أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌وارگایه‌كی گشتی بۆ گهشتو گوزار داده‌مه‌زرێ و پێی ده‌گوترێ (ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق)و فرمانبه‌رێك به پله‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا ئه‌م ده‌زگایه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌سته‌و، كارمه‌نده‌كانیشی به بڕیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران داده‌مه‌زرێن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م ده‌زگایه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئەنجومەنى دەزگا بەم سەلاحيەتانەى خوارەوە رادەبێ: 1. داڕشتن و ئیقراركردنی سیاسه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمدا، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 2. ته‌سدیقكردنی گرێبه‌سته‌كانی بنیادنان و به‌ره‌و چاكتر گۆڕینی مونشه‌ئه‌و پرۆژه‌گه‌لی گه‌شتیاری و، وه‌به‌رهانینیشیان. 3. ته‌سدیقكردنی رێكه‌وتننامه‌گه‌لی هاوكاریی گه‌شتیاری كه له گەڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا به‌ستراوه، پاش موافه‌قه‌تكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 4. ته‌سدیقكردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌و میلاك و حساب وحسابكاریی كۆتایی ده‌زگاكه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 5. ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا سه‌ڵاحییه‌تی هه‌یه، بۆ گەشتوگزار لةباربێت ،بيكات بەموڵكى دەزگا، بەخۆڕايى، تا بتوانێ ئامانجه‌كانی خۆی به زه‌مانه‌ت ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ری به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان قه‌ره‌بووی خاوه‌نانی مافی ته‌سه‌ڕوف به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه له بوجه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن، لایه‌نی كه‌م، مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه، هه‌ر كاتێكیش به پێویست بزانرێت له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ده‌زگا، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیارگه‌لیش به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌درێن له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆكی ده‌زگا بۆ چ لایه‌نێك بووبێت، هی ئه‌وانه.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری، له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌و دارایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی له راگه‌یاندن هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 5. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاریدا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 6. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. 7. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتیاری له پارێزگاكانی هه‌رێمدا: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م : ئه‌رك وفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به‌پێی پێڕۆیه‌كی تایبه‌ت دیارده‌كرێن.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: داهاته‌كانی ئه‌م ده‌زگایه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. ئه‌و مزه (رسوم) و قازانجانه‌یه كه له بزاڤهكانیهوه دێنه ده‌ست. 2. كرێی لانه‌كانی گه‌شتیارییه. 3. ئه‌و به‌خشش و یارمه‌تی و دیارییانه‌ش كه به‌پێی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییگه‌لی به‌كار پێشكه‌ش به‌ده‌زگاكه ده‌كرێن. 4. به‌خششی ساڵانه‌و، هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌كی دی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی بكات.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: بۆ هه‌ر ئیجازه‌پێدانێكی لانه‌یه‌كی گه‌شتیاری یان تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مزه‌ی ساڵانه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێ: 600000 شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری ده‌گمه‌ن. 450000 چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله یه‌ك. 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله دوو. 150000 سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله سێ. 75000 حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله چوار. 38000 سی و هه‌شت هه‌زار دینار مزی لانه‌یه‌كی گهشتو گوزاری پله پێنج.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: ئه‌م ده‌زگایه بوجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌لایه‌نی كه‌م، سێ مانگ به‌ر له ده‌ست پێكردنی ساڵی دارایی پێشكه‌شی ده‌كات به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تا له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی هه‌رێمدا ته‌سدیقی بكات .
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: ئه‌م ده‌زگایه له هه‌موو مزهیێ سه‌رفرازه، ته‌نها مزه‌ی گومرگی خۆراك و خواردنه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه هاوه‌رده‌ی خۆی نه‌بێ.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: له پێناوی ده‌سته‌به‌ری كردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، هه‌موو پرۆژه‌و لانه گه‌شتیارییه پۆلێنكراوهكان، به‌ر ئه‌و عفوه یان به‌شێ له‌و عفوه ده‌كه‌ون كه بۆ پرۆژه پیشه‌سازیه‌كان ئیقرار كراوه.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: ده‌زگا، پێویسته له‌سه‌ری ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرێ له‌سه‌ر هه‌ر بزاڤێكی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا پیاده‌ی بكات.
مادده‌ی هه‌ژده
مادده‌ی هه‌ژده: ده‌سته‌ی گشتی گهشتو گوزارو هه‌موو ته‌شكیلاته‌كانی كه ده‌قه‌كانیان له یاسای ژماره (15)ی ساڵی (1992)ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا هاتووه، ئیلغاده‌كرێن و، هه‌موو موڵك و ماڵێكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی له مونشه‌ئات و خانووبه‌ره‌و لانه‌ی گه‌شتیاری و زه‌وی وزاری ته‌رخانكراو، به خانووی گه‌شتیاری و ئوتێل و شار‌و گوند‌و خواردنگه‌و كۆشكی گه‌شتیاری و هه‌ر موڵك و ماڵێكی دیكه‌شه‌و، هه‌ر هه‌مووی، ده‌بن به موڵكی ده‌زگای گشتی گه‌شتوگوزارو، به‌ناوی ده‌زگاكه‌وه له دایه‌ره‌ی عیقاریدا تۆمارده‌كرێن.
ماددوی نۆزده
ماددوی نۆزده: حوكمه‌كانی یاسای ژماره (49)ی ساڵی (1977)ی ده‌زگای گشتی و گه‌شتوگوزار، به‌هه‌موار كردنهكانیشیهوه، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌كارده‌خرێن.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا بۆی هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبێت به حوكمه‌كانی یاسا ژماره (32)ی ساڵی 1986 (یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت)ه‌وه، هه‌موو جۆره زه‌وی و زار‌و عیقارێ به‌پێی رێنماییگه‌لێ كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریده‌هێنێ به‌كرێ بدات و به‌كرێ بگرێ و بیكڕێ و بیفرۆشێ.
مادده‌ی بیست و یه‌ك
مادده‌ی بیست و یه‌ك: ته‌نیا ئه‌م ده‌زگایه بۆی هه‌یه به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسا ژماره (25)ی ساڵی 1959ی ناوه بازرگانیه‌كان، ناو له ئوتێل و مونشه‌ئه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش له پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌و ئیلغاكردنی ئیجازه‌گه‌لی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ی سه‌رمه‌ستیدا موافه‌قه‌تی ئه‌م ده‌زگایه وه‌ربگرن.
مادده‌ی بیست و دوو
مادده‌ی بیست و دوو: نابێ به پێچه‌وانه‌ی ته‌صمیمه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه كه خۆی له مه‌ودوا ئاماده‌یان ده‌كا مونشه‌ئه‌و بینا له نوێ بنیادبنرێن یان رووكاری ناوچه گه‌شتیاریه‌كان ده‌سكاری بكرێن و بگۆڕدرێن.
مادده‌ی بیست وسێ
مادده‌ی بیست وسێ: ناوچه‌كانی گه‌شتوگوزار كه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌كه‌ون له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دیارده‌كرێن و له رۆژنامه‌ی رسمیی هه‌رێمیشدا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
مادده‌ی بیست و چوار
مادده‌ی بیست و چوار: كه‌سانێ، مافی تصروفیان له زه‌وی و زاری بهموڵكبوونی ده‌وڵه‌تدا هه‌بی به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی بڕگه (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (53)ی ساڵی 1976 (یاسای یه‌كخستنی صنفهكانی زه‌وی وزاری ده‌وڵه‌ت)، بۆیه موافه‌قه‌ت له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دایه‌ره پێوه‌ندیداره‌كان وه‌رده‌گرن بهكرێیهك كه پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ل سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دیاری ده‌كات.
مادده‌ی بیست و پێنج
مادده‌ی بیست و پێنج: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق. 2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3. ده‌زگا: ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 4. سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 5. مه‌به‌ستی گهشتو گوزار: مه‌به‌ست: حه‌وانه‌وه‌یه، بووژانه‌وه‌یه، وه‌رزشه، گه‌شته، دڵكردنه‌وه‌یه، راوهو دیتنی جێگا دێرینه‌كانی مێژوو ئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشت و، بزاڤی رابواردنی دیكه. 6. لانه‌ی گهشتو گوزار: ئه‌و شوینانه‌ی كه مه‌به‌ستی گهشتو گوزاری تێدا مه‌یسه‌ر ده‌بێ، به‌نموونه، وه‌ك: ئوتێل، خواردنگه، گازینۆ، مه‌نزڵگه‌و جێگای رابواردنی دیكه. 7. ناوچه‌ی گهشتو گوزار: ئه‌و جێگایانه‌یه كه یارای ئه‌وه‌ن بزاڤی گهشتو گوزاریان تێدا بكرێ و مه‌به‌ستی گهشتو گوزاریان تێدا بێته‌دی.