أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌نجامه‌كانی به‌جێهێنای حاڵه‌ته‌كانیی ئه‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن وحیجزكردنه‌وه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دایه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێ: 1/أ/ ئه‌و ماڵه حیجزكراوانه‌ی هێشتا به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه‌ن ده‌درێنه‌وه ده‌ستیان. ب/ئه‌و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوانه‌ی نه‌فرۆشراون به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كانیانه‌وه تۆمارده‌كرێنه‌وه. 2/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان كه‌تبوونه لای كه‌سانێك كه له پێش راپه‌رینه‌وه یا له دوایی دا كوردستانیان جێ هێشتووه و چوونه‌ته پاڵ حكومه‌ت به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه تۆمار ده‌كرێنه‌وه. 3/ئه‌گه‌ر موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه فرۆشرابێ وهێشتاش هه‌ر به‌ناوی كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه بێ وهیچ گۆڕینێكی تێدا نه‌كردبێ به‌ناوی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌وه تۆمار ده‌كرێته‌وه وئه‌م كریاره مافی ئه‌وه‌شی نییه داوای پاره‌ی كڕینه‌كه‌ی له خاوه‌نی موڵكه‌كه بكاته‌وه. 4/ ئه‌گه‌ر موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه كه‌لاوه‌یه‌كی چۆڵ بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م خانووبه‌ره‌ی تێدا كردبێ خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی كه‌لاوه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ كه یا خانووبه‌ره‌كه به‌و پاره‌یه هه‌ڵگرێته‌وه كه له وه‌ختی بیناكردنیدا تێی چووه یا نرخی كه‌لاوه‌كه به پێی رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌دا له كڕیاری یه‌كه‌م وه‌ربگرێ. 5/ئه‌گه‌ر ئه‌و خانووبه‌ره موڵكی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه بووبێ و كڕیاری یه‌كه‌م رووخاندبێتی وخانووبه‌ری تری له جێگه‌ی دروست كردبێ و نرخی خانووبه‌ره رووخێنراوه‌كه‌ی به پێی ڕۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه لێ وه‌رده‌گیرێ و خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ش به پێی بڕگه‌ی (4)ی ئه‌م مادده‌یه سه‌رپشك ده‌كرێ. 6/ئه‌گه‌ر كڕیاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه (فچله) یه‌كێ له لایه‌نێكی ره‌سمی كرێ بێ و خستبیتیه‌سه‌ری (فچله) كه به‌نرخی كڕینه‌كه‌ی له‌و لایه‌نه ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی موڵكه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌و خانووبه‌ره به‌شی له‌سه‌ری دروست كراوه به پێی نرخی ڕۆژی 31/12/1990 ده‌درێتێ. 7/ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه له كڕیاری یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستاوده‌ستی كردبوو بۆ كڕیاری تر له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی تری ئه‌م یاسایه‌دا ده‌گه‌رێنرێته‌وه بۆ خاوه‌نه ئه‌سلییه‌كه‌ی و هه‌ر كڕپاره‌ش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر كڕیاری پێش خۆی به‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری گرتووه، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان نه‌لوا ئه‌وا حكومه‌تی كوردستان جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و ته‌نیا كڕیاری یه‌كه‌م نه‌بێ و حكومه‌تیش ده‌بێ بگه‌رێته‌وه سه‌ر كڕیاری پێشوو. 8/ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه كه كه‌لاوه‌یه‌كی به‌تاڵ بووبێ و به‌هۆی شووره بونه كردنییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابێ و خاوه‌نه‌كه‌ی چووبێته پاڵ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد یا به‌و هۆیه‌وه گیرابێ له ماوه‌ی جێ به‌جێ بوونی بڕیاری (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش)ی ژماره (1223)ی رۆژی 13/11/1981 چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌وبڕیاره‌ی سه‌ره‌وه به‌م جۆره ده‌بێ: أ/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه تا كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه هێشتا هه‌ر به‌تاڵ بوو ده‌درێته‌وه به‌خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه‌ی به‌ناوییه‌وه تۆمارده‌كرێ وهه‌ركریارێكیش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی پێش خۆی هه‌یه به‌و پاره‌یه‌ی له بری نرخهكهیدا داوێتێ. ب/ئه‌گه‌ر كریاری یه‌كه‌می موڵكه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ری له‌سه‌ر بیناكرد بوو به بپێی تۆماری موڵكداریی خاوه‌نه ئه‌سڵییه‌كه سه‌رپشك ده‌كرێ له نێوان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌كه به نرخه‌كه‌ی یا فرۆشتنی زه‌وییه‌كه به‌خاوه‌نی خانووبه‌ره‌كه به نرخی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه. ج/ئه‌گه‌ر كه‌لاوه‌كه خانووبه‌ره‌ی له‌سه‌ر كرابێ و به پێی تۆماری موڵكداری كه‌لاوه‌كه به پێی كاتی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه بدا به خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه وهه‌ر كریارێكیش بۆی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پێش خۆی به‌و پاره زیاده‌یه‌ی ده‌یدا. د/حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه گشت ئه‌و كێشانه ده‌گرێته‌وه كه تایبه‌تن به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كه‌لاوه به‌هۆی شووره‌بوونه‌كردنیه‌وه كه‌له‌وه‌و به له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه‌وه‌ی به پێی مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره (16)ی ساڵی1992 پێكهاتبوون بڕیاریان تیادا ده‌رچووه، ئیتر سا گه‌یشتبنه پله‌ی بنبڕ یا نه‌گه‌یشتبن."6"
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و حیجزكردنی ئه‌و ماڵه نه‌گوازراوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له دوای یهكهكانهوه به‌رامبه‌ر به‌شدارانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و كه‌س وكاریانهوه له 11/9/1961 وه كراوه سه‌ر له‌نوێ تۆماركردنه‌وه‌ی به‌ناوی ئه‌سڵییه‌كانیانه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: معامه‌له‌ی تۆماركردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیرانه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له‌ره‌سمی تۆماركردن و باجی گه‌رانه‌وه‌ی موڵكداری ده‌به‌خشرێن.