أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه‌ی خواره‌وه به فه‌رمانبه‌رانی دیوان بدات: 1-ده‌رماڵه‌ی چاودێری، رێژه‌كه‌ی له 50% ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر ره‌ت نه‌كات. 2-ده‌رماڵه‌ی ترسناكی و ئه‌ركی تایبه‌تی رێژه‌كه‌ی له 75%ی مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ره‌ت ناكات كه كاری چاودێری و وردبینی ده‌كه‌ن وله كاتی كاره‌كه‌یاندا تووشی مه‌ترسی ده‌بن. 3-ده‌رماڵه‌ی شوێنی جوگرافی، رێژه‌كه‌ی له 30%ی مووچه ره‌ت نه‌كات. 4-ده‌رماڵه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ست دانه پیشه له پاش ده‌وامی فه‌رمی به مه‌رجێ رێژه‌كه‌ی له 50%ی مووچه ره‌ت نه‌كات. دووه‌م: ئه‌م ده‌رماڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و ده‌رماڵانه‌وه نییه كه به فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌شێوه‌ی گشتی ده‌درێن. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پێشخستن (قدم) له ساڵێك تێنه‌په‌ڕێت له‌هه‌ر پله‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیوان بدات كه توانایه‌كی به‌رزیان هه‌یه یاخود هه‌وڵێكی له راده به‌ده‌ر ده‌ده‌ن به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: دیوان مافی بینینی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و دۆسیه‌ی مامه‌ڵه ئاشكرا‌و نهێنیانه‌ی هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به‌كاری داراییه‌وه هه‌بێ، جگه له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ریان ده‌كات، به مه‌رجێك سه‌رۆكی دیوان ئاگادار بكرێ بۆ زانینی زانیاریی و ده‌ربڕینی ڕای خۆی له باره‌یه‌وه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: پێكهاته‌و فه‌رمانگه‌كانی دیوان و ئه‌ركه‌كانیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان به پێڕه‌وێكی ناوخۆ دیار ده‌كرێ كه له دیوانه‌وه ده‌رده‌چێت. دووه‌م: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن رێنمایی بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ. سێیه‌م: یاسای دیوانی چاودێری دارایی ژماره(14)ی ساڵی 2000و پێڕه‌وی دیوانی چاودێری دارایی ژماره(212)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: یاساكانی خزمه‌تی مه‌ده‌نی ومیلاك وبه‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران ده‌رهه‌ق به فه‌رمانبه‌رانی دیوان جێبه‌جێ ده‌كرێن به مه‌رجێك له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.