أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری ئاوه‌دا كردنه‌وه ز گه‌شه پێدان بۆیان هه‌یه هه‌ر یه‌كه به پێی تایبه‌تكاری خۆی رێنمایی پێویست بۆ جێبه جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: لیژنه رێژه‌ی كۆمسیۆن (العموله) بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاری ده‌كا كه وه‌كاله‌تی فرۆشتنی بلیتی یانسیبه‌كه‌ی ده‌درێنێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه جێ بكا.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: لیژنه له (15%) له سه‌دا پانزه‌ی پاره‌ی خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سه‌ی پلیته‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه گلده‌داته‌وه و وه‌ك داهاتێك بۆ لیژنه تۆمار ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: پووخته‌ی داهاتی لیژنه له یانسیبه‌كه و داهاته كانی تری به پێی، له پێشتری (الاولوبه) و پلان و نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستانی عێراق ته‌رخان ده‌كرێ.
مادده‌ی شازده‌یه‌م
مادده‌ی شازده‌یه‌م: داهاته‌كانی لیژنه ئه‌متنه ده‌بن: 1-ئه‌و قه‌رزانه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی یه‌وه ده‌یدرێتێ. 2-داهاتی راسته‌خۆ یانسیبه‌كه. 3-سوودی سپێردراو (ودائع) و پاره كاشه‌كانی خۆی. 4-ئه‌و پاره‌یه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه له قازانجی ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌كرێ كه بلیته‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه. 5-هه‌ر داهاتیكی تر كه لیژنه دوای بڕیار له سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قبوولی ده‌كا.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: پاره‌ی كاشی لیژنه ده‌خرێته یه‌كێك له بانقه‌كانی هه‌رێمه‌وه پاره لێراكێشانی به ئیمزای سه‌رۆكی لێژنه و فه‌رمانبه‌ری به‌رپرسیار له حیسابی ده‌بێ و لیژنه بۆی هه‌یه هه‌ندێ پاره‌كه له ده هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ له سندوقه‌كه‌یدا بۆ مه‌سره‌فی ده‌م و ده‌ست هه‌ڵبگرێ.