أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1/ئابوورینه‌ی ئینتما له سه‌ندیكادا بۆ ئه‌ندام (30) دیناره. 2/ئابوورینه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (20) دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ كه هه‌موو ساڵێ له مانگی شوبات نه‌ترازێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له كاتی دیاركراو ئابوونه‌كه‌ی نه‌دا و، دواكه‌وت، ئه‌وه، له‌و باره‌دا (50%)ی ئابوونه‌ی به‌شدابوونه‌كه‌ی غه‌رامه‌ی دێته سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر هات و، دوو ساڵی بانه وبان یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تی به‌جێ دوای خست، ئه‌وا، ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه. 3/ئه‌وه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی نه‌دابێ له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت: 1/نه‌قیب: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 2/ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن: مه‌رجه بۆ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی هه‌ڵسوڕاندبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3/ ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی، جێگری نه‌قیب و سكرتێرێك و به‌رپرسێكی دارایی له‌ناو ئه‌ندامەکانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان له پێرۆی ناوخۆدا دیارده‌كرێ. 4/ئه‌نجوومه‌ن كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی، له كه‌می، مانگی جارێك سازده‌دا، بۆیشی هه‌يه له سه‌ر داواكردنی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داواكردنی سێیه‌كی ئه‌ندامان كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ساز بدات.
مادده‌ی بیست یه‌ك
مادده‌ی بیست یه‌ك: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1/سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش ده‌كات. 2/بۆ هه‌ر موعامه‌له‌یه‌ك، كه‌وتبێته لای مه‌رجه‌عی دادگایی و ده‌سته‌ی ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و ئه‌هلی، نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا و ته‌سدیقی موعامه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی سه‌ربه‌سه‌ندیكاش ده‌كا. بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدات به یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3/ته‌ئییدی لایه‌نی توانستی دارایی سه‌ربه سه‌ندیكا بووانیش ده‌كا بۆ مه‌به‌ستی كه‌فاله‌ت.
مادده‌ی بیست و حه‌وت
مادده‌ی بیست و حه‌وت: دارایی سه‌ندیكا له‌م داهاتانه پێك دێت: 1/ئابوونه‌ی ئینتما و به‌شداربوونی ساڵانه. 2/ئه‌و ده‌سنگانه (المنح)ی كه لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ئه‌و باربۆ (تبرعات) و به‌خششانه‌ش كه ئه‌ندامان و خه‌ڵكی دیكه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. 3/قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه بۆ سوودی سه‌ندیكا سازده‌درێن. 4/قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا. 5/قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ش كه سه‌ندیكا دایانده‌مه‌زرێنێ. 6/ مزو كرێی ته‌ئییدی توانستی دارایی كه‌سانی سه‌ر به سه‌ندیكا و هی ئه‌و به‌شاهێدبوونه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ.
مادده‌ی بیست و چوار
مادده‌ی بیست و چوار: بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی زه‌پتی، ئه‌وه‌یان له باردا هه‌یه، له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه به یه‌كجاری ده‌یبڕێنێته‌وه.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه: 1/ئاماده‌كردن و ته‌سدیقكردنی بودجه‌ی ساڵانه و حسابكاریی كۆتایی. 2/به پێی مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه، بۆ وه‌دیهانينی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا كۆشش ده‌كا. 3/پێشنیار له‌باره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێڕۆی سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی گشتی ده‌كا. 4/هه‌موو بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌خاته‌كار. 5/كارگوزاره‌كانی سه‌ندیكا داده‌مەز‌رێنێ وكرێیان دیاری ده‌كات. 6/سه‌یری داوا كارییه‌كانی ئینتما ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شداربووه‌كانیش ئیقرار ده‌كا. 7/له حاڵه‌تێكدا، كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا، ئه‌نجومه‌ن یه‌كێ هه‌ڵده‌بژێرێ كه له لیژنه ره‌سميیه‌كان و هی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا بكات. 8/پێشنیار ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاساكانی پیشه ئابووریه‌كان پێشكه‌ش ده‌كا. 9/هه‌ر كێشه و شكاتێكی بۆ بێت هاواڵه‌ی لێژنه پێوه‌ندداره‌كانی ده‌كات. 10/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا‌كاندا داده‌مه‌زرێنێ. 11/لیژنه‌گه‌لی لاوه‌كی (فرعیه) بۆ وه‌دیهانينی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ. 12/ سه‌یری ده‌ست له كارهه‌ڵگرتنی نه‌قیب یان هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا ولیژنه‌كانی ده‌كا و ده‌یبڕێنێته‌وه، به‌مه‌رجێ بیخاته به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میدا. 13/به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان به‌خشش و باربۆ (الهبات والتبرعات) له لایه‌نه ئه‌جنه‌بیيه‌كان قبوڵ ده‌كا. 14/چاودێرێكی حسابكاری داده‌نێ و بۆ ته‌دقیقكردنی ساڵانه. 15/ئه‌وراقی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه رێك ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنیش ده‌كات. 16/بۆ ئاسانكردنی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه و ئه‌و پێڕۆیانه‌ش كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن رێنمایی ده‌رده‌كا كه له گه‌ڵیاندا بگونجێ. 17/به موڵك كردنی موڵك و ماڵ و خانووبه‌ره و قبوڵ كردنی به‌خشش و ده‌سنگه (منح)ش ئیقرار ده‌كا. 18/مافی قه‌رز پێدان و قه‌رزكردن و پێشكه‌شكردنی یاریده‌ی دارايیشی هه‌یه. 19/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێرۆكانیان، یانه بۆ ئابووریناسان داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌شیان ده‌با. 20/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به لیژنه‌كانی لق و نوێنرانی سه‌ندیكاش له پارێزگه و قه‌زاكاندا.
مادده‌ی بیست وهه‌ژده
مادده‌ی بیست وهه‌ژده: لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی له هه‌ڵسوڕاندنی كاره‌كانی خۆیدا به‌پێی رێساكانی یاسای به‌رزه‌پتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ره‌فتار ده‌كا.
مادده‌ی سی
مادده‌ی سی: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئابووریناسان. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه نه‌قیب: نه‌قیبی ئابووریناسان. ئابووریناس: هه‌موو ئه‌ندامێكه له سه‌ندیكاكه‌دا بڕوانامه‌یه‌كی له زانسته‌كانی ئابووریدا هه‌بێ له به‌كالۆریوس كه‌متر نه‌بێ یان هاوتای به‌كالۆریۆس بێت. هه‌ڵسوڕاندنی پیشه: به پێی حوكمه‌كانی هه‌ڵسوراندنی پیشه، له پیشه‌كه‌دا كه‌وتبێته كار.
مادده‌ی هه‌ژده
مادده‌ی هه‌ژده: 1/نیصاب له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دێته‌جێ، بڕیاریش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام تایان درابێ، هی ئه‌وه. 2/ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیێ، جێگای نه‌قیب چۆڵ بوو، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی جێگای ده‌گرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر جێگای جێگره‌وه‌كه‌ش چۆڵ بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا سكرتێر جێگای ده‌گرێته‌وه به‌مه‌رجێ باقیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ. 3/ئه‌گه‌ر جێگای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌وه ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی جێگاكانیان ده‌گرنه‌وه، به‌هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌مه‌رجێ با قیمه‌نی ماوه‌ی خوله‌كه له ساڵێكی ته‌واو كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: ئه‌ندام له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا سیفه‌تی ئه‌ندامێتيی نامێنێ: أ/مه‌رگ ب/ ده‌ست له كار هه‌ڵگرتن ج/ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، شه‌رتێ له شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی له ده‌ست دابێ.