أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی بیست و پێنج هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: چواره‌م: پێویسته لةسةر لایه‌نه ناوبراوه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه رێژه‌ی (10%)ی مزوكرێی راوێژكاریی پارێزه‌ر دابشكێنن و پاره‌كه هه‌واڵه‌ی سه‌ندیكا بكه‌ن تا به داهاتی خۆی تۆماری بكات، به مه‌رجێ ساڵی له (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: مادده‌ی بیسته‌می یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه بۆ پاراستنی خاوه‌ن وه‌كاله‌ته‌كه هه‌ر رێگایه‌كی یاسایی بگرێته به‌ر كه خۆی به شایانی بزانێ و، هه‌ر شتێكیش له سكاڵانامه‌ی ده‌عواكه‌دا بنووسێ یان له مورافه‌عه‌دا بڵێ و بنووسێ كه ئیلتیزامی مافی دیفاعی تێدا بێ به‌رپرس نابێ. دووه‌م: پێویسته پارێزه‌ر له‌لایه‌ن دادگان و لایه‌نگه‌لی لێ پێچینه‌وه‌و دایه‌ره‌كانی هه‌رێم و مه‌رجه‌عه‌كانی دیكه‌وه رێزی لێ بگیرێ و بایه‌خی شیاو به پله‌و پایه‌ی پارێزه‌ریی پێ بدرێ. ئه‌و لایه‌نانه پێویسته ئاسانكاریی زه‌روورو ئوسوڵیی كه بۆ ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی پێویسته بوَى فه‌راهه‌م بكه‌ن و ناشێ داواكاریه نووسراوه‌كانی پشت گوێ بخه‌ن و، پێویسته له‌سه‌ریان دادگاكان و لایه‌نه دادگاییه‌كانی لێ ده‌رچێ. له ماوه‌ی ئه‌و په‌ڕی یه‌ك هه‌فته‌دا (كه له رۆژی تۆمار كردن و وه‌رگرتنی داواكارییه نووسراوه‌كانییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا) سه‌یری بكه‌ن و بیبڕنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕدرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا پارێزه‌ره‌كه پێویسته سه‌ندیكای لێ ئاگادار بكات. سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دادگاكان و لایه‌نه‌كانی لێ پێچینه‌وه رێگا بده‌ن به پارێزه، پێش ئه‌وه‌ی وه‌كاله‌ته‌كه وه‌ربگرێ فایلی ده‌عواو ئه‌وڕاقی لێ پێچینه‌وه بخوێنێته‌وه‌و سه‌یری هه‌موو شتێك كه پێوه‌ندیی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه كه دووی كه‌وتووه، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ریان كه رێگای بده‌نێ له لێ پێچینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا یان لة هه‌ر ئیجرایه‌كی یاسایی دیكه‌دا ئاماده ببێت. چواره‌م: ناشێ كتێبه‌كانی پارێزه‌رو كه‌لوپه‌لی نووسینگه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێ و بفرۆشرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی بیست و پێنج هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: چواره‌م: پێویسته لةسةر لایه‌نه ناوبراوه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه رێژه‌ی (10%)ی مزوكرێی راوێژكاریی پارێزه‌ر دابشكێنن و پاره‌كه هه‌واڵه‌ی سه‌ندیكا بكه‌ن تا به داهاتی خۆی تۆماری بكات، به مه‌رجێ ساڵی له (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه بۆ بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و زنجیره‌كه‌ی ده‌بێته (5): 5. گرێبه‌ستی به سیفه‌تی راوێژكاری یاسایی بۆ یه‌ك دایه‌ره‌ی ره‌سمی یان نیمچه ره‌سمی یان بۆ یه‌ك بانك به مه‌رجێ ئیشه‌كه‌ی بریتی بێت ته‌نیا له راوێژكردنی یاسایی و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ببێته وه‌كیلی ئه‌و لایه‌نه له ده‌عواگه‌لێكدا كه ئه‌و لایه‌نه خۆی ده‌یكاته‌وه یان له دژی ده‌كرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده شازده‌ی یاساكه زیاد ده‌كرێ و ده‌بێته بڕگه‌ی (چواره‌م): چواره‌م: ماوه‌ی خزمه‌ت له دادگاكان و ئیددیعای گشتی، یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافه‌كان له دایه‌ره‌یه‌ك له دایه‌ره‌كانی هه‌رێم يان له وانه وتنه‌وه‌ی كۆلیجی یاسا، دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی یاسا یان هاوتاكه‌ی بۆ پله‌دار كردنىَ كه ده‌قه‌كه‌ی له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، حساب ده‌كرێ.
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی سیازده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی سی و نۆ له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: پارێزه‌ر بۆی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ به وه‌كیل دانه‌ره‌كه‌یدا (موكله) له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی نووسراو پێك بێت كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه ته‌سدیق ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به ره‌سمێكی دیار كرا‌و كه (25) بیست و پێنج دیناره، ده‌درێت به سه‌ندیكا.