أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م: رادده‌ی یاسایی (نیساب) له ئه‌نجومه‌ندا به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێ و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی له‌گه‌ڵدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێر ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه شوێنی یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌ندامێك له نێوان ئه‌ندامه یه‌ده‌گه‌كان شوینی ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی پترله ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو، ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م پایانه پرده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه باقی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به هه‌مان رێگا له‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربهێنێ: 1- وریا كردنه‌وه. 2- ئینزار. 3- قه‌ده‌غه كردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێ، وه ئه‌و قه‌ده‌غه كردنه‌ش ده‌رباره‌ی كارمه‌ند و كرێكاری فه‌رمانگه له‌سه‌ركاركردنه له دوای كاته‌كانی ده‌وامی ره‌سمی فه‌رمانگه‌كه‌ش به بڕیاره‌كه ئاگادار ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: ده‌كرێ له ماوه‌ی سی رۆژ له مێژووی ئاگادار كردن به بڕیاره‌كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط) بدرێ و بڕیاری دادگاش بن بڕه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه و حسابكاری دوماهی. دووه‌م: گفتوگۆ كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌نجوومه‌ن. سێیه‌م: چاوپیاخشاندنی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسایی سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش ده‌كرێن. چواره‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: دارایی سه‌ندیكا پێك دێ له: 1- ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و ره‌سمی به‌شداربوونی ساڵانه. 2- ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی له لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانه‌وه پێشكه‌شی ده‌كرێن. 3- ئه‌و پیتاك و خه‌ڵاتانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامان و غه‌یری ئه‌وان به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن. 4- قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی له‌بۆ سوودی سه‌ندیكا ده‌گێردرێن. 5- قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یه‌وێ دایان بمه‌زرێنێ یان ئه‌نجامیان بدا. 6- قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. 7- ئه‌و ره‌سمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ئه‌نجامی كاری ناوبژیوانیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 8- پشتگیری كردنی توانای دارایی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و شایه‌تنامه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ. 9- ره‌سمی پشتگیری كردنی گرێ به‌ندی نێوان ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و خودان كاره‌كان.