أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، ئه‌ركی دابین كردنی پاره‌ی وه‌زاره‌ت و ئیداره‌كان به گوێره‌ی داهاتی دارایی به‌ر ده‌ست، ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌و بڕه كۆمه‌كانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێن به وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نین، له پاش قبووڵ كردنیان له لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابوورییه‌وه، وه‌ك داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه تۆمار ده‌كرێن، به مه‌رجێك وه‌زیری دارایی و ئابووری له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نانی گرێ نه‌دراو به وه‌زاره‌ت ته‌رخانی بكاته‌وه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌و خواسته‌دا خه‌رج بكرێت كه له پێناویدا به‌خشراوه.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: له كاتی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌رگواستنه‌وه‌ی راژه‌ی فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت: 1. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نیوه‌ی ئه‌و مووچه‌ی كه له فه‌رمانگه لێی گواستراوه‌كه وه‌ری ده‌گرێت، تا ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له مێژووی گواستنه‌وه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت به مه‌رجێك به یه‌كجاره‌كی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كه‌یدا بپچڕێت. 2. ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی لێ گوازراوه‌ته‌وه، ئه‌وه مووچه‌یه‌ی بۆ لایه‌نی كه‌ری تایبه‌ت كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی بۆ گوازراوه‌ته‌وه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه له (یه‌كه‌م/1)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه خه‌رج ده‌كات. 3. له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه ده‌ربكات و مه‌رجه‌كانی دیاری بكات. دووه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه پاڵپشتی داهاته‌كانی سه‌ندووقی ده‌زگای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات به ته‌رخان كردنی بڕێك كه له (30%)ی ئابوونه‌ی دراوی ده‌زگاكه زیاتر نه‌بێت، له ماوه‌ی ساڵی دارایی پێشوو له‌چوارچێوه‌ی ته‌رخان كراوی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
مادده‌ی حاڤده‌م
مادده‌ی حاڤده‌م: له سندووقی كوردستان بۆ داهاته‌كانی نه‌وت كه له مادده‌ی پازده‌یه‌می یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (22)ی ساڵی 2007 ده‌قنووس كراوه، داهاتی وه‌ده‌ست هاتوو له پڕۆسه‌كانی نه‌وت و غازی تایبه‌ت به كێڵگه نه‌وتییه‌كان به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق و یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم داده‌نرێت.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ناكرێ گرێبه‌ست بۆ كار كردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا بكرێت، ته‌نیا به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نه‌بێت.
ماده‌ی بیست و نۆیه‌م
ماده‌ی بیست و نۆیه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه یه‌كسانی له‌نێوان مووچه‌ی خانه‌نشین كراوانی هه‌رێم و مووچه‌ی خانه‌نشین كراوانی حكومه‌تی فیدراڵیدا وه‌دی بهێنێت، به‌مه‌رجێ ئه‌مه نه‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان.
مادده‌ی سی و یه‌ك
مادده‌ی سی و یه‌ك: دانه‌مه‌زراندنی هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی (له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به سه‌ره‌وه) ئه‌گه‌ر له یاسای وه‌زاره‌ت یان لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت یان په‌یكه‌ری رێكخستنیدا پله نه‌بێت.
مادده‌ی سی و دوو
مادده‌ی سی و دوو: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به ئه‌نجام نه‌دانی گواستنه‌وه له بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ سه‌ر بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌ك خستنی بودجه‌ی تێكڕای ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه تا مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی دارایی 2011 یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه، له حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونیش به واده‌ی دیاری كرا‌و خه‌رج كردنی بودجه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه راده‌گیرێت جگه له مووچه‌كان.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش قه‌رزكردنی هه‌ر بڕێك ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی (بیان) ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه بۆیان ته‌رخانكراوه.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نین ئه‌ركی دابه‌ش كردنی خه‌رجی وه‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنان به سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به ره‌چاو كردنی چڕیی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه‌ی پتر زه‌ره‌رمه‌ندن، دوای لادانی خه‌رجییه‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: سه‌رۆك فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رج كردن، كه له پێشكه‌ش كردنی حیسابی كۆتایی ساڵی 2010ی فه‌رمانگه‌كه‌ی دوا ده‌كه‌وێت، پاش كار پێ كردنی ئه‌م یاسایه، به گوێره‌ی رێكاری یاسایی و رێنمایی كار پێ كرا‌و، ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت.
مادده‌ی سی و پێنج
مادده‌ی سی و پێنج: پێویسته وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌ر چوار مانگ جارێك راپۆرتێك له‌سه‌ر رێژه‌ی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكات.
مادده‌ی سی و هه‌شت
مادده‌ی سی و هه‌شت: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی سی و شه‌ش
مادده‌ی سی و شه‌ش: هه‌موو ئه‌و مووچانه‌ی كه له‌به‌ر هۆی سیاسی راگیراون بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كرێت كه بۆ وه‌زیفه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش سه‌لماندنی راستی قسه‌كانیان.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دی ورده‌كاریی میلاكی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی (2011)ی دارایی رێك ده‌خات و په‌سندی ده‌كات له‌به‌ر رۆشنایی تێچووی مووچه‌ی په‌سند كرا‌و بۆ هه‌رێم كه ده‌كاته (25.000 بیست و پێنچ هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی)ی له نوێ دانراو بۆ ساڵی 2011. دووه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێدراوی وه‌زاره‌ت نین، پله‌كانی نوێی وه‌زیفی له نێو میلاكی داموده‌زگاكانی هه‌رێم بۆ ساڵی (2011)، دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی سه‌ر پارێزگا و یه‌كه كارگێڕیه‌كانی بكه‌ن، به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان و، به پێی ئه‌و بنه‌ما و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریكردووه تا ئه‌و كاته‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی هه‌رێم ده‌رده‌چێت و ده‌خرێته كاره‌وه، له‌گه‌ڵ پێدانی ئه‌وله‌وییه‌ت به كوڕ و كچانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان. سێیه‌م: وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی نا گرێ‌دراو به وه‌زاره‌ت، په‌یوه‌ست ده‌بن به‌وه‌ی خشته بده‌نه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه بریتی بێت له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و ناو و ناونیشان و پله‌ی وه‌زیفییان، هی ئه‌وانه‌ی له ساڵی 2011 دا به گوێره‌ی ئه‌و رێژانه‌ی پێشتر ئاماژه‌یان پێ كرا داده‌مه‌زرێن له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندن. چواره‌م: میلاكه زیاده‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی كه (4000) چوار هه‌زار پله‌ی وه‌زیفییه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ میلاكی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ناوخۆ و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ته‌ره‌خان ده‌كرێت.
مادده‌ی چل
مادده‌ی چل: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێـته‌وه و له رۆژی 1/1/2011ــه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی (2011) بڕی ( 13.950.670) سێزده تریلیۆن و نۆ سه‌د په‌نجا ملیار شه‌سه‌د و حه‌فتا ملیۆن دینار ته‌رخان ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ش دابه‌ش ده‌كرێت: 1- بڕی (3.852.000 ملیۆن) سێ تریلیۆن و هه‌شت سه‌د و په‌نجا و دوو ملیار دینار بۆ خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان. 2- بڕی (298) دوو سه‌دو نه‌ود و هه‌شتا ملیار دینار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان و له‌سه‌ر پارێزگاریشه پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌و كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه په‌سندكراوه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پلاندانان بكات بۆ ئه‌وه‌ی لێی بكۆڵێته‌وه و په‌سندی بكات به مه‌رجێ ره‌چاوی ئه‌و ناوچانه بكات كه له‌ناو پارێزگادا زیاتر تووشی زیان هاتوون و ژماره‌ی دانیشتوانیشی. 3- بڕی (54.000) په‌نجا و چوار ملیار دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. 4- بڕی (74،000) حه‌فتا و چوار ملیار دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان. دووه‌م: كورت هێنانی به‌رپلان به (1.564.296) یه‌ك تریلیۆن و پێنج سه‌د و شه‌ست و چوار ملیار و دوو سه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش ملیۆن دینار. ئه‌م كورت هێنانه‌ش له‌و به‌شه پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پڕ ده‌كرێته‌وه، كه له بودجه‌ی وه‌گه‌ڕخستنی فیدراڵ‌دا بۆ پاسه‌وانانی هه‌رێم له نێو بڕه پاره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراقی فیدراڵ به گوێره‌ی یاساكانی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2007 تا 2011) ته‌رخان كراون.
مادده‌ی سی و نۆ
مادده‌ی سی و نۆ: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری په‌یوه‌ست ده‌بێت به دابین كردنی بڕی پاره بۆ به‌رده‌وام بوون له: 1. دابین كردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان له پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كاندا به پێی رێنمایی و پره‌نسیپی ره‌چاو كرا‌و و پته‌و كردنی حیسه‌به‌كه‌ی له كاتی پێویستدا، له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن له قه‌رز وه‌رگر له‌مه‌رجی زامن كردنی ژیان. 2. پشتیوانی كردن له پرۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكالأ له رێی بانكی كشتوكاڵه‌وه. 3. پشتیوانی كردن له پرۆژه‌كانی بانكی پیشه‌سازی. 4. پشتیوانی كردن له پڕۆژه گه‌شتوگوزارییه‌كان. دووه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری په‌یوه‌ست ده‌بێت به پاره‌دان به سندووقی نیشته‌جێ بوون به بڕی (100 سه‌د ملیار دینار) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وله‌وییه‌ت به پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون بدرێت، ئه‌وانه‌ی كه له‌ناحیه و گونده‌كاندا ده‌یانگرێته‌وه. سێیه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (49 چل و نۆ ملیار دینار) بۆ دابین كردنی خانوو بۆ هاوڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت به‌پێی یاسای دابین كردنی خانوو له هه‌رێمی كوردستان ژماره (7)ی ساڵی 2008. چواره‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (25 بیست پێنچ ملیار دینار) بۆ پشتیوانی كردن له سندووقی قه‌رزی بچووك و پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان، كه ساڵی 2010 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای پشتگیری پڕۆژه بچووكه‌كانی گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2011 په‌سندی كردووه. پێنجه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (10) ده ملیار دینار بۆ هاوكاری كردنی ئه‌وانه‌ی كاتی خۆی په‌نایان بۆ ئێران و توركیا بردووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان نیازی هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه و پێشتر قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه و، ئه‌م پاره‌یه‌ش له یه‌ده‌گی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی دابین ده‌كرێت.