أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا له‌مانه پێك دێت: 1. سه‌رۆكی ده‌زگا سه‌رۆك 2. جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌ندامه‌و، له دیارنه‌بوونی سه‌رۆكی ده‌زگا جێی ده‌گرێته‌وه 3. به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتیاری ئه‌ندامه 4. به‌رێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی ده‌زگاكه ئه‌ندامه 5. پسپۆڕێك له كاروباری گهشتو گوزارو ئوتێلداریدا ئه‌ندامه 6. شاره‌زایه‌كی ئابووری ئه‌ندامه 7. ئه‌ندامێكی دی، یان زیاتر هی ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا كه پسپۆربن و سه‌رۆكی ده‌زگا به زه‌رووری بزانێ، له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا ئاماده‌ببن، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق. 2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3. ده‌زگا: ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 4. سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 5. مه‌به‌ستی گهشتو گوزار: مه‌به‌ست: حه‌وانه‌وه‌یه، بووژانه‌وه‌یه، وه‌رزشه، گه‌شته، دڵكردنه‌وه‌یه، راوهو دیتنی جێگا دێرینه‌كانی مێژوو ئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشت و، بزاڤی رابواردنی دیكه. 6. لانه‌ی گهشتو گوزار: ئه‌و شوینانه‌ی كه مه‌به‌ستی گهشتو گوزاری تێدا مه‌یسه‌ر ده‌بێ، به‌نموونه، وه‌ك: ئوتێل، خواردنگه، گازینۆ، مه‌نزڵگه‌و جێگای رابواردنی دیكه. 7. ناوچه‌ی گهشتو گوزار: ئه‌و جێگایانه‌یه كه یارای ئه‌وه‌ن بزاڤی گهشتو گوزاریان تێدا بكرێ و مه‌به‌ستی گهشتو گوزاریان تێدا بێته‌دی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌وارگایه‌كی گشتی بۆ گهشتو گوزار داده‌مه‌زرێ و پێی ده‌گوترێ (ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق)و فرمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ئه‌م ده‌زگایه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌سته‌و، كارمه‌نده‌كانیشی به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م ده‌زگایه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م ده‌زگایه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ولأ ده‌دات: 1. دنه‌دانی بزاڤی گه‌شتوگوزار، چونكه گه‌شتوگوزار سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه له سه‌رچاوه‌كانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێم. 2. به‌رفراوانكردنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمداو، بایه‌خدان به ناوچه جۆراوجۆره‌كانی گهشتو گوزارو، وه‌به‌رهێنانیان بۆ مه‌به‌ستی گهشتو گوزار. 3. به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی گه‌شتوگوزار له‌لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمدا، به جۆرێ، كه باشترین خزمه‌تی ههوارههڵدان و هاتوچۆی نێوان ناوچه گهشتوگوزاریهكان بۆ گهشتكاران دابین بكات. 4. به‌ره‌و باشتربردنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا، چونكه له‌هه‌مان كاتدا، بزاڤێكی راگه‌یاندن و رۆشنبیری و شارستانییه‌و به‌جۆرێكی ئه‌وتۆش كه زۆرترین گه‌شتكار له وڵاته جۆر به جۆره‌كانی جیهانه‌وه رابكێشێ و چاویان به كهلهپوورو شارستانیه‌تی گه‌لی كوردستان بكه‌وی و، قوربانیدان و خه‌باتی ئه‌م گه‌له‌ی تێدا پیشان بدرێ كه له رێگای ئازادیی خۆیدا به‌خشیوێتی.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌زگا تێده‌كۆشێ، له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه، ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته‌دی: 1. هه‌وڵ ده‌دات چاوگه سروشتییه‌كانی، وه‌ك، چیا‌و تاڤگه‌و كه‌ناری رووبار‌و ده‌ریاچه‌كان و كانیاوه كانزاییه‌كان له هه‌رێمدا وه‌سوود بهێنێ و به‌ره‌و باشتریان ببات به‌جۆرێ كه مه‌به‌سته‌كانی گهشتو گوزار بێنێته‌دی. 2. وه‌به‌رهێنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی جێگا مێژوویی و ئاسه‌واره‌كان، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كاندا. 3. دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌و ئوتێلی گه‌شتوگوزارو جێگای رابواردن و باخچه‌و شتی دیكه‌ی به‌سوود بۆ گه‌شتوگوزار. 4. دنه‌دان و پشتگرتنی كه‌رتی تایبه‌ت به شێوازی جۆربه‌جۆر له پێناوی وه‌گه‌ڕخستنی بزاڤی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا به نموونه، وه‌ك ئه‌وه‌ی، زه‌وی وزار بدرێ به هاووڵاتیان، لانه‌ی جۆربه‌جۆری گه‌شتوگوزاری له‌سه‌ر دابمه‌زرێنن به‌پێی شه‌رتوشرووتی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ. 5. بهكرێدان و به‌كرێ گرتنی لانه جۆربه‌جۆره‌كانی گه‌شتوگوزار. 6. دامه‌زراندنی شیركه‌تی جۆربه‌جۆری گهشتو گوزار. 7. ئاسانكردنی خزمه‌تگوزاریی بانك له ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزاردا. 8. دنه‌دانی كۆمپانیا بیانی و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان تا وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا بخه‌نه‌كار. 9. كوردنهوهی خولی مه‌شقدادان بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی لێهاتوویی كادیره‌كانی گهشتو گوزار . 10. كوردنهوهی نووسینگه‌و وه‌كالاتی گهشتو گوزار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گهشتو گوزار. 11. رێكخستنی سه‌فه‌ری فه‌ردی و به كۆمهلَ، بۆ گه‌شتوگوزار له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه له ده‌وڵه‌تانیشه‌وه بۆ هه‌رێم. 12. به‌هێزكردنی هه‌ست و ویستی گه‌شتیاری له رێگا جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌و، ده‌لیلێكی تایبه‌تیش بۆ گه‌شتیاران دابنرێت. 13. به‌هاوكۆمه‌كی هاوده‌نگی له‌گه‌ل لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمدا، تایبه‌تمه‌ندی و قوربانیدانه‌كانی گه‌لی كوردستان به روونی ده‌ربخرێن و، له رێگای دروستكردنی په‌یكه‌رو پێشانگاو چالاكیی جۆربه‌جۆری هونه‌ریه‌وه به‌رجه‌سته بكرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری و دارایی ده‌زگاكه‌یه‌و، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێوه‌شاوه‌بێ و خزمه‌تیشی له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ، به بڕیاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ. جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوبێت و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، كاتێ سه‌رۆكی ده‌زگا دیارنه‌بێ، ئه‌م جێگای ده‌گرێته‌وه، ئه‌میش به بریاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتیاری: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، له بواری گه‌شتوگوزاریداو، خزمه‌تی گه‌شتیاریشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، به‌بڕیاری سه‌رۆكی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ئەنجومەنى دەزگا بەم سەلاحيەتانەى خوارەوە رادەبێ: 1. داڕشتن و ئیقراركردنی سیاسه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 2. ته‌سدیقكردنی گرێبه‌سته‌كانی بنیادنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی مونشه‌ئه‌و پرۆژه‌گه‌لی گه‌شتیاری و، وه‌به‌رهانینیشیان. 3. ته‌سدیقكردنی رێكه‌وتننامه‌گه‌لی هاوكاریی گه‌شتیاری كه له گەڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا به‌ستراوه، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 4. ته‌سدیقكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌و میلاك و حساب وحسابكاریی كۆتایی ده‌زگاكه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 5. ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا سه‌ڵاحییه‌تی هه‌یه، بۆ گەشتوگزار لةباربێت ،بيكات بەموڵكى دەزگا، بەخۆڕايى، تا بتوانێ ئامانجه‌كانی خۆی به زه‌مانه‌ت ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ری به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان قه‌ره‌بووی خاوه‌نانی مافی ته‌سه‌ڕوف به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه له بوجه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن، لایه‌نی كه‌م، مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه، هه‌ر كاتێكیش به پێویست بزانرێت له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ده‌زگا، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆكی ده‌زگا بۆ چ لایه‌نێك بووبێت، هی ئه‌وانه.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری، له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌و دارایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی له راگه‌یاندن هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 5. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاریدا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 6. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 7. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتیاری له پارێزگاكانی هه‌رێمدا: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م : ئه‌رك وفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به‌پێی پێڕۆیه‌كی تایبه‌ت دیارده‌كرێن.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: داهاته‌كانی ئه‌م ده‌زگایه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. ئه‌و مزه (رسوم) و قازانجانه‌یه كه له بزاڤهكانیهوه دێنه ده‌ست. 2. كرێی لانه‌كانی گه‌شتیارییه. 3. ئه‌و به‌خشش و یارمه‌تی و دیارییانه‌ش كه به‌پێی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییگه‌لی به‌كار پێشكه‌ش به‌ده‌زگاكه ده‌كرێن. 4. به‌خششی ساڵانه‌و، هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌كی دی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی بكات.
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی سیازده: بۆ هه‌ر ئیجازه‌پێدانێكی لانه‌یه‌كی گه‌شتیاری یان تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مزه‌ی ساڵانه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێ: 600000 شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری ده‌گمه‌ن. 450000 چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله یه‌ك. 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله دوو. 150000 سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله سێ. 75000 حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله چوار. 38000 سی و هه‌شت هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله پێنج.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: ئه‌م ده‌زگایه بوجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌لایه‌نی كه‌م، سێ مانگ به‌ر له ده‌ست پێكردنی ساڵی دارایی پێشكه‌شی ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تا له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی هه‌رێمدا ته‌سدیقی بكات .
مادده‌ی پازده:
مادده‌ی پازده: ئه‌م ده‌زگایه له هه‌موو مزهیێ سه‌رفرازه، ته‌نها مزه‌ی گومرگی خۆراك و خواردنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه هاوه‌رده‌ی خۆی نه‌بێ.
مادده‌ی شازده:
مادده‌ی شازده: له پێناوی ده‌سته‌به‌ری كردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، هه‌موو پرۆژه‌و لانه گه‌شتیارییه پۆلێنكراوهكان، به‌ر ئه‌و عفوه یان به‌شێ له‌و عفوه ده‌كه‌ون كه بۆ پرۆژه پیشه‌سازیه‌كان ئیقرار كراوه.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: ده‌زگا، پێویسته له‌سه‌ری ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرێ له‌سه‌ر هه‌ر بزاڤێكی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا پیاده‌ی بكات.