أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێ و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی داواكارییه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی ئه‌و داوایه‌ی بدات و له باره‌ی ره‌فز كردنیشی پێویسته هۆیه‌كانی به‌دیار بخات و خاوه‌ن داواكه مافی (ته‌مییز) كردنی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماوه‌یه كۆتایی هات و داواكارییه‌كه یه‌ك لا نه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. ده‌سته‌ی گشتی پێك هاتووه له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی سه‌ندیكا ئه‌وانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه وه‌فایان به پابه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه كردووه به بانگێشتی ئه‌نجومه‌ن سێ ساڵ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایی ساز ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه‌ی كه سه‌ندیكای تێیدا دامه‌زراوه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و یانزده ئه‌ندام كه له نێوانیاندا (سیانیان یه‌ده‌گن) بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاو لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری (الانضباط) به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی راده‌ی یاسایی (النصاب) به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی (النصاب)دا دوای پانزده رۆژ له مێژووی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌مان شوێن و كاتدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پێشوو بۆ خولێكی تریش به به‌رده‌وام ده‌ژمێردرێ له كاره‌كانیدا. 2. ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان به نه‌قیبیشه‌وه كۆده‌بنه‌وه بۆ دابه‌شكردنی كاروباری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له نێوان خۆیاندا به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی یه‌وه. 3. برَیاری ده‌سته‌ی گشتی به زۆربه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووانی ده‌رده‌چێ. 4. پێویسته ده‌ه‌سته‌ی گشتی ساڵانه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازبدات بۆ ئه‌نجامدانی:- 5. په‌سه‌ند كردنی بودجه. 6. وتووێژكردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه و كار‌و باری سه‌ندیكا و حیساباته‌كه‌ی 7. ته‌ماشاكردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له باره‌ی هه‌مواركردنی یاساكه‌ی یاخود پێره‌وی ناوخۆیه‌كه‌ی. 8. بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یدا. 9. ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌سه‌ر داخوازی نه‌قیب و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یان له‌سه‌ر داوایه‌كی نوسراوی سێ یه‌كێكی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، به مه‌رجێك هۆیه پێویستییه‌كانی ئه‌و داواكارییه له بانگێشته‌كه‌دا به دیار بخرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی گشتی باڵا ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌گرێته‌خۆ و تایبه‌تمه‌نده به ئه‌نجام دانی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه:- یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. دووه‌م: په‌سه‌ند كردن (راستاندن)ی بودجه‌ی ساڵی رابردوو و بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی مه‌زه‌نده كرا‌و. سێ یه‌م: وتوو وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكا و ژمێریاری. چواره‌م: پێشنیاز كردن بۆ هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وه‌كه‌ی. پێنجه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پاكتاوكردنی موڵك و ماڵی سه‌ندیكا و داراییه‌كه‌ی له كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دا.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ئامانجانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات: 1. كاركردن له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌ندامان له رووی هونه‌ری و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیرییه‌وه. 2. به‌شداری كردن له بوژاندنه‌وه‌ی هونه‌ری و رۆشنبیری له هه‌رێم دا به هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی گشتی هونه‌ر به هه‌موو هۆیه‌كی بڵاو كردنه‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و چاپه‌مه‌نی و هۆیه‌كانی تری به‌رده‌ست له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له كۆنگره هونه‌رییه ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا. 3. رێك خستنی بنه‌مای كاركردن له پیشه هونه‌ریه‌كاندا. 4. هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و بێ كاری‌دا. 5. چاودێری كردن و ناساندن و په‌ره پێدانی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له هه‌ر كوێیه‌ك بن به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌و ئامانجانه بێنێته دی كه سیسته‌می فیدرالیزم له كوردستانی عێراقدا بۆی هه‌وڵ ده‌دات.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه: 1. كاركردن له پێناو به‌دی هێنانی ئه‌ركه‌كانی سه‌ندیكا به پێی ئه‌وه‌ی كه له مادده‌ی سێیه‌می ئه‌و یاسایه هاتووه. 2. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و پێره‌وی ناوخۆ، بۆ ده‌سته‌ی گشتی. 3. جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4. دامه‌زراندنی كرێكاری خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ندیكا و ده‌ستنیشان كردنی كرێیه‌كانیان و هه‌موار كردنیان. 5. ته‌ماشاكردنی داواكاری بۆ هاتنه ناو سه‌ندیكا و بریاردان له‌سه‌ر قبووڵ كردنی ئه‌ندام و به‌شداربووان. 6. هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و هی تریشدا ئه‌گه‌ر نه‌قیب نه‌بووبێته نوێنه‌ری سه‌ندیكا. 7. ناردنی ئه‌و كێشه و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێ، بۆ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 8. دامه‌زراندنی لقی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی هه‌رێم به پێی مه‌رجه‌كانی دیاری كرا‌و له پێره‌وه‌ی ناوخۆی سه‌ندیكادا. 9. پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 10. بڕیار دان له‌سه‌ر واز هێنانی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا یا لیژنه‌كانی. 11. دامه‌زراندنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له‌و پارێزگایانه‌ی كه لقی سه‌ندیكایان نییه. 12. دامه‌زاندنی وردكاری ژمێریاری بۆ ئه‌نجامدانی وردكاری ساڵانه. 13. رێكخستنی پلیتی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی دیكه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كرداری هه‌ڵبژاردن به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14. ده‌رهێنانی رێنمایی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه و پێره‌وه‌ی ناوخۆدا به‌مه‌به‌ستی ئاسان پیاده كردنی. 15. مافی قه‌رزكردن و به قه‌رزدان و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی دارایی هه‌یه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا به‌دی بێنێ. 16. دامه‌زرراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی هونه‌رمه‌ندان به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و یاسایه.
ماده‌ی یه‌كه‌م:
ماده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:- 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. 3. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه كه به پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه. 4. نه‌قیب: نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو به پێی ئه‌م یاسایه. 6. هونه‌رمه‌ند: هه‌ر ئه‌ندامێك یا به‌شدار بووێك له سه‌ندیكا به پێی ئه‌م یاسایه. 7. كاركردن له پیشه‌كه: كاركردن له یه‌كێك له‌و ئیشه هونه‌ریانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بریاریان له‌سه‌ر دراوه.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك دلده‌مه‌زرێ كه به لایه‌نی كه‌مه‌وه (15) هونه‌رمه‌ند كه ئه‌نجامدانی كاری هونه‌رییان له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ده‌ژمێردرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری سه‌ندیكا تا كاتی هه‌ڵبژاردنی دێ له ماوه‌ی ئه‌و په‌ری سێ مانگدا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ئه‌نجام ده‌دات: 1. سه‌ر‌ۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له كن لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌شتوانێ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌ویێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م:
مادده‌ی دوانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) ئه‌م كارانه ده‌كا: 1. توێژینه‌وه له‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن. 2. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و راسپارده‌كانی هۆبه‌كان و لێژنه‌كانی سه‌ندیكا. دووه‌م: ده‌بێ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) ئه‌و مه‌سه‌له‌و كێشانه‌ی كه تاوان پێك دێنن بنێرێت بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند و، ده‌رچوونی حوكمی بێتاوانی یان به‌ردانی رێ له‌وه ناگرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) بڕیاری خۆی له حه‌ق ئه‌و ئه‌ندامه به پێی یاسا بدات.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌كانی هۆبه‌كان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌یه. 1. لێكۆلینه‌وه له وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی تره‌وه بۆی دێن. 2. لێكۆلینه‌وه له‌و پێشنیازه تایبه‌تیانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی هۆبه‌وه خراونه‌ته به‌رده‌می و ده‌ربڕینی بیر و رایان به‌رامبه‌ری و له پاشان ناردنیان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ بڕیار له‌سه‌ردانیان. 3. جێ به‌جێ كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و ده‌سته‌ی هۆبه. 4. ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه پێی ده‌دات. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه راسپارده‌كانی لیژنه‌كانی هۆبه‌كانی ره‌ت بكاته‌وه و بۆیان بنێرێته‌وه تاكو دووباره چاوی پێدا بگێرنه‌وه، به‌مه‌رجێك هۆیه‌كانی ده‌ست نیشان بكات و كاتێك كه لیژنه‌ی هۆبه سوور بوو له‌سه‌ر رای خۆی له‌و باره‌دا ئه‌نجومه‌ن بۆی نییه ره‌تی بكاته‌وه ته‌نیا به بڕیاری زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی نه‌بێت. سێیه‌م: لیژنه‌ی هۆبه بۆی نییه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ره‌سمیه‌كان و ئه‌هلییه‌كانه‌وه بكات ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه‌بێت.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌مانه بكات: 1. ده‌رهێنانی پێره‌و و رینمایی بۆ ئاسان كردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. 2. پێشنیاز و ئاماده كردنی پرۆژه یاسای خانه‌نشینی هونه‌رمه‌ندان.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكات.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی عێراق داده‌مه‌زرێ و، مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێری پاینه‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێم دا بكاته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له (9) ئه‌ندام پێك دێ نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و سكرتێری سه‌ندیكا و به‌رپرسی كاروباری دارایی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له نێوانیاندا ده‌بن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: نه‌قیب ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته جێ: 1. ده‌بێ كوردێكی عیراقی بێت و له هه‌رێم نیشته‌جێ بێت. 2. ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێ له هونه‌ره‌كان یاخود ده‌رچووی په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری باوه‌ر پێكراو بێت. 3. به لا‌نی كه‌مه‌وه پازده ساڵ كاری هونه‌ری كردبێت،
مادده‌ی سی و سێ یه‌م:
مادده‌ی سی و سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پشتگیری شیاوی ئه‌ندام ده‌كات له رووی داراییه‌وه له‌م دوو باره‌دا: 1. له‌و كاته‌ی كه ئه‌ندام كه‌فاله‌تی دارایی هاوسه‌ر و منداڵ و دایك و باوكی و براكانی بكات. 2. له‌و كاته‌ی كه‌فاله‌تی دارایی خه‌ڵكی دیكه بكات به مه‌رجێك له پێنج هه‌زار دینار پتر نه‌بێت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا له مانه پێك دێ: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكار (ئینزیبات). 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا. 5. هۆیه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات)ی تایبه‌ت به یاساغی (المنع) له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا شیاوی تانه لێدانه له ماوه‌ی سی (30) رۆژدا له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه‌وه بڕیاره‌كه‌ش بنبڕده‌بێ و به‌سه‌ری دا جێبه جێ ناكرێ تا پله‌ی بن بڕی وه‌رنه‌گرێ.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (ئینزیبات) له سێ ئه‌ندام پێك دێت و ئه‌وه‌ی كه پتر ده‌نگی له‌و ده‌نگدانه‌وه وه‌رگرتووه كه له مادده‌ی هه‌شتدا هاتووه ده‌بێته سه‌رۆكی لیژنه‌كه.