أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1. لیژنه‌ی هه‌ر هۆبه‌یه‌ك له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی هۆبه به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن. 2. سه‌رۆك نوێنه‌ری هۆبه ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكادا. 3. ئه‌ندامانی لیژنه له نێوان خۆیاندا جێگرێكی سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن و له كاتی ئاماده نه‌بوونی جێی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق و ده‌ستنیشان كردنی مووچه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه‌رده‌گرێ. 3. ده‌ست بژێر كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه‌ی ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كانی له پارێزگادا. 4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق به ئه‌نجومه‌ن، تاكو بڕیاریان له باره‌یه‌وه له‌سه‌ر بدات. 5. خه‌رج كردنی مه‌سره‌فی پێویست بۆ كار‌و باری لق له چوارچێوه‌ی بودجه‌دا. 6. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 7. به‌كار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه پێی ده‌دا.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی نه‌قیب چۆڵ بوو، جا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه و ئه‌گه‌ر جێگری نه‌قیبیش شوێنی چۆڵ بوو، ئه‌وا له‌م باره‌دا سكرتێر جێی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بوو، ئه‌وا ئه‌ندامێك له پێنج ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه، ئینجا شوێنی ئه‌وه‌ی دواییان، ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتبێ ده‌چێته جێی.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی دیكه سێ جار له دوای یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌بێ عوزری مه‌شروع ئاماده نه‌بوو، پێویسته ئه‌نجومه‌ن بریاری خۆی بدات و به وازهێنه‌ری دابنێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) یاخود هه‌ر لیژنه‌یه‌كی دیكه به‌یه‌كه‌وه كۆ بكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1. هه‌رگیز نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه، ته‌نیا ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شدار بوانی نه‌بێت. 2. ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و به‌شداربوانی نابێ ده‌ست بده‌نه ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا دوای ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌موو ئه‌ركه بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون جێ به‌جێ ده‌كه‌ن. 3. هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی یا نیمچه ره‌سمی بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست بداتێ، به مه‌رجێك هه‌موو ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردبێت. 4. فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا هونه‌رییه‌كان بۆیان نییه هیچ هونه‌رمه‌ندێك له لای خۆیان دابمه‌زرێنن، ته‌نیا دوای هێنانی نوسراوی پشتگیری سه‌ندیكا نه‌بێت. 5. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانگایه‌كی ره‌سمی یان ده‌زگایه‌ك كه هونه‌رمه‌ندێكی له لای خۆی دامه‌زراند، وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ سه‌ندیكا بنێرێت.
مادده‌ی سی یه‌م:
مادده‌ی سی یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ئیش كردن به ئه‌ندام له بواری پیشه‌كه‌ی له حیسابی تایبه‌تی خۆی یان بۆ كۆمپانیاكان بدات، ئه‌وه‌ش به پیی هه‌ڵ و مه‌رجی وا ده‌بێت كه ئه‌نجومه‌ن دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر ده‌ری ده‌چوێنێ، به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ یاساكان و پێره‌وه ره‌چاو كراوه‌كاندا هاودژ نه‌بێت.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: پاره به ناوی سه‌ندیكا له بانكه‌كان داده‌نرێ و فه‌رمانی خه‌رج كردن و دانان له لایه‌ن نه‌قیب و ئه‌مینداری كاروباری دارایی كه‌فاله‌تكراو ئیمزا ده‌كرێت به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌نجومه‌ن پێیانی داوه.
مادده‌ی بیست و هه‌شتوه‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شتوه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێ و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی ئه‌و داوایه‌ی بدات و له باره‌ی ره‌فز كردنیشی پێویسته هۆیه‌كانی به‌دیار بخات و خاوه‌ن داواكه مافی (ته‌مییز) كردنی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه كۆتایی هات و داواكارییه‌كه یه‌ك لا نه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێ.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات)، یه‌كێك له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئه‌ندامی سه‌رپێچی كار بكات. 1. سه‌رنج راكێشان: ئه‌مه به نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌كرێت و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راده‌كێشرێت كه ئه‌و سه‌رپێچیه‌ی دووباره نه‌كاته‌وه. 2. ئینزار: ئه‌مه‌ش به نووسراوێك ئاراسته‌ی ده‌كرێت و ئینزاری ده‌درێتی كه پێویسته ئه‌و سه‌رپێچییه دووباره نه‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر نا سزای تووند تری ده‌درێتێ. 3. رێ لێ گرتنی: (قه‌ده‌غه‌كردن)ی ئیشكردنی له پیشه‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ تێپه‌ر نه‌كات.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: ناوی ئه‌ندام له تۆماری سه‌ندیكادا ده‌سرێته‌وه ئه‌گه‌ر حوكمێكی بنبڕی به‌سه‌ر دا درا به سزاێكی ئه‌سڵی له تاوانێكی به ئه‌نقه‌ست یا كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ردا.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م:
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: 1. ده‌سته‌ی هۆبه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێك دێت كه هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی ئه‌م یاسایه به‌جێ گه‌یاندووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات له هه‌مان واده‌ی ده‌ستنیشان كراودا بۆ ده‌سته‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هۆبه له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه. 2. ده‌سته‌ی هۆبه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی نائاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی هۆبه یان سێ یه‌كی ئه‌ندامانی كۆده‌بێته‌وه. 3. له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌دا، حوكمه‌كانی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه ره‌چاو ده‌كرێت. 4. ده‌سته‌ی هۆبه بۆی هه‌یه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و كار‌و بارانه‌وه وه‌رگرێ كه تایبه‌تن به چالاكییه‌كانی له چوارچێوه‌ی پسپۆریه‌كه‌یدا و ئه‌و بڕیارانه‌ش بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5. ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه چۆڵ بوو، ئه‌وا ده‌سته‌ی هۆبه به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن و به بانگهێشتی سه‌رۆكه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، كۆده‌بێته‌وه بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه چۆڵانه.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
مادده‌ی سی و چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك له وانه‌ی ئه‌ندام نه‌بن له سه‌ندیكا یا قه‌ده‌غه كرابن له ئیش كردن و ئه‌و پیشه یه ده‌ست بداتێ، ئه‌وا سزا ده‌درێت به غه‌رامه‌یه‌كی وا كه له پێنج سه‌د دینار پتر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه پیشه‌كه‌ی له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان دا ده‌ست بداتێ.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌م هۆبانه‌ی خواره‌وه (شعبه) داده‌مه‌زرێن تاكو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و لقه هونه‌ریانه بكه‌ن كه كارمه‌ندانی سه‌ر به ئه‌ون به پێی پسپۆریان و،هه‌ر یه‌كێكیش له‌مانه لیژنه‌ی هۆبه به‌رێوه‌یان ده‌بات: 1. هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان. 2. هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان. 3. هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان. 4. هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان. دووه‌م: بواره‌كانی هونه‌ری هۆبه‌كان ئه‌مانه‌ن: 1. هۆبه‌ی هونه‌ره شانۆییه‌كان: أ- به‌رێوه‌بردنی شانۆ. ب- نواندن. ج- ده‌رهێنان. د- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان. ه- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ. و- ئارایشت. ز- روناكی (الاناره). ح- سه‌ما و ده‌ربڕینی به ترپه‌و جووڵه. 2. هۆبه‌ی هونه‌ره سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆییه‌كان. أ- نواندن ب- ده‌رهێنان. ج- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی دیمه‌نه‌كان. د- نه‌خشه كێشانی (تصمیم)ی جل‌و به‌رگ. ه- ئارایشت. و- وێنه گرتن. ز- برین و خستنه‌وه سه‌ریه‌ك (المونتاج). ح- نه‌خشه كێشانی (التصمیم)ی روناكی. ط- شوشتنه‌وه و وێنه وه‌رگرتنه‌وه (الطبع و التحمیض). ی- لێ بووك (قه‌ره‌گوێز)و وێنه‌ی بزێو (فلیمه كارتۆنه‌كان). ك- سیناریۆ. ل- به‌رهه‌می سینه‌ماكاری. م- ده‌نگی سینه‌ماكاری. ن- رووناكی سینه‌ماكاری. 3. هۆبه‌ی هونه‌ره مۆسیقاییه‌كان. أ- ژه‌نین. ب- گۆرانی ج- ئاواز دانان. د- دانانی مۆسیقا. ه- كاریگه‌ریه ده‌نگییه‌كان. 4. هۆبه‌ی هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كان. أ- وێنه كێشان به هه‌موو ته‌رحه‌كانیه‌وه. ب- داتاشین به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه. ج- گلێنه (الحزف و الفخار). د- خۆش نووسی و نه‌خش. ه- وێنه گرتنی هونه‌ری. و- كاریگه‌رییه وێنه‌ییه‌كان. ز- كاره‌كانی ده‌ست ره‌نگینی.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. كاروباری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لقی پارێزگاوه به‌رێوه ده‌چێت و نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له‌وێدا. 2. لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام پێك دێت كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن، به مه‌رجێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا خه‌ریكی پیشه‌كه‌یانن و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شیان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه ده‌بێت و لیژنه‌كه‌ش له نێوان ئه‌ندامه‌كانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌مینداری سه‌ندوق هه‌ڵده‌بژێرێ. 3. بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌مان كار و ئیجرائاتی تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی هۆبه‌كان په‌یره و ده‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داواكاری وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق قه‌بووڵ بكات و هی دیكه‌یان له جێی هه‌ڵبژێرێ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌وره‌كه ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له لیژنه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: 1. ده‌بێ هاولاتی هه‌رێم بێ و تێیدا نیشته‌جێ بێ. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یان كه‌تنێكی ئابروبه‌ر حوكم نه‌درابێ. 3. ده‌بێ خودان بڕوانامه‌یه‌كی هونه‌ری بێ له كۆلێج یا په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پێدانرابێت. یان به‌ڵگه نامه‌یه‌كی هونه‌ری له باره‌ی پسپۆریه‌كه‌ی له په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری كه به ره‌سمی دانی پیدانرابێ پێشكه‌ش بكا به مه‌رجێك ماوه‌ی خوێندنی له‌م په‌یمانگایه له دوو ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ له‌گه‌ڵ كاركردنی هونه‌ری له یه‌كێك له رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا له بواری پسپۆریه‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بوبێت لایه‌نێكی پسپۆر پشتگیری بكات. 4. یاخود ئه‌و كاره هونه‌ریییه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كردبێت كه ئه‌م یاسایه بڕیاری له‌سه‌ر داوه. بۆ ماوه‌یه‌ك له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت و لایه‌نێكی ره‌سمی یان ئه‌هلی تایبه‌تمه‌ند پشتگیری بكات.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. ره‌سمی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ئه‌ندامه كاراكان شه‌ست دیناره، بۆ به‌شدار بووانیش، بیست دیناره. 2. ره‌سمی به‌شدار بوونی ساڵانه‌ی ئه‌ندامه كاراكان په‌نجا دیناره بۆ به‌شدار بووانیش پانزده دیناره. 3. ره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئه‌هلی و پێشاندانی شانۆگه‌ری و ئاهه‌نگی هونه‌ری و ئه‌مه‌ش به رێنمایی تایبه‌تی راده‌یه‌كی بۆ داده‌نرێت، به مه‌رجێك له سه‌د دینار پترنه‌بێت. 4. ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه لایه‌نی ره‌سمی و هی دیكه به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن. 5. ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگ و پیتاكی گشتی كه سه‌ندیكا ئه‌نجامی ده‌دا. 6. قازانجی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بونیادیان ده‌نێ. 7. قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كانی سه‌ندیكا. 8. ئه‌و كرێیه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات له كاتی ناوبژی كردن دا (التحكیم). 9. كرێی پشتگیری كردنی شیاوی كارمه‌ندانی سه‌ندیكا و ئه‌و شایه‌تمانیانه‌ی كه ده‌ری ده‌كات. 10. پیتاك و به‌خششه‌كان.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌ی بڕیار بدات له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی دارایی به هونه‌رمه‌ند به شێوه‌ی به‌خشین (منحه) یاخود قه‌رز، به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ده‌ری ده‌چوێنێ له‌م بارانه‌ی خواره‌وه: 1. ئه‌گه‌ر خۆی یان یه‌كێك له دایك و باوكی (اصوله) یان منداڵه‌كانی (فروعه) یاخود هاوسه‌ری تووشی نه‌خۆشییه‌كی وا بوون پێویست به چاره‌یه‌كی تایبه‌تی بكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی ره‌سمی پزیشكی پشتگیری بكرێت. 2. ئه‌گه‌ر تووشی رووداوێك بوو كه به شێوه‌یه‌كی كاتی له پیشه‌كه‌ی خۆی بخات. 3. ئه‌گه‌ر تووشی كاره‌ساتێك بوو و زیانی دارایی لێ كه‌وت كه له توانای خۆیدا نه‌بێت.