أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ت و ئه‌و fه‌رمانگانه‌ی كه به‌وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون پابه‌ند ده‌بن به دابه‌ش كردنی خه‌رجییه‌كانی كاركردن (التشغیلیه) و وه‌به‌رهێنان له پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش به‌پێی چڕی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه ده‌بێ كه زیانی زیاتر یان به‌ركه‌وتووه، پاش ده‌ركردنی خه‌رجییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجیه‌كانی ساڵی دارایی 2010 گوژمه پاریه‌ك داده‌نرێ كه بڕه‌كه‌ی 11،432،176،000 (یازه هه‌زار و چوارسه‌د و سی و دوو ملیار و سه‌دو حه‌فتا و شه‌ش ملیۆن) دیناره به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێ: یه‌كه‌م: گوژمه‌ی 3،543،074 (سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و چل و سێ ملیار و حه‌فتا و چوار ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كان پڕۆژه سه‌رمایه‌داریه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌ی 7،889،102 (حه‌وت هه‌زار و هه‌شت سه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیار و سه‌د و دوو ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن. سێیه‌م: گوژمه‌ی 72،741،000 (حه‌فتا و دوو ملیار و حه‌وت سه‌د و چل و یه‌ك ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مان. چواره‌م: گوژمه‌ی 39،814،000 (سی و نۆ ملیار و هه‌شت سه‌د و چوارده ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. پێنجه‌م: كورت هێنانی بودجه به ته‌نها 835،000،000 (هه‌شت سه‌دو سی و پێنج ملیار دینار)ـه ئه‌م كورتهێنانه له‌و پاره‌یه پڕده‌كرێته‌وه كه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی به‌كارخستنی فیدراڵی بۆ پاسه‌وانی هه‌رێم له ته‌رخان كراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی فیدراڵ دانراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاساكانی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵه‌كانی 2007، 2008، 2009 ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق دارایی وه‌زاره‌ته‌كان و كارگێڕیه‌كان به‌پێی داهاتی ده‌ستكه‌وتووی دارایی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م: بڕی (150) سه‌د و په‌نجا ملیار دینار بۆ هه‌ڵمه‌تی دروست كردنی قوتابخانه له هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێ و ده‌سته‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و په‌روه‌رده و پلاندانان پێكدهێندرێ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه ده‌بێ كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له بودجه‌ی خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێناندا دایناوه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: داهاتی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2010 به گوژمه‌ی ته‌نیا 348،679،000 ته‌نها (سێ سه‌د و چل و هه‌شت ملیار و شه‌ش سه‌د وحه‌فتا و نۆ ملیۆن دینار) ده‌خه‌مڵێندرێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ئه‌و خه‌رجییه ته‌رخان كراوانه ده‌بڕدرێن كه بۆ دروست كردن و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی بینایه‌ی تایبه‌ت به حزبه‌كان و پڕۆژه دووباره بووه‌كان ته‌رخان كراون و بۆ حیسابی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگاكان ده‌گوازرێنه‌وه و له دابه‌ش كردنه‌كه‌شیدا ده‌بێ دادپه‌روه‌ری ره‌چاو بكرێ.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه و له 1/1/2010 وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به په‌رله‌ماندا بكات. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆی هه‌یه گواستنه‌وه له‌ناو بودجه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییدا بكات. سێیه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی به‌رپرس گواستنه‌وه‌ی پێویست له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی په‌سندكراوی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا ئه‌نجام بدات.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌كه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمه یه‌كسانی له‌نێوان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و مووچه‌ی هاوشێوه‌كانیان له فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی فیدراڵ به‌دی بهێنێ. دووه‌م: به‌دیهێنانی یه‌كسانی له‌نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم و مووچه‌ی خانه‌نشینانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا. سێیه‌م: به‌دیهێنانی یه‌كسانی له‌نێوان مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس له هه‌رێم له‌گه‌ڵ مووچه‌ی هاوشێوه‌كانیان له‌حكومه‌تی فیدراڵ‌دا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئه‌و داهاتانه وه‌رده‌گرێ كه راسته‌وخۆ له فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌رێم و فرۆشتنی پێكهاته‌كانی نه‌وته‌وه (مبیعات مشتقات النفگ) وه‌دی دێن، ئه‌مه‌ش به‌پێی ده‌ستوری عێراق و یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان و ده‌خرێنه سه‌ر داهاته وه‌دی هاتووه‌كان و په‌رله‌مانی پێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه تا پێش ره‌فتار له‌سه‌ر كردنی (التصرف بها) په‌سندی بكات. دووه‌م: كۆی پاره‌ی به‌خشینه‌كان (المنح) به‌وانه‌شه‌وه كه له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێمه‌وه به‌ده‌ست هاتوون له حیسابێكی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری داده‌نرێ و ئه‌م پاره‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان ده‌كرێت كه به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غاز ته‌رخان كراون، ئه‌مه به‌چاو گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازه‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانی ژێرخانیش له هه‌رێم، به‌مه‌رجێ پێش ره‌فتار كردن پێیه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سندكرابێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ده‌رخسته‌یه‌ك به حیساباتی ئه‌و به‌خشینانه (المنح) پێشكه‌ش بكات كه پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم كراون له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی لایه‌نی خه‌رج كردنی بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی بۆی ته‌رخان كراوه تا په‌رله‌مان په‌سندی بكات.
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌مانه‌ی خواره‌وه پابه‌نده: یه‌كه‌م: بڕی (200) دوو سه‌د ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به پڕۆژه‌كانی سندوقی نیشته‌جێكردن بدرێت. دووه‌م: بڕی (90) نه‌وه‌د ملیار دینار بۆ پشتگیری كردنی قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێ و زیادكردنی بڕی قه‌رزه‌كه‌ش بۆ (15) (پانزده ملیۆن دینار) بۆ پارێزگا و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان و به‌رده‌وامبوونی وه‌زاره‌ت له دابین كردنی قه‌رزی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان به‌پێی مه‌رج و رێنماییه ره‌چاوكراوه‌كان. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (30) (سی ملیار دینار) بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی بانكی پیشه‌سازی. چواره‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (50) (په‌نجا ملیار دینار) بۆ پشتگیری پڕۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵی له رێگای بانكی كشتوكاڵییه‌وه. پێنجه‌م: ته‌رخانكردنی بڕی (50) (په‌نجا ملیار دینار) بۆ پشتگیری به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و داهاته ئاوییه‌كان. شه‌شه‌م: ته‌رخان كردنی بڕی (10) (ده ملیار دینار) بۆ دروست كردنی دامه‌زراوه‌كانی وه‌رزشی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: له حاڵه‌تی روودانی گۆڕینێك له‌به‌شی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی وئابووری ده‌درێ كه: یه‌كه‌م: كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌ركۆی بودجه به‌هه‌مان رێژه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه‌كه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر له بودجه‌دا زیاده روویدا ئه‌وا ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان به چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی وه‌رده‌گیرێ.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی داهاته‌كانی حكومه‌ت به‌ماوه‌یه‌ك دیاری بكرێ كه له پانزده رۆژ له رۆژی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه تێپه‌ر نه‌بێ.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌حێ بكه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ژمێریاری مانگانه‌ی خۆیان (موازین المراجعه) له‌ماوه‌یه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری ده‌كه‌ن كه (10) رۆژ له كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌ڕ نه‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: نابێ گرێبه‌ستی كاركردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌نجام بدرێ.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابوورییه ته‌رخانكراوی گوژمه‌كانی داهاتی مانگانه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ده‌ستی ده‌هێنێ بۆ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی بیخاته سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان و دابین كردنی خه‌رجییه‌كانی چاككردنه‌وه (الصیانه) به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و راهێنانی كارمه‌ندانی و به‌پێی داواكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه خشته‌ی داهاته راسته‌قینه وه دیهاتووه‌كانی پێوه لكابێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م : یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی هه‌یه كه له (250) (دوو سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات بدات به سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به خه‌رج كردنی پاره‌یه‌ك كه له (100) (سه‌د ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ . دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌لكاون ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردنی گوژمه پاره‌یه‌كیان هه‌یه كه له (150) (سه‌د و به‌نجا ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م) دا ڕه‌چاوی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێ : 1. ده‌بێ خه‌رجكردنه‌كه به‌پێی پشتیوانه‌ی په‌سه‌ندكراوه‌كانی بودجه‌ی گشتی ساڵانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بێت كه بۆی دیاری كراوه. 2. پشت به پشتیوانه‌ی ته‌رخان كرا‌و له بودجه‌ی گشتی ببه‌سترێ و نابێ پابه‌ند به خه‌رج كردنێك بێ كه له ته‌رخان كراوی بودجه زیاتر بێ.