أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌ك كه‌وته نێوان دیوان ویه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ر به چاودێرین و راسته‌وخۆ له نێوانیاندا یه‌كلا نه‌كرایه‌وه، سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیه‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكی دیوان كار‌و ده‌سه‌ڵاته بڕیار لێدراوهكانی به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌رگرێ، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق ئه‌م سوێنده ده‌ستووریه‌ی خواره‌وه ده‌خوات (سوێند به‌خوای مه‌زن ده‌خۆم كار‌و فرمانه‌كه‌م به راستی و به ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجام بده‌م و یاسا‌و پێڕه‌وو رینماییه‌كان به ئه‌مانه‌ت و به ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده بكه‌م و سه‌ربه‌خۆیی دیوان و بێ لایه‌نی و شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی بپارێزم و نهێنیه‌كانی كار بپارێزم و رێز له بنچینه ره‌وشتیه‌كان و پیشه‌ییه‌كان بگرم كه كاروباری فرمان و پیشه‌كه رێك ده‌خه‌ن و پێیانه‌وه به‌ندیم و خوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شاهیده). دووه‌م: جێگری سه‌رۆكی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانیان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته چاودێرییه‌كان ئه‌و سوێنده یاساییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی چاودێری ده‌خۆن كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه به‌ر له ده‌ست دانه‌كاره‌كانیان. كه خۆ به‌ستنه‌وه به پرنسیپه‌كانی پیشه‌ی چاودێری و جێبه‌جێ كردنی به جۆرێكی بێ لایه‌نی و ئاشكرا كردنی هه‌رچی پێویســته بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی و پایه‌ی چاودێری له هه‌رێمدا ده‌گرێته‌خۆ.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی دیوان و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی چاودێری خۆیان بۆ ئه‌رك و كاری فرمانه‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌ركێكیان بۆ كار‌و فرمانه‌كانیان ته‌رخان ده‌كه‌ن و نابێ كار له پیشه‌و كارێكی دیكه‌دا بكه‌ن جگه له كتێپ دانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی و وانه‌بێژی.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی ده‌رهه‌ق سه‌رۆكی دیوان بكرێ، مه‌گه‌ر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق بێ سه‌باره‌ت به‌و ره‌فتاره فه‌رمیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات له كاری چاودێری ووردبینی دا. دووه‌م: نابێ به‌دواداچوونی یاسایی به‌رامبه‌ر جێگری سه‌رۆكی دیوان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی وردبینی له‌سه‌ر ره‌فتاره ره‌سمییه‌كانیان له بواری چاودێری و وردبینی بكرێ پێش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ســــه‌رۆكی دیوان و به ئاگاداری ســــه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عیراق.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م: یاساكانی خزمه‌تی مه‌ده‌نی ومیلاك وبه‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران ده‌رهه‌ق به فه‌رمانبه‌رانی دیوان جێبه‌جێ ده‌كرێن به مه‌رجێك له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بن.