أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
ماده‌ی سێیه‌م
ماده‌ی سێیه‌م: ره‌فتار له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێن وسه‌رمایه‌ی بیانی وه‌ك وه‌به‌رهێن وسه‌رمایه‌ی نیشتمانی ده‌كرێت ووه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه هه‌موو سه‌رمایه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی به‌ناو بێت كه به‌پێی ئه‌م یاسایه، له هه‌رێمدا دایده‌مه‌زرێنێت.
ماده‌ی پێنجه‌م
ماده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: پرۆژه له هه‌موو وباج ره‌سمه ناگومرگیه‌كان ده‌بوردرێت بۆ ماوه‌ی (10) سالأ له رۆژی ده‌ست پێكردنی به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی، یان له رۆژی به‌رهه‌مهێنان به كرده‌نی. دووه‌م: ئامێر‌و ده‌زگا و كه‌ره‌سته‌ومه‌كینه هاورده‌كانی پرۆژه له ره‌سم و باجه‌كان ومه‌رجی مۆڵه‌ت به‌ده‌ست هێنانی هاوردن ده‌بوردرێن، به‌مه‌رجێ له خاڵه‌كانی ده‌ربازبوونی سنووره‌كانی هه‌رێمه‌وه بێنه ژووره‌وه وده‌بێ له ماوه‌ی (2) دووسالأ له رۆژی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر لیسته‌كان، بهێندرێنه ناو هه‌رێم، وه‌ته‌نها بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن. به پێچه‌وانه، ئه‌و لێخۆشبوونانه ناگرنه‌وه‌و وه‌به‌رهێن ناچارده‌كرێت باجه‌كه بدات و دووهێنده‌ی باجه‌كه‌ش غه‌رامه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت. سێیه‌م: له ره‌سم و باجی ئه‌و پارچه یه‌ده‌گه هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه ده‌بووردرێت به مه‌رجێك به‌هاكه‌یان له (15%)ی به‌های ئامێر‌و مه‌كینه‌كان پتر نه‌بێت، ئه‌ویش به بڕیارێكی پێشینه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته وره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لیسته‌كانی وچه‌ندایه‌تیان ده‌بێت. چواره‌م: له ئامێر‌و ده‌زگا ومه‌كینه وكه‌ره‌سته پێویسته‌كان بۆ فراوانكردن یان په‌ره‌پێدان یان نوێ كردنه‌وه‌ی پرۆژه ده‌بووردرێن. پێنجه‌م: ره‌سمی گومرگ بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ له سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنان هاوردراوون ده‌بووردرێن، به مه‌رجێك جۆر وبره‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه دیار بكرێن، به‌ڵام ده‌بێ به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته خاوه خۆماڵیانه‌ی له هه‌رێمدا چنگ ده‌كه‌ون وبۆ پرۆژه‌كه به‌كه‌لك دێن له‌لایه‌نی چه‌ندی چۆنیه‌وه به‌كاربێن . شه‌شه‌م: وه‌به‌رهێن، بۆی هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌موو پێداویستیه‌كانی پرۆژه‌كه هاورده$ بكات، وه‌ك ئامێر ومه‌كینه وده‌زگا وكه‌ره‌ست، ئه‌و هاوردانه‌ش له هه‌موو باجی خاڵه‌كانی گومرگی سنووری هه‌رێم ده‌به‌خشرێن، به مه‌رجێك ته‌نیا بۆ مه‌به‌سته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كاربێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گشتی له هه‌رێمدا ده‌سته بۆی هه‌یه هاندان و ئاسانكاری زیاتر بۆ ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه وه‌به‌رهێنانه‌ی رێپێدراوون به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، پێشكه‌ش بكات، كه یه‌ك له‌م دوو ئاكاره‌یان تێدا به‌دی بكرێت به‌پێی ئه‌و رێكسازیانه‌ی ده‌سته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دایان ده‌نێت: أ) ئه‌و پرۆژانه‌ی له ناوچه كه‌م په‌ره‌سه‌ندووه‌كاندا داده‌ندرێن. ب)ئه‌و پرۆژانه‌ی به هاوبه‌شیی وه‌به‌رهێنی بیانی ونیشتمانی داده‌مه‌زرێن. دووه‌م: ده‌سته بۆی هه‌یه به‌خشینی سه‌ربار بدات له ره‌سمی شته كڕاوه‌كانی وه‌ك كه‌ل و په‌ل و رایه‌خ وپێداویستیه‌كانی به سه‌رده‌م كردن ونوێ كردنه‌وه هه‌ر(3) ساڵ جارێك به‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن، به‌پێی سروشتیان وبه‌تایبه‌تی پرۆژه‌كانی هۆتێل ونه‌خۆشخانه وشاره گه‌شت و گوزارییه‌كان و زانكۆ‌و قوتابخانه‌كان، به‌مه‌رجێك ته‌نها بۆ پرۆژه‌كه به‌كار بێن وله‌ماوه‌ی ساڵێك له‌رۆژی ده‌رچوونی ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر لیسته‌كانی شته كڕاوه‌كان و چه‌ندێتیان بهێندرێنه‌وه ناو هه‌رێمه‌وه.
مادده‌ی حه‌فته‌م
مادده‌ی حه‌فته‌م: یه‌كه‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه پرۆژه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی دڵنیا (تأمین) بكات له‌لایه‌ن هه‌ر كۆمپانیایه‌كی دڵنیاكاری كه به‌گونجاو ده‌زانێت، بیانی یان نیشتمانی، كه به‌هۆیه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات دڵنیای بكات. دووه‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه كار به‌كریكاری خۆجێی وبیانی پێویست بۆ پرۆژه‌كه بكات له گه‌لأ پیشخستنی كرێكاری خۆماڵی له كارپێكردندا، به‌پێی یاساكانی كارا له‌هه‌رێمدا. سێیه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سوود وقازانجی سه‌رمایه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. چواره‌م: كرێكاره ناعیراقییه‌كانی پرۆژه‌كه‌وئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن بۆیان هه‌یه پاره وكرێیه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه ره‌وانه بكه‌ن. پێنجه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه سه‌رمایه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌بكاته‌وه له‌كاتی پاكتاوكردنی پرۆژه‌كه‌ی، یان ره‌فتاركردنی له‌سه‌ریدا به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی یاسا‌و رێكاره‌كانی گومرگی وباجیی كارا له هه‌رێمدا ناكۆك نه‌بێت. شه‌شه‌م: وه‌به‌رهێنی بیانی بۆی هه‌یه پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌كه‌ی بخاته سه‌ر ناوی وه‌به‌رهێنێكی دیكه‌ی بیانی یان وه‌به‌رهێنێكی نیشتمانی. یان له به‌شی خۆی له پرۆژه‌كه ده‌رچێت بۆ هاوبه‌شه‌كه‌ی، به‌ره‌زامه‌ندیی ده‌سته. وه‌به‌رهێنی نوێ جێگه‌ی وه‌به‌رهێنی كۆن ده‌گرێته‌وه له‌و ماف وپابه‌ندیانه‌ی له پرۆژه‌كه دا كه‌وتوونه‌ته‌وه. حه‌فته‌م: وه‌به‌رهێن بۆی هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه رێپێدراوه‌كه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، حیسابێك به دراوی نیشتمانی، بیانی یان به هه‌ردووكیان له یه‌كێك له بانقه‌كانی هه‌رێم یان له ده‌ره‌وه بكاته‌وه. هه‌شته‌م: وێرای له‌به‌رچاوگرتنی یاساكانی كارا سه‌باره‌ت به ئه‌نجومه‌نه‌كانی كۆمپانیاكانی هاوكاری، ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆماركراون و شێوه یاساییه‌كه‌یان هه‌ر چۆنێك بێت به پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت داده‌ندرێن، سروشتی یاسایی ئه‌و سامانانه‌ی تێیاندا پشكداری كراوه هه‌ر چۆنێك بێت. نۆیه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه، وه‌به‌رهێن مافی هه‌یه نهێنی زانیارییه هونه‌ری و ئابووریه‌كانی تایبه‌ت به پرۆژه‌كه‌ی پارێزگاری لێبكرێت وده‌ست پێشخه‌ریه وه‌به‌رهینه‌ریه‌كانی بپارێزرێت، ئه‌مه$ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا ورێسا ورێنماییانه‌ی له هه‌رێمدا كاران. هه‌ركه‌سێك زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌ستپیشخه‌ریه‌كانی به‌رهه‌مهێنی ولایه‌نه هونه‌ری وئابووری وداراییه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه كه به‌حوكمی فه‌رمانه‌كه‌ی به‌ده‌ستی كه‌وتوون، به پێی یاسا سزا ده‌درێت.
ماده‌ی هه‌شته‌م
ماده‌ی هه‌شته‌م: ده‌بێ وه‌به‌رهێن به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌ند بێت: یه‌كه‌م. پێناسه‌ی بواری وه‌به‌رهێنانی خۆی بكات سه‌باره‌ت به‌و پرۆژانه‌ی پێشتر ئه‌نجامی داوون وباری دارایی وئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی جێبه‌جێی كردوون ده‌ست نیشان بكات. دووه‌م. ده‌سته، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه وده‌ستكردن به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی یان به‌رهه‌مهێنانی راسته‌قینه‌ی، ئاگادار بكاته‌وه. سێیه‌م. ئاسانكاری پێویست بۆ فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌تمه‌ندی ده‌سته دابین بكات، سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌و به‌ده‌ست خستنی زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی لایه‌نه هه‌مه$ جۆره‌كانی پڕۆژه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته. چواره‌م. تۆماری تایبه‌تی ئه‌وكه‌رسته هاوردانه‌ی پرۆژه‌كه بكاته‌وه، كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ره‌سمی گومرگ به‌خشراون. پێنجه‌م. پاكی ژینگه وئاسایش وته‌ندروستی گشتی بپارێزێت وپابه‌ندبێت به سیسته‌می پێوانه وكۆنتڕۆلكردنی چۆنایه‌تی به‌پێی پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان. شه‌شه‌م. مه‌شق به‌كریكاری خوجێی پرۆژه‌كه بكات ورایان بهێنێت.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م. ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا پێك دێت له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك سه‌رۆك وجێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به جێگری وله‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی جێی ده‌گرێته‌وه وبه ئه‌ندامێتی وه‌زیرانی: دارایی وئابووری وبازرگانی وشاره‌وانی وپلاندانان وكشتوكالأ وپیشه‌سازی وسه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. دووه‌م. 1) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوا له وه‌زیرێكی دیكه بكات كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بكات كه تایبه‌ت بێت به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه. 2) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوای ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كه‌رتی تایبه‌تی په‌یوه‌نددار به پرۆژه‌كه بكات 3) ئه‌نجومه‌ن پێره‌وی ناوخۆی داده‌نێت، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان تیایدا. سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: 1. دانانی ئه‌و سیاسه‌ت وستراتیژیانه‌ی په‌یوه‌نددارن به وه‌به‌رهێنان وده‌سته پێشنیاریان ده‌كات له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی هه‌رێم. 2. په‌سه‌ند كردنی پلان وبه‌رنامه‌ی چالاكی ده‌سته له چوارچێوه‌ی پلانی گشتی هه‌رێمدا. 3) تێڕوانینی ئه‌و راپۆرته خوله‌ییانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته سه‌باره$ به راپه‌ڕاندنی كار له‌ده‌سته‌دا پێشكه‌شی ده‌كات وئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌بارو كه‌شی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا وچی پێویسته له‌باره‌یانه‌وه بكرێت. 4) تێڕوانینی پێگه‌ی دارایی ده‌سته وپه‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی. 5) په‌سه‌ند كردنی گرێبه‌ستی ئه‌و قه‌رز وئاسانكاریه ده‌سته‌به‌ریانه‌ی پێشكه‌ش به‌ده‌سته ده‌كرێن به‌ده‌سته‌به‌ری حكومه‌ت وبانكه‌كان وده‌زگا داراییه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به پێی ئه‌و رێكار وسیسته‌مانه‌ی داندراون. به‌مه‌رجێ مه‌به‌سته‌كانیان ته‌نها بۆ دارایی كردنی ئه‌و چالاكیانه بێت كه‌ده‌سته له سنوری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیدا ئه‌نجامیان ده‌دات. 6) دانانی سیسته‌مێك بۆ چاودێری وبه‌دواداچوون وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كۆسپ وته‌گه‌رانه‌ی دێنه ڕێیان تێبگه‌ن وكاربكه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ریاندا. 7) په‌سه‌ند كردنی پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته.
مادده‌ی سیازده‌م
مادده‌ی سیازده‌م: سه‌رۆكی ده‌سته بۆی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌لأ كه‌سانی سروشتی و یاسایی(مه‌عنه‌وی) ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم مۆربكات بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رك وفه‌رمانانه‌ی پێیان ده‌سپێرێت بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ده‌سته. ماف و ئه‌ركه‌كانیشیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
ماده‌ی حه‌ڤده‌م
ماده‌ی حه‌ڤده‌م: كێشه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی گرێبه‌ستی مۆركراو له نێوان هه‌ردوو لادا یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر له گرێبه‌سته‌كه‌ش هیچ برگه‌یه‌كی وا نه‌بوو ئه‌وا به رێگه‌یه‌كی دۆستانه و به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن چاره‌سه‌رده‌كرێن، له حاڵه‌تێكدا ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن به‌ده‌ست نه‌هات، هه‌ردوو لا بۆیان هه‌یه هانا به‌رن بۆ ئه‌و ناوبژیوانیه‌ی كه حوكمه‌كانی له یاسا ره‌چاوكراوه‌كانی هه‌رێمدا دیاركراوون، یان به‌پێی حوكمه‌كانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی هه‌ر رێككه‌وتنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، یان دووقۆڵی كه عیراق لایه‌نێك بێت تیایاندا.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م:بریاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ئیداره‌ی سلێمانی ژماره(89)ی ساڵی2004، كه‌تایبه‌ته به‌هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا،پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه وده‌سته‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان وپێكهاته‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه،كه‌به‌پێی ماده‌ی (16)ی بریاری سه‌ره‌وه پێكهاتووه وهه‌موو ماف وپابه‌ندیه‌كان وسامانه گوێزراوه ونه‌گوێزراوه‌كانی ده‌بنه هی (ده‌سته‌ی وبه‌رهێنان)، كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێت. دووه‌م:گشت ئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌یانه‌ی موڵه‌ت دراوون له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی دامه‌زراو به‌پێی بریاره پووچه‌ڵكراوه‌كه‌ی برگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه وئه‌و پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ریانه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان موڵه‌تی پێداوون، به پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی یاسایی داده‌ندرێن وبه‌رده‌وام ده‌بن له‌سوود وه‌رگرتن له‌و ئیمتیاز‌و هانده‌رانه‌ی پێیان دراوون. سێیه‌م:گشت پرۆژه‌كانی دیكه‌ی له‌قۆناغی لێتۆژینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن دان وهێشتا بڕیاری كۆتاییان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه،وه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان پێده‌رنه‌چووه،ڕوانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه ده‌كرێن كه‌به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌نم یاسایه دامه‌زراوه وفه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ده‌سته‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ته‌واوكردنی ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه پێیان هه‌ڵساوه.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: ژمێركاری ده‌سته له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری داراییه‌وه وردكاری ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه‌كانی په‌یوه‌نددار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست ودووه‌م
مادده‌ی بیست ودووه‌م: ئه‌وحاڵه‌تانه‌ی ده‌قێكی ئه‌م یاسایه نایانگرێته‌وه، ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌و رێسا گشتیانه‌ی له یاساكانی دیكه‌ی په‌یوه‌نداردا هاتوون، به مه‌رجێك حوكمه‌كانی له‌گه‌لأ حوكمی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه نه‌بن. له‌كاتی ناكۆكی له نێوانیاندا، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌كرێن.
ماده‌ی بیست وپێنجه‌م
ماده‌ی بیست وپێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌ركردنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت وله$ رۆژنامه فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م
مادده‌ی بیست وسێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه رێنماییه‌كانی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: ده‌بێ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هاوكاریی ئه‌نجام ده‌دات ده‌سته‌به‌ری پێویست پێشكه‌ش بكات بۆ پارێزگاری له‌سامانی هاوكاره‌كان وده‌بێ ده‌سته رێكاری دڵنیاكاری و بانكه‌وانی پێویست بگرێته به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: نابێ وه‌به‌رهێن ئه‌و زه‌ویانه به‌ناو بكات كه نه‌وت وغاز یان هه‌ر سامانێكی كانزایی به‌نرخ یان سه‌نگینی تیابێت.