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوبه‌شیتی. 2-وه‌زاره‌ت بڕیارێكی ده‌بێ كه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر پێ یانی ده‌سپێرێ.