أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق. 2. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 3. وه‌زیر: وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 4. بریكاری وه‌زاره‌ت: بریكاری وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: له هه‌رێمدا وه‌زاره‌تێك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی (وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی)، وه‌زیرێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات به ناوی (وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی).
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) له‌هه‌ر جێگایه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی (1993)و یاساگه‌لی دیكه‌دا هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی) جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: وه‌زیر بۆی هه‌یه، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی وه‌به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته، ئه‌م ئه‌ركوفرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1. به‌رجه‌سته‌كردنی نرخی مرۆڤایه‌تیی كار‌و، پشتگیری و چاودێری كردنی كار، چونكه كار بنه‌مایه‌كی ئه‌ساسییه بۆ وه‌دی هێنانی ئاواتی ئه‌و ڕابوونههی كه ئه‌مڕۆ، هه‌رێم له هه‌موو بواره‌كاندا به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێ. 2. كۆشش بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، گشت كرێكاران بگرێته‌وه‌و، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی پێویستیش بۆ خۆیان و خاوخێزانیان مسۆگه‌ر بكرێ. 3. فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار، به‌یه‌كسانی، بۆ هه‌موو كه‌سێ توانای كاری هه‌بێ، چونكه كار هه‌م مافه‌و هه‌م ئه‌ركه‌و، زه‌رووره‌تی به‌شداریكردنیش له بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌وچاكتر بردنیدا، پێویستی به‌كاره. 4. بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ست و هۆشی پیشه‌گه‌ری، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه پاراستنی مرۆڤ و جێگای كار‌و ئامێره‌كانی زامن بكات و كاره‌سات و به‌سه‌رهاتی كاتی كاركردن كه‌م بكرێته‌وه‌و رێگا له نه‌خۆشیگه‌لی پیشه‌یی بگیرێ. هه‌روه‌ها، وه‌زاره‌ت به‌پێی پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار له ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندنی كادیرانی پیشه‌ییدا به‌شدار ده‌بێ. 5. ئه‌و په‌ڕی گرنگی دان به پاراستن له بێكاری و ماكه‌خراپه‌كانی. هه‌روه‌ها چاودێریكردن و ده‌ستگرتنی ئه‌و خێزانانه‌ی كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه به‌جۆرێ كه بارودۆخێكی باشتریان بۆ زامن بكرێ تا بتوانن به چاوكراوه‌یی و دڵسۆزییه‌وه له بنیادی كۆمه‌ڵگه‌دا هاوبه‌شی بكه‌ن. 6. گه‌شه‌پێكردنی كۆمه‌ڵگه كه به‌ئاسانی بتوانێ له‌م گۆڕانكارییه دیموكراتییانه‌دا هاوپشك بێت و رێز له مافی مرۆڤ بگرێت له رێگای گۆڕینی سیماگه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه بونه‌ته كۆسپ له رێگه‌ی فراژوبوونی كۆمه‌ڵگادا. 7. گرنگیدان به‌داموده‌زگاكانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی تا ببن به ده‌زگای راستكردنهوهو چاكسازی و ته‌ئهیلی. هه‌روه‌ها چاودێریكردنی خاوخێزانی به‌ندكراوه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش تێوه‌نه‌گلێن. 8. گرنگیدان به چاودێریكردن و ته‌ئهیلی منداڵان و ئه‌وانه‌ش كه له رووی په‌روه‌رده‌و پیشه‌و ڕه‌وتی ژیانه‌وه كهموكورت و كه‌مئه‌ندامن، تا به‌ئاسانی بتوانن له بزاڤی فراژوكاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شداربن و، ئه‌و ئاسه‌واره ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌شیان بڕه‌وێته‌وه كه ڕێگایان لێ ده‌گرێ. 9. گرنگیدان به‌خاوخێزانی قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و زامنكردنی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و ئابووریی پێویستیان، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه كهموزۆر ئێش و ئازاریان كه‌م بكاته‌وه. 10. ته‌ئهیلی هاووڵاتیان له رووی پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، له‌و ڕێگایه‌وه كه یارمه‌تی بدرێن بتوانن پرۆژه‌گه‌لی ره‌نێوهێنه‌كی (انتاجیه)ی خاوخێزانی بنیاد بنێن. 11. به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و بڵاكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو ئاكارو دروشمی به‌حورمه‌ت له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌وره‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانه‌وه كه داموده‌زگای راگه‌یاندنیش به‌شداریی تێدا بكه‌ن. 12. كۆشش بۆ له‌ناوبردنی دیارده‌ی هه‌ژاری و كه‌ساسی له هه‌رێمدا به‌جۆرێ كه باربووی دارایی به‌و ده‌ستكورت و كه‌مبه‌شانه بدرێ كه توانای ئیشكردنیان نییه. 13. هاوبه‌شیكردن له‌سه‌ر مسته‌وای عیراقی و نێوده‌وڵه‌تییش له‌و چاڵاكییانه‌دا كه پێوه‌ندیدارن به ئه‌رك و فرمانی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: به‌شه‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كه: 1. وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و، به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیش و كار‌و ڕابه‌ری سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه. بڕیار‌و فرمان و رێنماییگه‌لیش پێوه‌ندییان به ئیش و كاری وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و هونه‌ریی وه‌زاره‌ته‌وه، ببىَ، وه‌زیر ده‌ریانده‌هێنێ له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا‌و پێڕۆی پێوه‌ندیدارداو، به‌سه‌رپه‌رشتی و له‌ژێر ریقابه‌ی خۆیدا ده‌خرێنه‌به‌ركار. وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت و به هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش بسپێرێ كه خۆی پێی باش بێ. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له رابه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتكردنی كاروباری ئیداری و دارایی و رێكسازیدا. 3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دارایی و ته‌دقیقیش كه به‌هاوكاری لهگهلَ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دیكه‌دا بوجه‌ی ساڵانه‌و بوجه‌ی پلان و حساب و حسابكاریی كۆتایی ئاماده ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌كه‌ن، به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوانه‌وه په‌یوه‌ستن. 4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و به‌دواداچون: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. ئه‌و به‌شانه‌ی وه‌زاره‌ت كه به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ستن: أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار‌و زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی: شه‌خسییه‌تێكی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی ئیداری و دارایی خۆیه‌تی و، فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمهتيشى له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. ب- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا،بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتای هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. ج- بهرێوهبهرايةتى گشتی فراژوكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالَ كه‌متر نه‌بێ. د- بهرێوهبهرایةتى گشتی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی:فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بروانامه‌ی زانكۆیی سه‌رتایی هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت و خزمه‌تی وه‌زیفه‌كه‌شی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نێ، به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی)یه‌وه له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا پێكده‌هێنرێ له‌مانه‌ی خواره‌وه: 1. وه‌زیر سه‌رۆك 2. بریكاری وه‌زیر جێگری سه‌رۆك 3. به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت ئه‌ندامن 4. نوێنه‌ری هه‌ر یه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی (داد، ناوخۆ، په‌روه‌رده و مافی مرۆڤ) به‌مه‌رجێ پله‌ی له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ ئه‌ندامن 5. نوێنه‌ری یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكاكانی كرێكاران له هه‌رێمدا ئه‌ندامن 6. نوێنه‌ری یه‌كێتی ژووره پیشه‌سازی و بازرگانیه‌كانی هه‌رێم ئه‌ندام 7. نوێنه‌ری یه‌كێتی ئافره‌تانی هه‌رێم ئه‌ندام 8. نوێنه‌ری یه‌كێتیگه‌لی كه‌مئه‌ندامانی هه‌رێم ئه‌ندام 9. سێ خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕی ناو وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو ره‌زامه‌ندیی سه‌رك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌ندام
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. ئه‌نجومه‌ن، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك، یان ئه‌گه‌ر دیار نه‌بوو، به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگره‌كه‌ی و ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی كۆده‌بێته‌وه‌و، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی ده‌رده‌هێنێ. ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش یه‌كسان بن، له‌و باره‌دا ده‌نگی وه‌زیر بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه. 2. ئه‌نجومه‌ن هه‌ر (3) سێ مانگ جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات، وةزيريش بۆی هه‌یه، له‌كاتی پێویستدا، بانگهێشتی بكا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م سه‌ڵاحییاتانه‌ی خواره‌وه رایی ده‌كا: 1. نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت و دیاركردنی ئامانجه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. هه‌روه‌ها بنه‌ماگه‌لی ئیداری و هونه‌ری و ئابووری و دارایی‌ش كه بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه‌كانی سوودیان هه‌بێ، ده‌یانگرێته به‌ر. 2. گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌گه‌لی بوجه‌ی دارایی و به‌رخورداری (الأستثمار)ی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌و دایه‌ره‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كات و، رای خۆی له سه‌ریان ده‌رده‌برێ و، ئه‌وه‌ش كه پێی باش بێ به‌شێوه‌ی راسپارده پێشكه‌شی ده‌كات. 3. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانه سه‌ره‌تاكانی كورتمه‌وداو مه‌ودای مام ناوهندو دوورمه‌ودا، كه دایه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یان ده‌كه‌ن. رای خۆیشی له سه‌ریان ده‌رده‌بڕێ و، ئه‌وةشى كه پێی باش بێ به‌شێوه‌ی راسپارده پێشكه‌شی ده‌كات. 4. پێشنیاز ده‌كا كه وه‌به‌رهێنانی زیاده سه‌رمایه (الفائض من رۆوس الاموال)ی دایه‌ره‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه رێك بخرێت و، به‌پێی پێداویستی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له چوارچێوه‌ی یاساگه‌لی به‌ركارو رێنماییه‌گه‌لی دارایدا. واقیعی ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه(الأستثمارات) روون بكرێته‌وه. 5. خول به‌خول ریقابه‌ی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كان دهكاو، له‌م رووه‌وه هه‌ر تێبینی و راسپارده‌یه‌كی پێ باش بێ ده‌یانخاته‌ڕوو. 6. له پرۆژه‌گه‌لی ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه وزاره‌ت بیه‌وێ پێشنیازیان بكات. 7. گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاز‌و راسپاردانه‌ش ده‌كات كه له باره‌ی هه‌مواركردن یان به‌رفراوان كردن یان له نوێ دامه‌زراندنی دایه‌ره‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن. 8. گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی خولاوخولی گشتی وئيش كاری وه‌زاره‌ت، كه دایه‌ره‌ی پلاندانان و به‌دواداچوون ئاماده‌ی ده‌كات، هه‌ر تێبینی و راسپاردهیهكیشی پێ باش بێت، له‌م باره‌یه‌وه، ده‌یانخاته ڕوو . 9. هه‌ر شتێكیش وه‌زیر بیخاته به‌رده‌می گفتوگۆی له‌سه‌ر دهكاو، رای خۆی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێ و، پێشنیاز‌و راسپارده‌ی خۆیشی پێشكه‌ش ده‌كات.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانیشی بۆیان هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا. زه‌وی و زار‌و عقاراتیان هه‌بێ و بیكه‌ن به موڵك.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هاوكاری له‌گه‌لأ ئه‌و كۆمپانیا‌و رێكخراو‌و ههیئهتانهدا بكات كه ئیش و كارێ ئه‌نجامده‌ده‌ن پێوه‌ندییان به ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه.
مادده‌ی یازدهم
مادده‌ی یازدهم: حساب و حسابكاریی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت و داریهرهكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت هه‌ر هه‌موو ده‌كه‌ونه ژێر ركێفی دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمه‌وه.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت و ئیش و كاره تایبه‌ته‌كانی پێكهاته‌كانی به پێڕۆ دیارده‌كرێن.