أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نێك بۆ چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێت و وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هه‌ر یه‌ك له‌مانه ده‌بنه ئه‌ندامی. یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و، په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. دووه‌م: نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی دادێن به مه‌رجێك پله‌یان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت: 1- خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. 2- په‌روه‌رده. 3- ته‌ندروستی. 4- رۆشنبیری و لاوان. سێیه‌م: نوێنه‌رێكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. چواره‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه بانگهێشتی هه‌ر شاره‌زایه‌ك له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت بكات بۆ به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا. پێنجه‌م: فه‌رمانبه‌رێك كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێ ئه‌ركی رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عیراق. 2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم. 3- وه‌زیر: وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی چاودێری و شیاندنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له هه‌رێمدا. 5- خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت: هه‌ر كه‌سێك تووشی ناتواناییه‌كی یان به‌شه‌كیی جه‌سته‌یی یان ناجه‌سته‌یی و به شێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕبێت، له هه‌ر یه‌ك له هه‌سته‌كانی یان تواناكانی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی یان عه‌قڵی به راده‌ی ئه‌وه‌ی رێ له كاری وه‌زیفیی ئه‌ندامێك یان زیاتر له ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی بگرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی رێگرتن له وه‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كانی ئاساییانه‌ی ژیانی. 6- كه‌مئه‌ندام: هه‌ر خاوه‌ن پێداویستیێكی تایبه‌ت تووشی په‌ككه‌وتنی جه‌سته‌یی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییه یان هه‌مه‌كی، یان به‌شه‌كیی جه‌سته‌یی یان ناجه‌سته‌یی و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاتبـێ. 7- پسووله‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت: ئه‌و پسووله تایبه‌ته‌یه كه كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت پێناسه ده‌كات و وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات، و رێ به هه‌ڵگری ده‌دات سوود له‌و ماف و ئیمتیازاتانه وه‌ربگرێت كه یاسا و رێسا و رێنماییه‌كان ده‌یبه‌خشن. 8- شیاندن: كۆی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه پزیشكی و په‌روه‌رده‌یی و فێركردن و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی و ده‌روونییه و دابینكردنی ئامرازه‌كانه بۆ ئاسانكردنی پێگه‌یشتنی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بتوانن ژیانی خۆیان بگوزه‌رێنن و یارمه‌تییان بدرێت بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا. 9- بنكه‌كانی شیاندن: ئه‌و بنكانه‌ن كه دووباره شیاندن به كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌ده‌ن و پاڵپشتی له پرۆگرامه‌كانی شیاندن و تێكه‌ڵ كردنیان له نێو كۆمه‌ڵدا ده‌كه‌ن. 10- بنكه‌كانی حه‌واندنه‌وه: ئه‌و بنكانه‌ن كه كه‌م ئه‌ندامان ده‌حه‌وێننه‌وه كه له لایه‌ن كه‌س و كاریانه‌وه به‌خێو ناكرێن و ئه‌وانیش پێویستییان به چاودێری و بایه‌خ پێدان هه‌یه و رۆڵی دووباره شیاندنه‌وه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: یاسا مافی كار كردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، وه‌ك تێكڕای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ زامن ده‌كات و شیاندنی و دابین كردنی ده‌رفه‌تی كار به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ توانا و به‌هره‌كانیدا له چوارچێوه‌ی بنه‌مای یه‌كسانی و چوون یه‌كبوونی ده‌رف بگونجێت. دووه‌م: وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا ئه‌ركی شیاندنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ وه‌رگرتن له بنكه‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی و كردنه‌وه‌ی وه‌رشه یان ده‌زگای كار پێ كردن و به‌دواداچوونی كاریان له چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به ئه‌ون. سێیه‌م: حكومه‌ت په‌یوه‌ست ده‌بێت به ته‌رخان كردنی وه‌زیفه له كه‌رتی گشتیدا بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت به رێژه‌یه‌ك كه (5%) له تێكڕای ژماره‌ی وه‌زیفه‌كان كه‌متر نه‌بێت، ئه‌ویش له پاش شیاندنیان. چواره‌م: حكومه‌ت هانی خاوه‌ن پرۆژه‌كانی تایبه‌ت ده‌دات كه ده‌رفه‌تی كار بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابین بكه‌ن ئه‌ویش له پاش شیاندنیان به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ خواستی كاردا بگونجێت و، حكومه‌تیش تا ماوه‌ی (سێ ساڵ) نیوه‌ی مانگانه‌كه‌یان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: ئه‌و ماف و ده‌سكه‌وتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، بریتین له راده‌ی هه‌ره كه‌می ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌بێ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له هه‌رێمدا لێیان به‌هره‌مه‌ند بن.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان هاووڵاتییان به مافی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت هۆشیار بكه‌نه‌وه و، كار بۆ پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تیی پێوست بكرێت و به‌باشی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێت و تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵ بكرێن. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری و هاندان پێشكه‌ش به كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بكات.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- گفتوگۆ كردن و دانانی ستراتیژ و بڕیاردانی سیاسه‌تی نموونه‌یی ته‌واوكار و ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. 2- دیاری كردنی رێكار و دانانی راسپارده بۆ دابین كردنی چاودێری و شیاندن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و به‌دواداچوون و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنیان. 3- بڕیاردانی پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به مافی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و یه‌كسان بوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌دا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌م مانگی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و وه‌زیریش بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات. سێیه‌م: سندووقێك بۆ چاودێری كردن و شیاندنی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت و له نێو بودجه‌ی وه‌زاره‌تدا بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، پێبه‌خشین و سامانی راسپێردراو كرا‌و یان هه‌ر داهاتێكی دیكه‌شی ده‌خرێته سه‌ر و سندووقیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌ڕێوه بردرێت و به په‌یڕه‌وێك كاروبار و شێوازی كار كردنی رێك ده‌خرێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: له ئه‌ستۆ گرتنی مافی هه‌موو كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن و مسۆگه‌ر كردنی هه‌موو ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان شان به شانی ئه‌وانی دیكه. دووه‌م: زامنكردنی شكۆی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆییان له نێویانیشدا ئازادیانه له بڕیاره‌كانیاندا و سه‌ربه‌خۆبوونیان له‌و ڕووه. سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی تواناكانی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. چواره‌م: گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێك كه ده‌بێته هۆی مسۆگه‌ركردنی تێكه‌ڵ بوونیان به ژیانی گشتیی كۆمه‌ڵ.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (500،000) هه‌زار دینار كه‌متر و له (1،000،000) یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێته، هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندامێك یان خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات و كه‌مته‌رخه‌می له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌كات یان له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه پێویسته، سه‌رباری بڕینی قه‌ره‌بوو كردنی خۆ ته‌رخان كردنه‌كه‌ی. دووه‌م: وێڕای پێشێل نه‌كردنی یاسا و رێسا و رێنماییه كار پێ كراوه‌كان له هه‌رێمدا، به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه له (5،000،000) پێنج ملیۆن دینار كه‌متر و له (15،000،000) پازده ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، خاوه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ست نابێت به مه‌رج و مواسه‌فاتی جیهانی و ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌یی و ته‌لارسازی كه ده‌بێ له‌و بینا و دامه‌زراوانه‌ی كه دروستیان ده‌كات هه‌بن، به‌و جۆره‌ی كه له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا ناگونجێن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: "حكومه‌ت رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له نێو خێزانه‌كانیان، یان له خانه‌كانی له‌خۆ گرتن و بنكه‌كانی شیاندندا.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی سوود وه‌رگرتنی هه‌یه له ئیمتیازاتی تایبه‌ت بۆ ئاسان گواستنه‌وه‌ی و به‌جێ گه‌یاندنی كاروباری رۆژانه‌ی ئه‌ویش به گوێره‌ی جۆر و پله‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی، حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تیش كار بۆ ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو ده‌كات بۆ ئاسان كردنی جووله‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و دابین كردنی ئاسانكاریی پێویست تا بتوانن ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی به‌كار بهێنن. دووه‌م: هه‌موو كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی سوود وه‌رگرتنی له ژینگه‌یه‌كی شیاو هه‌یه، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به هه‌ر شوێنێك كه خه‌ڵكی دی ده‌توانن بیگه‌نێ، به جۆرێك سه‌ربه‌خۆیانه ئازادیی جوولانه‌وه و به ئاسانی گه‌یشتن به شوێنان و به‌ده‌ست هێنانی خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ دابین بكات. سێیه‌م: حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ ناچار كردنی لایه‌نی فه‌رمی و نافه‌رمی كه پابه‌ندی مه‌رج و مواسه‌فاتی جیهانی و ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌یی و ته‌لارسازانه بن، كه ده‌بێ له بینا و دامه‌زراو و یاریگای گشتی و په‌رستگا و شوێنانی گشتی و تایبه‌تدا، به كۆن و نوێیانه‌وه هه‌بن، كه كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت پێویستییان پێیانه. چواره‌م: ده‌بێ فه‌رمانگه‌كانی هاتوچۆ نیشانه‌كانی جووڵه و هاتوچۆ بۆ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بخه‌نه نێو تاقی كردنه‌وه‌ی به‌خشینی مۆڵه‌ت به شۆفێران.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: رێژه‌ی په‌ككه‌وتن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕه‌وه دیاری ده‌كرێت به‌گوێره‌ی پێوه‌رێكی تایبه‌ت ده‌بێت كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌یانگرێته‌وه به‌چاو پۆشین له‌سه‌رچاوه‌ی داهاتیان مافی وه‌رگرتنی له‌بری كه‌مئه‌ندامییان هه‌یه، كه یه‌كسانه به دوو له‌سه‌ر سێی بڕی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی. سێیه‌م: سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بڕگه (دووه‌م)ی ئه‌م ئاماده‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ده‌یانگرێته‌وه له كه‌سانی نافه‌رمانبه‌ر، مافی كۆمه‌كێكی سه‌رباری هه‌یه كه‌به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی × رێژه‌ی په‌ككه‌وتن.