أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پانزده‌م:
مادده‌ی پانزده‌م: یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و ئه‌ندامه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی دا بكات، ئه‌گه‌ر به هۆی به‌رزه‌فتكارییه‌وه (ئینزیباتی) ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابوو. دووه‌م: بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به‌زۆربه‌ی ده‌نگ ده‌بێت و له كاتێكدا ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك ده‌رچوون، ئه‌وا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه سه‌رۆكی تێدایه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه له نێوان ئه‌ندامانی دا سكرتێرێك و ئه‌میندارێكی سه‌ندووق له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌به‌سترێ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووكیان له په‌یره‌وی ناوخۆدا ده‌ست نیشان ده‌كرێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێكدا جارێك ده‌به‌ستێ و بۆی هه‌یه دانیشتنی نائاسایش به بانگهێشتی نه‌قیب یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ببه‌ستێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: نه‌قیب ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له‌به‌ر ده‌م ده‌زگا دادوه‌ری و كارگێری و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و له كۆنگره‌كانیشدا، له‌گه‌ڵ راستاندنی مامه‌ڵه‌كان و بڕوانامه‌ی تایبه‌ت به سه‌ندیكا و، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدات به هه‌ر ئه‌ندامێكی رای له‌سه‌ر بێت له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن. دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی سی یه‌م:
مادده‌ی سی یه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: پاره‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكا و ئابوونه‌ی ساڵانه. دووه‌م: داهاته‌كانی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا بنیاتیان ده‌نێت. سێیه‌م: ره‌سم و به‌خششی مۆڵه‌تدانی نووسینگه كشتوكاڵییه‌كان. چواره‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌كات له‌گه‌ڵ قازانجی چاپه‌مه‌نیه‌كانیدا.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: كار‌و باری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لق له پارێزگا به‌رێوه ده‌چێت كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات. دووه‌م: لیژنه‌ی لق له هه‌ر پارێزگایه‌ك له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و ئه‌ندامانی لق له پارێزگا هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ به‌مه‌رجێك ده‌بێ له‌و كه‌سانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا ده‌ست به‌كارن له پیشه‌كه‌یانداو، لیژنه‌كه‌ش له ناو چوار ئه‌ندامه‌كه‌یدا جێگرێكی سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت. سێیه‌م: له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لق هه‌مان كاری تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی پیره‌و ده‌كرێت و ده‌سته‌ی لق ده‌سه‌ڵاتی قه‌بووڵ كردنی وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامانی هه‌یه له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جێیان ده‌گرنه‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ده‌وره‌كه‌دا ماوه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و جێیه چۆلانه‌ی ئه‌ندامێتی لیژنه له كاتی روودانی‌دا.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه پاڵ سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به نه‌قیب یاخود سه‌رۆكی لق له پارێزگادا ده‌كرێت و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاریی چوونه پاڵ سه‌ندیكا له ماوه‌ی پازده رۆژ له رۆژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش پیویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری خۆی له سه‌ر یه‌ك لا بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر چوو و یه‌كلانه‌كرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه به وه‌رگیراو داده‌نرێت. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكارییه‌كه‌ی چوونه پاڵ سه‌ندیكای ره‌ت بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی هۆدار ده‌بێت و خاوه‌ن داواكاریییه‌كه بۆی هه‌یه تانووتی له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنی لێ بدات و بڕیاری دادگاش بڕیاریكی بڕاوه‌یه.
مادده‌ی حه‌فته‌م:
مادده‌ی حه‌فته‌م: یه‌كه‌م: نابێ كه‌س ده‌ست بداته ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا نه‌بن كه هه‌موو ئه‌ركێكیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن یان خستنه ئیش بۆ سه‌ندیكا بنێرن، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌و بێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمییاندا به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیان. دووه‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت مافی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی به پیی حوكمه‌كانی یاساكان و پێره‌وه‌كان و رێنماییه كار پێكراوه‌كانی له فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌به‌ستێ: یه‌كه‌م: راستاندنی بودجه‌ی ساڵانه‌و ژمێریاری كۆتایی. دووه‌م: ووت و وێژ كردن له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر دانی. سێیه‌م: سه‌یر كردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه له‌باره‌ی هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش كراون. چواره‌م: بڕیار دان له‌سه‌ر په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌مواركردنی.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسای بكرێت، له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1. به بڕیارێكی هۆدار كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا ده‌یده‌ن. 2. به داواكاریه‌كی هۆداری نووسراو كه له سه‌دا ده‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و، ده‌بێ ئه‌نجومه‌نیش بانگهێشتنێك ده‌ربچوێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له گه‌یشتنی داواكارییه‌كه دیاری بكات. دووه‌م: نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی باسی هسچ شتێك بكرێت ته‌نیا ئه‌و كار‌و بارانه نه‌بن كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه.