أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، ده‌ستنیشانی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌رخان ده‌كرێن وله ئاینده‌دا به‌پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرێن و له‌سه‌ر وێنه‌ی تۆماره‌كانیاندا ئاماژه داده‌ندرێت كه ئه‌م شوێنانه تایبه‌تن به مه‌به‌سته‌كانی ده‌سته. دووه‌م. فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته‌دا ده‌ستنیشانی هه‌ر شتێك ده‌كه‌ن كه پڕۆژه پێویستی بێت له زه‌وی وزاری نێو نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاره‌كان وده‌ره‌وه‌یاندا وته‌رخانیان ده‌كه‌ن به شێوه‌ی كرێ وبانه‌وانی (مساگحه)، به نرخێكی هانده‌ر وبه‌پێی ئه‌و رێكسازیانه‌ی ده‌سته دایان ده‌نێت، به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای كارای فرۆشتن وبه‌كرێدانی سامانه‌كانی میری له هه‌رێمدا. سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه، له سه‌ر پێشنیاری ده‌سته، ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون به‌پێی ئه‌م یاسایه، به نرخێكی هانده‌ر كه ده‌سته پێشنیاری ده‌كات یان به‌خۆڕایی به‌ناویان بكات، به مه‌رجێك سروشت و گرنگیی ئه‌و پرۆژانه وپێویستیه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له كاتی به‌ناوكردندا له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌مه$ به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی سامانه‌كانی میریی كارا له هه‌رێمدا. چواره‌م. له فه‌رمانگه‌كانی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند، ئاماژه‌ی گلدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه داده‌ندرێت كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراون، ونابێ ئه‌م ئاماژه‌یه لاببردرێت ته‌نها به ره‌زامه‌ندیه‌كی نووسراوی ده‌سته نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێن هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات. پێنجه‌م. له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیدا، ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و زه‌ویانه به‌ناوی خۆی بكات كه موڵكی ده‌وڵه‌تن، وه‌ك موڵكێكی صرف و به‌بێ پاره. هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویانه‌ش به‌ناوی خۆی بكات كه مافی ره‌فتاركردنیان (حق التصرف)، به‌سه‌ره‌وه هه‌یه، دوای كوژاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی ره‌فتاركردن له‌سه‌ریاندا وقه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه وگونجاوی خاوه‌نه‌كانیان به‌پێی یاسا‌و په‌یڕه‌و و رێنماییه ره‌چاوكراوه‌كان له‌م باره‌یه‌وه. شه‌شه‌م. وه‌به‌رهێن مافی كڕین وبه‌كرێ گرتنی ئه‌وزه‌وی وخانوبه‌رانه‌ی هه‌یه كه پێویستن بۆدامه‌زراندن وفراوانكردنوو و هه‌مه$ جۆركردن وپه‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وله سنووری ئه‌و رووبه‌ر وئه‌و ماوه‌ی له ڕۆشنایی ئامانجه‌كانی پرۆژه‌كه وپێداویستی راسته‌قینه‌یدا ده‌خه‌ملێنرین، به‌ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی برگه‌ی (3) ی ئه‌م ماده‌یه. حه‌فته‌م. ئه‌و زه‌ویانه‌ی پێویستن بۆ ئه‌و پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌ندرێن جیاده‌كرێنه‌وه له سنووری ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه له رۆشنایی ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌كه وپێداویستی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌خه‌مڵێنرێن به پێی ئه‌و مه‌رجه$ تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ده‌سته‌وه دیارده‌كرێن به ده‌ر له‌و حوكمانه‌ی كه له‌م باره‌وه ره‌چاوكراون. هه‌شته‌م. گۆڕینی شوێنی پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته ژێرباری هه‌مان بنه‌ماو مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی شوێنی پرۆژه‌كه، كه یه‌كه‌م جار ره‌چاو كراون. نۆیه‌م. لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ ده‌سته، خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی وه‌ك ئاو‌و كاره‌با وئاوه‌ڕۆو رێگای گشتی وپه‌یوه‌ندییه‌كان وشتی دیكه‌ش بۆ سنووری پرۆژه‌كه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن به مه‌رجێك برێكی پێویست له بودجه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێت. ده‌یه‌م. جگه له‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێنی بیانی، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی موڵكدارێتی و به‌كرێگرتنی زه‌وی و ئوتومبێلی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه خانوو به‌ره‌ی نیشته‌جێ كردن وئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م نه‌هێن، وئه‌وه‌ی پڕۆژه پێی ده‌وێت بیانكرێت یان به‌كرێیان بگرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ده‌سته له‌سه‌ریدا وبه‌پێی ئه‌ومه‌رجانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیار ده‌كرێن.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م. ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت به‌ناوی (ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان) وكه‌سایه‌تیه‌كی یاسایی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕی ده‌بێ، وبۆی هه‌یه هه‌موو ره‌فتاره یاساییه‌كانی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات. دووه‌م. ده‌سته، سه‌رۆكێكی ده‌بێت به پله‌ی وه‌زیر وگشت ماف وده‌سه‌ڵاتێكی وه‌زیری ده‌بێت وخۆی به‌رپرسه له ئاراسته‌كردنی كاره‌كان وسه‌رپه‌رشتی وچاودێریی چالاكیه‌كانی وهه‌رشتێك كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ركوفه‌رمانه‌كان وكاروباره‌كانی دیكه‌ی ده‌سته‌وه هه‌بێت. ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی خواره‌وه‌شی پێوه به‌ندن: أ) فه‌رمانگه‌ی لێتۆژینه‌وه وزانیاریه‌كان، ب) فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێكردن وهه‌ڵسه‌نگاندن ومۆڵه‌تپێدانی پرۆژه‌كان. ج) فه‌رمانگه‌ی كاروباری یاسایی وكارگێری ودارایی. د) فه‌رمانگه‌ی شار‌و ناوچه پیشه‌سازیه‌كان. سێیه‌م. باره‌گای ده‌سته له هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێت وچه‌ند لقێكی له پارێزگایه‌كان ده‌بێت و هه‌ر لقێك فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ده‌بات. چواره‌م. ده‌سته بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویست، چه‌ند به‌ش وهۆبه‌یه‌ك بێنێته كایه‌وه ولێكیان بدات، یان لایان بدات. پێنجه‌م. پێكهاته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ده‌سته ولقه‌كانی وئه‌ركوفه‌رمان وده‌سه‌ڵاته‌كانیان به پێره‌وك ده‌كرێت كه ده‌سته دایده‌نێت وئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندی ده‌كات. شه‌شه‌م. ده‌سته كه‌شی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌ره‌خسێنێت كه بووژانه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمدا بێنێته‌دی وستراتیژی وپلان وسیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان ئاماده$ ده‌كات وده‌یخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ په‌سه‌ند كردنی وهه‌ماهه‌نگی له نێوان لقه‌كانی له هه‌رێمدا ده‌كات.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له خواره‌وه هاتوون ئه‌و واتایانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌گه‌یه‌نن. یه‌كه‌م. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان – عیراق. دووه‌م. حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان. چواره‌م. سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان. پێنجه‌م. ده‌سته: ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمدا. شه‌شه‌م. سه‌رۆكی ده‌سته: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. حه‌فته‌م. پرۆژه: چالاكیه‌كی ئابووریه یان پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنه‌رییه كه‌كه‌سێكی سروشتی یان یاسایی(مه‌عنه‌وی) دایده‌مه‌زرێنێت له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی ته‌رخانكراو بۆی، به سه‌رمایه‌كی، نیشتمانی، یان بیانی، وحوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و ئه‌و په‌یره‌و ورێنماییانه‌ی به گوێره‌یه‌وه ده‌رچوون، له‌سه‌ریان پیاده ده‌كرێن. هه‌شته‌م. باج وره‌سمه‌كان: هه‌موو ئه‌و جۆره$ باج و ره‌سمانه ده‌گرێته‌وه كه به پێی یاساكانی كارا دیاركراون. نۆیه‌م. وه‌به‌رهێن: ئه‌وكه‌سه سروشتیه یان یاساییه (مه‌عنه‌وی)یه كه سامانه‌كه‌ی له هه‌رێم به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌به‌ردێنێت، چ نیشتمانی بێت یان بیانی. ده‌یه‌م. لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان: هه‌موو ئه‌و لایه‌نه حكومیانه ده‌گرێته‌وه‌كه به‌رپرسن له‌و كه‌رته‌ی په‌یوه‌سته به كاروباری پرۆژه‌كه. یازده‌م. سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهاتوو: به‌های خه‌مڵێنراو به دراوی بیانی یان نیشتمانی كه له پرۆژه‌كه‌دا وه به‌ر هاتووه . دوازده‌م. سه‌رمایه‌ی بیانی: ئه‌و سامانه دراویه، شتومه‌كه جه‌سته‌ییانه، یان مافێكه نرخێكی دارایی هه‌یه ووه‌به‌رهێنی بیانی له هه‌رێمدا وه‌به‌ری دێنێت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م. له كاتی سه‌رپێچی كردنی وه‌به‌رهێن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان له یه‌كێك له بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆركراو له نێوان ئه‌و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا، ده‌سته سه‌رپێچیكار ئاگادارده‌كاته‌وه وداوای لێده‌كات یه‌كسه‌ر ئه‌و چالاكیه‌ی بۆته هۆی سه‌رپێچیه‌كه بوه‌ستێنێت وماوه‌یه‌كی گونجاوی بۆ دیاری ده‌كات كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سروشتی سه‌رپێچیه‌كه بۆ لادان ونه‌هێشتنی شوێنه‌واره‌كانی. دووه‌م. له حاڵه‌تێكدا وه‌به‌رهێن پێیداگرت له‌سه‌ر رانه‌گرتنی سه‌رپێچیه‌كه ولانه‌بردنی شوێنه‌واره‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه، ده‌سته، زه‌ویه‌كه‌ی لێ ده‌سێنێته‌وه، وئه‌و بینایانه‌ی له‌سه‌ریشی دروست كراوون، ئه‌گه‌ر هه‌بن، به‌ناوی خۆی تۆماریان ده‌كات به نرخی كه‌ره‌سته‌كان به هه‌ڵكه‌ندراوی، به‌پێی یاسا. ئه‌و به‌هایه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌به‌رهێنی نوێ كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه ته‌واو بكات. سه‌رپێچیكاریش به‌رپرسه له‌هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێك كه له ئه‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی پابه‌ندییه‌كانی بێنه ئاراوه. سێیه‌م. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌كه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سته هه‌موو ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه، یان به‌شێكی له ژێره‌وه به‌كرێ دا، یان به‌كاری هێنا بۆ مه‌به‌ستێكی دی له پرۆژه‌كه‌دا، زه‌ویه‌كه‌ی یان ئه‌و به‌شه‌ی به‌كرێی داوه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی به‌كار هێناوه لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه. ئه‌و كاته خاوه‌ن پڕۆژه ده‌بێ دوو هێنده‌ی كرێی هاوتا(أجر مپل)بدات له بڕی به‌كرێدانی زه‌ویه‌كه یان به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كه. ئه‌و پارانه‌ش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حکومت كارا له هه‌رێمدا وه‌رده‌گیرێته‌وه. له حاڵه‌تی لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو زه‌ویه‌كه‌ی، مامه‌ڵه له‌گه‌لأ وه‌به‌رهێنی سه‌رپێچیكار به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه(2)ی سه‌ره‌وه ده‌كرێ، سه‌باره‌ت به‌و بینایانه‌ی كه له كاتی لێوه‌رگرتنیه‌وه له‌سه‌ری دروست كراون.
ماده‌ی یازده‌م
ماده‌ی یازده‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌یه‌كێك له پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كاندا داده‌مه‌زرێت: یه‌كه‌م. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، خاوه‌ن بروانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی بێت كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و فه‌رمانه‌ی لێی داده‌مه‌زرێت، دووه‌م. شاره‌زا بێت وكاری كردبێت له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌ی حه‌وت سالأ، به‌لای كه‌مه‌وه.
ماده‌ی دوازده‌م
ماده‌ی دوازده‌م: ده‌بێ گشت وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمدا پابه‌ندبن به‌و بڕیارانه‌ی تایبه‌تن به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه وله ده‌سته‌وه ده‌رده‌چن.
ماده‌ی شانزده‌م
ماده‌ی شانزده‌م: یه‌كه‌م: له پێناوی سوودوه‌رگرتن له‌و به‌خشین وتایبه‌تكاریانه‌ی (امتیازات) له‌م یاسایه داهاتوون، پێویسته وه‌به‌رهێن مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پرۆژه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌سته‌وه به‌ده‌ست بێنێت. دووه‌م: ده‌سته، له‌سه‌ر داوای وه‌به‌رهێن، مۆڵه‌ت به دامه‌زراندنی پرۆژه ده‌دات، به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه ده‌ستنیشانكراوون. پێویسته ده‌سته‌ش له‌میانه‌ی(30)رۆژ له رۆژی ته‌واوكردنی پێداویستی ومه‌رجه‌كانی هونه‌ری ویاسایی وئابووری، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، بریار له‌باره‌یه‌وه بدات، وێڕای له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و رێكسازی وپێوه‌رانه‌ی ده‌سته دایان ده‌نێ. سێیه‌م:ده‌بێ ده‌سته راو بۆچوونی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان وه‌ربگرێت سه‌باره$ به‌كه‌ڵك وسوودی ده‌ركردنی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنه‌كه وده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه‌ش رای خۆیان ده‌ربڕن به‌ڕه‌زامه‌ندی، ره‌ت كردنه‌وه‌ی، یان هه‌مواركردنی له‌ماوه‌یه‌ك له (30)رۆژ تێپه‌ڕنه‌كات له‌رۆژی ره‌وانه‌كردنی داواكه‌یه‌وه بۆی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه.وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی داده‌نرێت وه‌ئه‌گه‌ر ره‌تی كرده‌وه ده‌بێ بڕیاره‌كه‌ی پاساوی هه‌بێت. چواره‌م: ئه‌گه‌ر داوای دامه‌زراندنه‌كه ره‌ت كرایه‌وه، داواكار بۆی هه‌یه ره‌خنه بگرێت له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ماوه‌ی(15)رۆژدا له رۆژی پێڕاگه‌یاندنیه‌وه به بڕیاری ره‌ت كردنه‌وه‌كه وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش له‌ماوه‌ی(3)رۆژدا بڕیار له‌سه‌ر ره‌خنه‌كه ده‌دات وبڕیاره‌كه‌شی له‌م باره‌یه‌وه كۆتاییه.
ماده‌ی پازده‌م
ماده‌ی پازده‌م: ده‌سته بودجه‌یه‌كی هه‌یه له نێو بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه پیاده ده‌كرێن كه ده‌سته له یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی خواره‌وه دا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌دات: یه‌كه‌م. پیشه‌سازییه گۆڕاوه‌كان(التحویلیه) وكاره‌با وئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن. دووه‌م. كشتوكاڵ به‌هه‌ر دوو لایه‌نیه‌وه، رووه‌كی وئاژه‌ڵی، ودارستان وئه‌وخزمه‌تگوزاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن. سێیه‌م. هوتێل وپرۆژه‌كانی گه‌شتیاری وكات به‌سه‌ربردن وشاره‌كانی یاری. چواره‌م. ته‌ندروستی وژینگه پێنجه‌م. توێژینه‌وه‌كانی زانستی وته‌كنۆلۆژی وته‌كنۆلۆژیای زانیاریه‌كان. شه‌شه‌م. گواستنه‌وه وگه‌یاندنی سه‌رده‌م. حه‌فته‌م. بانكه‌كان وكۆمپانیاكانی دڵنیاكاری (تأمین) وده‌زگا داراییه‌كانی دیكه. هه‌شته‌م. پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری، وه‌ك بنیاتنان وئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ورێگاوبان وهێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر وفرۆكه‌خانه وئاودێری وبه‌نداوه‌كان. نۆیه‌م. ناوچه ئازاده‌كان وبازاره بازرگانیه سه‌رده‌می یه‌كان وئه‌و خزمه‌تگوزاریه راوێژكاریانه‌ی پێیانه‌وه به‌ندن. ده‌یه‌م. فێركردن له‌هه‌موو قۆناغه‌كان دا، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی فێركاری له هه‌رێمدا. یازده‌م. هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له هه‌ر كه‌رتێكی دیكه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خستنه‌به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی بدات.