أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی كوردستان پزیشك: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكادا بڕوانامه‌یه‌كی له پزیشكی یان هاوتاكه‌ی هه‌بێت له به‌كالیۆریۆس كه‌متر نه‌بێت وله زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌رگرتبێ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی فێركردنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان دانی پێداهێنرا بێ وپیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست دابێتێ له یه‌كێك له‌و پسپۆرییه پزیشكییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. كاركردن له پیشه‌كه‌دا: بریتییه له كاركردن له بواری پسپۆرییه پزیشكی‌یان له یه‌كێك له بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه وئه‌و نه‌خشه‌سازییه‌ی كه مه‌به‌ستی پزیشكی‌یان هه‌یه وپێشكه‌ش كردنی پرس ورا له باره‌یانه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی وكاركردن له كار‌و فرمانی پزیشكی دا كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سنیشانی ده‌كات. وەزير : وەزيری تەندروستی وكاروباری كۆمەڵايەتیيە
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وخاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وییه وباره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ وبۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا به مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: 1. وه‌ستانی پزیشكان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان وپشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراتی وپته‌وكردن وبه‌ره‌و چاكتربردنی فیدرالییه‌ت. 2. به‌رگری كردن له مافی پیشه‌یيی ڕه‌وای پزیشكان له هه‌رێمدا. 3. رێكخستنی به‌شداربوونی پزیشكان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌یی له‌باره‌ی پزیشكان و ده‌ست دانه پیشه‌یان له عییاده‌ی تایبه‌تی ونه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، تاكو كاری چه‌وتی وا نه‌كرێ كه له‌گه‌ڵ پیرۆزیی پیشه‌كه نه‌گونجێ. 5. چه‌سپاندنی مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی عییاده‌ی تایبه‌تی و نه‌هێشتنی ئه‌و بارانه‌ی كه مه‌رجه‌كانیان لێ نایه‌ته دی. 6. وه‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ پزیشكانی دانیشتووی هه‌رێم. 7. رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا حكومه‌تی وناحكومه‌تییه‌كان. 8. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا وكۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی دیكه له هه‌رێم دا وله ده‌ره‌وه‌یدا، له‌وانه‌ی ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی سه‌ندیكادا ده‌گونجێن. 9. به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه كورده‌كان و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دا. 10. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و زانستی و رۆشنبیريی ئه‌ندامانی بۆ پێشخستنی پیشه‌كه و پاراستنی. 11. رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وانه‌وه ده‌رببرێ كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌ی پزیشكی و رێككه‌وتننامه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه هه‌یه. 12. هه‌وڵ بدا كه ئاسووده‌یی ژیانی ئه‌ندامه‌كانی له كاتی نه‌خۆشی وپیری و وزه‌بونیدا ده‌سه‌به‌ر بكا. 13. ڕێساكانی ده‌ستدانه پیشه‌كه رێك بخات و موراقه‌به‌ی جێ به‌جێ كردنیان بكات.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ده‌بێ ئه‌ندام ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: 1. له هاووڵاتییانی كوردستانی عێراق بێ یاخود لێی دابنیشێ. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر سزا نه‌درابێ. 3. بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ كه له به‌كالۆریۆس یا هاوتای له پزیشكی دا كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ وپێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لق له پارێزگا ده‌كرێ وبه‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێ. 2. داواكاریی چوونه ناو سه‌ندیكا، له‌ماوه (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی له سه‌ندیكا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، وئه‌نجومه‌نیش پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێته‌وه وئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه ره‌ت بوو ویه‌كلانه‌كرایه‌وه ئه‌و داوا كاره به‌وه‌رگیراو له سه‌ندیكا داده‌نرێ. 3. ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدەرخەر داواكاریی چونه ناو سه‌ندیكا ره‌ت بكاته‌وه وخاوه‌ن داواكه‌ش بۆی هه‌یه له‌لای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنیه‌وه تانووت له‌و بڕیاره بدات و بڕیاری دادگاش بنبڕه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. پزیشك له هه‌رێمی كوردستاندا تا نه‌چێته ناو سه‌ندیكا وبڕوانامه‌ی تۆماركردن ومۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه‌ی وه‌رنه‌گرێ بۆی نییه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی. 2. ئه‌و پزیشكه كوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن بۆیان هه‌یه بێنه ناو سه‌ندیكا به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو مه‌رجێكی یاساییان لێ بێته دی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه داواكه‌یان قه‌بووڵ بكات یا ڕەو‌تی بكاته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. ده‌ستدانه پیشه ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌ندامی سه‌ندیكان وهه‌موو هه‌لومه‌رجێكیان به پێی ئه‌م یاسایه لێ دێته دی. 2. پێویسته فه‌رمانگه ره‌سمی ونیمچه ره‌سمیه‌كان و دام وده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی ئیش پێ كردنی ئه‌و پزیشكه‌ی كه ئه‌ندامه بنێرێ بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێتەوە ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م/ 1/ كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2/چوونه ناو سه‌ندیكا و قه‌ده‌غه‌كردنیان له ده‌ستدانه پیشه. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا و جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه وبه‌رنامه‌كانی. 4/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی 5/سه‌رپه‌رشتی كردنی لقەكان ودابينكردنی ڕێكوپێكی چالاكييەكانی. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وبه‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا. 7/كردنه‌وه‌ی لقی نوێی سه‌ندیكا. 8/سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی ده‌ست دانه پیشه‌ی پزیشكی له عیاده تایبه‌تییه‌كاندا. 9/پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 10/ده‌ستنیشان كردنی ئەو كەسەی نوێنەرايەتی سەنديكا دەكات لە ليژنە ڕەسمی وناڕەسمييەكاندا، ئەگەر هاتوو نەقيب نوێنەرايەتی نەكرد. 11/ناردنی ئه‌و كێشه وشكایه‌تانه‌ی كه دێن، بۆ به‌رده‌م لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 12/به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له‌باره‌ی یاساكاری وپلان وبه‌رنامه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا. 13/پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14/بڕیاردان له‌سه‌ر به موڵك كردنی ماڵ و خانووبه‌ره و وه‌رگرتنی به‌خشش و مینحه و هه‌ل و مه‌رجی قه‌رز پێدان و قه‌بووڵ كردنی یارمه‌تی دارایی له چوارچێوه‌ی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكادا. 15/خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. 16/پێدانی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه. 17/بڕیاردانێكی بنبڕ له باره‌ی وازهێنانی نه‌قیب یان هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا یان هاوشێوه‌كانیان به‌مه‌رجێك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بخرێنه به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی. 18/دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 19/قبوڵ كردنی به‌خشش به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه ره‌سمیه‌كان. دووه‌م: پێدانی هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به نه‌قیب یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: جگه له‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سته‌ڵاتی كاری تایبه‌تی به نه‌قیب ده‌دات، نه‌قیب ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كات: 1/نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نێكدا ده‌كات. 2/جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 3/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌بێت. 4/سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 5/ئیمزاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی له بانك دانان وخه‌رج كردنی پاره‌ی سه‌ندیكا. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وراپۆرتی كۆتایی بۆ ژمێركاری دوایی و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی چالاكی سه‌ندیكا وپێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له واده‌ی دیاری كراوی دا. 7/دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكا به پێی میلاكی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا وپیاده‌كردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كاروباری خزمه‌ت و به‌رزه‌فت كردنیان. دووه‌م: نه‌قیب بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌لاته‌كانی خۆی بدات به جێگره‌كه‌ی یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1/ له‌هه‌رپارێزگایه‌ك لقێكی سه‌ندیكا ده‌كرێته‌وه به پێی پێرۆی ناوخۆ. 2/سه‌رۆكی لق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی لق ده‌كات وله كاتی ئاماده‌نه‌بوونی یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق كه به ته‌مه‌ن له هه‌موویان گه‌وره‌تر بێت سه‌رۆكایه‌تیده‌كات. 3/ماوه‌ی ده‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌نی لق سێ ساڵه و له‌رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: 1/دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ. أ ـ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی ساڵانه ب - ئابوونه‌ی تۆماركردن ج ـ ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری د ـ ئابوونه‌ی كردنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی تایبه‌تی له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كاندا. هـ ـ ئابوونه‌ی راستاندنی راپۆرتی پزیشكی و ـ قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا ز ـ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ئه‌ندامان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن له پارێزگاكان حوكمییانی پێ ده‌درێ و لێیان وه‌رده‌گیرێ. ح ـ مینحه وبه‌خشش و هه‌ر داهاتێكی تر. ط ـ ده‌سه‌كه‌وته‌كانی یانه ومه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ندیكا 2/ئه‌گه‌ر باری نا ئاسایی ماوه‌ی نه‌دا بودجه له واده‌ی خۆی دا په‌سه‌ند بكرێ، ئه‌و كاته له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌روازه وبه‌شه‌كانی پێشوو ده‌كرێ تاكو بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێ.
مادده‌ی سی پێنجه‌م
مادده‌ی سی پێنجه‌م: نه‌قیب وجێگری نه‌قیب ئه‌گه‌ر له شوێنی نەقيب كاری بینی له سه‌رپێچی كردنی هه‌ر به‌رزه‌فتیه‌ك كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدا بووبێ، ئیجرائاتی یاساییان ده‌رهه‌ق ده‌كرێ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیدا، هه‌واڵه كردنیشیان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتییه‌وه ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: 1/نابێ موڵك وماڵی سه‌ندیكا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت یا بفرۆشرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه له جیاتی نرخی موڵك وماڵه‌كه بێت. 2/به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود سه‌رۆكی لق یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كا نه‌بێ، نابێ باره‌گای سه‌ندیكا یاخود باره‌گای لقه‌كانی بپشكندرێن. 3/هه‌ر ده‌ست درێژییه‌ك بكرێته سه‌ر ئه‌ندام له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی ده‌ست درێژیكه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی سزای ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه ده‌ستدرێژی كردبێته سه‌ر فرمانبه‌رێ له كاتی فرمانه‌كه‌یدا. 4/پێویسته ده‌سته‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه به‌ر له هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام دا له‌سه‌ر تاوانی نه‌بینراو، ئاگاداری سه‌ندیكا بكاته‌وه، پێویسته سه‌ندیكاش له‌کاتێ لێكۆڵینه‌وه‌دا نوێنه‌ری خۆی بنێرێ. 5/ئه‌ندام له ژووری به‌كرێی پله یه‌كی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان وحكومه‌تییه‌كان وپه‌یمانگا هونه‌رییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێ وله كرێدان ده‌بووردرێ، به‌ڵام حه‌قی ماندووبوونی پزیشك ونه‌شته‌رگه‌ره‌كان له لیستی حیساب له كاتی نووستنی ئه‌ندام له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی وچوونه عیاده‌ی تایبه‌تی دا ده‌شكێنرێ.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: 1/هه‌ر كه‌سێكی ده‌ستی دایه پیشه‌ی پزیشكی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر خۆی ناونووس كردبێ یان مۆڵه‌تی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگرتبێ، به‌غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ له (2000) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (3000) دینار پتر نه‌بێ. 2/هه‌ر كه‌سێ سیفه‌تێ یا نازناوێ یان نیشانه‌یه‌كی ساخته‌ی له‌خۆ نابێ كه گوایا مۆڵه‌ت دراوه وپیشه‌ی پزیشكی بكات، ئه‌وه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان سزاده‌درێ.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ده‌شێ پزیشكێكی مۆڵه‌تدراو پزیشكێكی دیكه دابنێت له عیاده‌كه‌ی كاربكات به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه هه‌مان پله‌ی زانستی و پسپۆری هه‌بێ وئه‌و ماوه‌یه‌ش له سێ مانگ پتر نه‌بێت.
مادده‌ی چل و دووه‌م
مادده‌ی چل و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستانيدا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ساز ده‌كات: أ/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌ژێر چاودێری دادگادا. ب/پەسەندكردنی بودجه‌ی سه‌ندیكا. ج/ئیقراركردن وهه‌مواركردنی پێڕۆی ناوخۆ وسه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا پێشكه‌ش كراوه. 2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ساڵانه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كانی لقه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا: أ/ ئیقراركردنی بودجه‌ی ساڵانه وحسابكاریی كۆتایی. ب/ وتووێژكردن و ئیقراركردنی راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا. ج/سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا و پێرۆی ناوخۆ پێشكه‌ش كراون.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1/ ده‌سته‌ی گشتی 2/ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا 3/لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی 4/ده‌سته‌ی لقه‌كانی پارێزگاكان دووه‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به پێی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ كردووه پێك دێ و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكا و هه‌ر سێ ساڵ جارێك كه له مێژووی هه‌ڵبژاردنەکە‌وه ده‌ست پێ ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئادار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گای خۆی ده‌به‌ستێ و ئه‌مه‌ش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و بانگهێشتی نه‌قیب ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ولیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن ونیسابیش به ئاماده‌بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا نوێنه‌رانی ته‌واو ده‌بێت وكاتێك كه نیساب ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن دوای پازده ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێ له كات وشوێنی دیاری كراودا له‌و كاته‌دا به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یا نوێنه‌ران نیساب ته‌واو ده‌بێ به پێچه‌وانه‌ش ئه‌نجوومه‌نه‌كه به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێ له كاره‌كه‌ی وبۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه. 2/له بارێكدا كه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێ ورێژه‌ی نواندنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه ده‌سنیشان ده‌كرێ.
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندارە‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.