أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و نۆیه‌م
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: ئه‌نجوومه‌نی ره‌فته‌نی (كاتی)ی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه به پێی بڕیاری ژماره (30)ی رۆژی 21/10/1997 دامه‌زراوه، له به‌ڕێوه‌بەرايەتی كاروباری سه‌ندیكادا به‌رده‌وام ده‌بێ به‌مه‌رجێ هه‌ڵبژاردن له ماوه‌یه‌كدا له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ كه له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ئه‌نجام بدرێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: 1/ئه‌نجوومه‌نی لق له (5) ئه‌ندام و (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه له‌وانه‌ی كه له پیشه‌كه‌دا ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له (5)ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌وانه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیانده‌بژێرن. 2/مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی لق له دانیشتوانی هه‌رێم بێ وله هه‌رێم نیشته‌جێ بێ. 3/ئه‌نجوومه‌نی لق له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكی لق وسكرتێرێك وسه‌رپه‌رشتكارێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌نی لق ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1/ جێ به‌جێ كردنی پلانی بڕیار له‌سه‌ر دراوی کار، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی ورێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 2/كاركردن له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی. 4/ئه‌و كاروبارانه‌ی نه‌قیب یا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرن. 5/دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق وده‌سنیشان كردنی مووچه‌یان ئه‌مه‌ش دوای په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ. 6/ده‌سنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لق ده‌كات له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. نابێ پزیشكی مۆڵه‌تدراو پتر له عیاده‌یه‌ك له هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. نابێ پزیشك عینوانی پسپۆرییه‌ك له‌هه‌ر لقێك له لقه‌كانی پزیشكی هه‌ڵگرێ ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی ئه‌و له‌قه‌به ده‌بێ به‌رێگایه‌كی ئوسووڵی له‌لایه‌نێكی تایبه‌تمه‌ند وتۆماركردنی له سه‌ندیكادا. 3. پزیشكی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت وهه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه بۆی هه‌یه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه سه‌ندیكا بۆیانی دیاركردووه. 4. حوكمه‌كانی رێككه‌وتننامه وگرێبه‌نده‌كان بۆ ئه‌ندامه كورده‌كان وبیانییه‌كان وئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق دێن پێویسته ره‌چاو بكرێن، له كاتێكدا گه‌ر رێيان پێ بدرێ ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: نابێ ئه‌ندام پایه‌ی نه‌قیبی وئه‌م پایانه‌ی خواره‌وه پێكه‌وه كۆبكاته‌وه: 1. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. 2. وه‌زیر یان بریكاری وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا. 3. به‌ڕێوبه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایه‌كی بازرگانی.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ئه‌نجام ده‌درێ وئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له‌و ماوه‌یەدا دواكه‌وت به‌بێ عوزری ڕه‌وای وا كه ئه‌نجوومه‌ن قه‌ناعه‌تی پێ بێ، له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كرێ ومۆڵه‌تی كاركردنی پێ نادرێـته‌وه تاكو دوو قات ئابۆنه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی نه‌دات. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی یه‌ك له دوا یه‌ك دواكه‌وت وهیچ عوزرێكی ڕه‌وای نه‌بوو، ئه‌وا ناوی له تۆماری سه‌ندیكا ده‌گوژێندرێته‌وه وماوه نادرێ ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی و، ئه‌گه‌ر ویستی دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه ده‌بێ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی دووقات بدات. 3. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێ، مه‌رجێ له‌مه‌رجه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكای له‌ده‌ست دا ئه‌وه مافی ئه‌ندامییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دا وبه بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ، به‌ڵام بۆی هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ئاگاداركردنییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا تانه له بڕیاره‌كه بدات، بڕیاری دادگاش چی بێ هه‌ر ئه‌وه‌یه و ده‌بڕدرێته‌وه.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی كێشه‌كه بۆیان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونەوەی هه‌رێمدا تانووت له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، بده‌ن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له باره‌گای سه‌ندیكا، له (3) سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن پێك دێت وئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
مادده‌ی سیازده‌م
مادده‌ی سیازده‌م: 1/ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆوبونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی بكرێ له‌م دووباره‌دا: أ/به‌بڕیارێكی هۆداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. ب/به‌داواكارییه‌كی نووسراوی هۆدار، له‌لایه‌ن سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌ن بكرێ وئه‌نجوومه‌نیش ده‌بێ بانگهێشت ده‌ربكا و واده‌ی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاری یه‌كه دا ده‌سنیشان بكات. 2/نابێ له كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی، جگه له‌و كاروباره‌ی له خشته‌ی كاردا هاتووه و كۆبوونه‌وه‌ی بۆ كراوه باسی شتی تر بكرێت.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: 1/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له رێگه‌ی به‌رزه‌فت كردنه‌وه ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه ناشێ به‌شداریی له كۆبوونه‌وە‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات. 2/بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن وئه‌گه‌ر وه‌كو یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه نه‌قیب ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا، ئه‌نجومه‌نێك ده‌یگرێته ئه‌ستۆ كه پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب ومه‌رجه ماوه‌یه‌ك ده‌ستی دابێته كاره‌كه‌ی كه له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: هه‌شت ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌یان له (8) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی دا جێگری نه‌قیب وسكرتێرێك وخه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێ وده‌سته‌ڵاتی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه له پێڕه‌وی ناخۆی سه‌ندیكا ده‌سنیشان ده‌كرێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی هه‌ر مانگه جارێك به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌به‌ستێ وده‌شبێ دانیشتنی نا ئاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یاخود له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی سازبكات. سێيەم : نەقيب بۆی نيە پتر لە دوو دەورەی هەڵبژاردنی يەك لە دووای يەك لە پايەكەی خۆی بمێنێتەوە، بەڵام بۆی هەيە دووای تێپەڕبوونی دەورەيەكی هەڵبژاردن خۆی بۆ پايەی نەقيب بپاڵێوێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: نیسابی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت وبڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ماده‌بووان ده‌رده‌چن وکاتێك كه ده‌نگه‌كان به‌رامبه‌ر بوون ئه‌و لایه‌نه په‌سه‌ند ده‌كرێ كه نه‌قیب ده‌نگی له‌گه‌ڵ داوه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو شوێنی جێگر چۆڵ بوو، ئه‌وا سكرتێر جێی ده‌گرێته‌وه‌و، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێ كه له ده‌وره‌كه ده‌مێنێ. سێیه‌م:ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێ چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له نێو ئه‌ندامه‌كانی تر به‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی ئه‌و شوێنه پڕ ده‌كاته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دواییش یه‌كێك له ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان پڕی ده‌كاته‌وه كه ده‌نگی زۆرتره. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن (جگه لە سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان) چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌نجوومه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بانگ بكات بۆ كۆبوونه‌وه وهه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕیان ده‌كه‌نه‌وه له ماوه‌ی دوو مانگ و، به‌هه‌مان ئه‌و رێگایه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ماوه‌یه كه له ده‌وره‌كه ماوه.