أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم. 4-په‌یمانگا: په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری.
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی سیازده: تیمارگه‌ی دادگوزاری له مه‌ركه‌زی هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكاندا، پزیشكێكی دادگوزاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: ئه‌و راپۆرته بزیشكییانه‌ی كه به‌بێ پزیشكانی دادگوزاری له‌سه‌ر داوای دادوه‌ری یان له‌سه‌ر داوای لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار رێك ده‌خرێن، ده‌كه‌ونه به‌ر ناره‌زایی دادگا یان ناره‌زایی ئیددیعای گشتی یان ناره‌زایی پێوه‌ندیداریان و ئاراسته‌ی ئه‌و دەزگا ته‌ندروستیه ده‌كرێت كه پزیشكه راپۆرتنووسه‌كه‌ی تێدا ئیش ده‌كات.
مادده‌ی سی و سێ:
مادده‌ی سی و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و چوار:
مادده‌ی سی و چوار: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: پزیشكی دادگوزار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام بدات، ده‌شێ داوای كۆمه‌ك له پسپۆران و لایه‌نی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار بكات و ئه‌وه‌ش له راپۆرته‌كه‌یدا روون بكاته‌وه.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: زه‌بره‌كه له سجلی تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌دا كه فه‌حسه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه تۆمار ده‌كرێ. دووه‌م: پزیشكی دادگوزار، یان به‌شه تایبه‌ته‌كه، یان لیژنه‌کە راپۆرتێكی پزیشكی دادگوزاری رێك ده‌خات و ئه‌نجامی فه‌حسه‌كانی تێدا دیار ده‌خا، ئینجا به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا یان پزیشكی دادگوزاری له پارێزگاكه‌دا ته‌ئیدی راپۆرته‌كه ده‌كات.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: یه‌كه‌م: لاشه‌ی مردوو توێكار (تشریح) ده‌كرێ، یان به بڕیارێكی هۆداری دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه، ده‌درێته ده‌ست خاوه‌نی. دووه‌م: پزیشكی دادگوزاری توێكاریی لاشه‌ی كه‌سێ ناكات كه خۆی چاره‌سه‌ریی بۆكردبێ و به مردن كۆتایی هاتبێ.
مادده‌ی سی:
مادده‌ی سی: ئه‌و پزیشك و ده‌رمانساز و یاریده‌ده‌ری پزیشكانه‌ی كه له تیمارگه دادگوزارییه‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن، له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه پزیشكییه‌كان و له حوكمه‌كانی یاسای پله‌داركردنی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان كه له دێهات و گونده‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن عه‌فو ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: پزیشكی دادگوزاری، دوای ته‌واو كردنی توێكاری لاشه‌كه، وه‌فاتنامه‌یه‌كی پزیشكیی دادگوزاری ده‌دات به خاوه‌نی مردووه‌كه.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: یه‌كه‌م: پزیشكی دادگوزار له‌سه‌ر داوای لایه‌نی دادوه‌ری، له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆردا ئاماده ده‌بێت. دووه‌م: پزیشكی دادگوزار بۆی هه‌یه هه‌ر له گۆرستانه‌كه‌دا فه‌حسی لاشه بكات یان بیباته‌وه بۆ به‌شی تایبه‌ت.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌گه‌ر كه‌سێ رازی نه‌بێ فه‌حسی پزیشكی دادگوزاری له‌سه‌ر بكرێ، ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی لێپێچانه‌وه‌ی لێ ئاگادار ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی چی پێویست بێت بیكات.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: تیمارگه‌ی دادگوزاری، له كاتی زه‌روردا بۆی هه‌یه داوا له دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه په‌یوه‌ندیداره‌كە بكات كه فه‌رمان بدات لاشه‌كه به‌ر له تێپه‌ر بوونی دوو مانگ بنێژرێت.
مادده‌ی بیست و هه‌شت:
مادده‌ی بیست و هه‌شت: وه‌زاره‌ت، ساڵانه له كاتی زه‌رووردا ئه‌مانه داده‌مه‌زرێنێ: یه‌كه‌م: ژماره‌یێ بزیشك كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاردا دابمه‌زرێن. دووه‌م: ژماره‌یێ یاریده‌ده‌ری پزیشكی كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاریدا دابمه‌زرێن.