أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست هه‌شت:
مادده‌ی بیست هه‌شت: كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه مه‌رته‌به‌ی موده‌ڕیسی له زانكۆیه‌كدا یان له هه‌یئه‌ی په‌یمانگه ته‌قه‌نیه‌كاندا یان له هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كاندا بووبێ له‌وانه گوتنه‌وه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌چوار سالَ كه‌متر نه‌بی و، چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی به نرخیشی بڵاو كردبێته‌وه، له سێ لێكۆڵینه‌وه كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست نۆ:
مادده‌ی بیست نۆ: كه‌سێ به مه‌رته‌به‌ی ئوستاد دابمه‌زرێ یان ئه‌و مه‌رته‌به‌یه‌ی پێ بدرێ، مه‌رجه شه‌رتو شروتی مادده‌ی (28)ی تێدا فه‌راهه‌م بێت و له كه‌میش شه‌ش ساڵی له مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ردا به‌سه‌ر بردبێ و، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆششی ده‌گمه‌نیشی له ته‌دریسدا به‌خه‌رج دابێ و، له كه‌مییش (3) سێ لێكۆڵینه‌وه ى ئه‌سڵی و (موبته‌كه‌ر)یشی بڵاو كردبێته‌وه.
مادده‌ی سی:
مادده‌ی سی: به‌ده‌ر له حوكم‌گه‌لی مادده‌كانی پێشتر، ده‌شێ خاوه‌ن دكتۆرای باوه‌رپێكراو، یان خاوه‌ن هاوتای زانستی دكتۆرا، به‌مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر له زانكۆدا دابمه‌زرێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، به‌مه‌رجێ له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ماوانه ته‌دریسی كردبی و ناوبانگی سه‌ركه‌وتنی له‌و ته‌دریسه‌دا ده‌ركردبی و، لێكۆڵینه‌وه گه‌لێكی زانستی به‌نرخ و موبته‌كه‌ریشی بڵاوكردبێته‌وه.
مادده‌ی سی و یه‌ك:
مادده‌ی سی و یه‌ك: ئه‌م هه‌یئه‌ته شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداریی خۆی هه‌یه و به وه‌زاره‌ته‌وه به‌ستراوه، ئیشه‌كانیشی بوارگه‌لی فێركردنی ته‌قه‌نی پاش خوێندنی ئاماده‌یی، یان هاوتاكه‌ی، ده‌گرێته‌وه. بۆیشی هه‌یه راسپێری به‌پێی پێویست په‌یمانگه بكرێته‌وه یا ئیلغای بكرێ یان تێكه‌لَ بكرێن.
مادده‌ی سی و دوو:
مادده‌ی سی و دوو: 1. هه‌یئه‌كه سه‌رۆكێكی ده‌بێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا‌و، مه‌رته‌به زانستییه‌كه‌شی له ئوستادی یاریده‌ده‌ر كه‌متر نییه‌و خزمه‌تی زانكۆییشی له (10) ده سالأ كه‌متر نییه: له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ. 2. سه‌رۆكی هه‌یئه باربوَى بوَدةكريَت لةلايةن هه‌ڵگرانی بڕوانامه باڵاكانةوة. 3. سه‌رۆكی هه‌یئه بۆ كاروباری هه‌یئه‌كه سه‌ڵاحییاتی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌یه كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به عه‌میدی په‌یمانگه‌كان یان به‌هه‌ر كه‌سێ كه خۆی به له‌باری بزانێ.
مادده‌ی سی و سێ:
مادده‌ی سی و سێ: هه‌یئه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌یه به‌رێوه‌ی ده‌با و، پێك دێت له: 1. سه‌رۆكی هه‌یئه سه‌رۆك 2. عه‌میده‌كانی په‌یمانگه‌كان ئه‌ندامن 3. نوێنه‌رێك له هه‌ر وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداره‌وه كه پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان هه‌یه یان باڵاتر، له‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕن و بۆ ماوه‌ی دوو سالَ كه یه‌ك جار یارای نوێكردنه‌وه‌یه ناوزه‌د ده‌كرێن. ئه‌ندامن 4. ئه‌ندامێ له هه‌یئه‌ی ته‌دریسی هه‌ر په‌یمانگایێ، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، بۆ یه‌ك جاريش یارای نوێكردنه‌وه‌یه.
مادده‌ی سی و چوار:
مادده‌ی سی و چوار: ئه‌نجومه‌نی هه‌یئه ئه‌و ئیشه تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاته رایی ده‌كا كه دراون به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (19)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، به‌جۆرێ كه له‌گه‌لَ بارودۆخی هه‌یئه‌كه‌دا بگونجێ و، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه.
مادده‌ی سی و پێنج:
مادده‌ی سی و پێنج: 1. په‌یمانگه عه‌میدێكی ده‌بێ، له كةمى بڕوانامه‌ی ماجستێری هه‌بێ، به مه‌رته‌به‌ی موده‌ریس و ژوورتر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به بڕیاری سه‌ره ك وه‌زیران به ثلةى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داده‌مه‌زرێ. 2. عه‌مید سه‌ڵاحییاتی ئیشه تایبه‌تیه‌كانی خۆی به‌پێی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (21)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ئه‌نجام ده‌دات به‌جۆرێ له‌گه‌لَ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا، بگونجێ. 3. عه‌مید یاریده‌ده‌رێكی ده‌بێ، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه، به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی سی و شه‌ش:
مادده‌ی سی و شه‌ش: 1. په‌یمانگه ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێ، به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له عه‌میدو سه‌رۆكانی به‌ش و لقه‌كان پێك دێت. 2. ئه‌نجومه‌ن ئیشی تایبه‌ت و سه‌ڵاحییاتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژ رایی ده‌كا، وه‌ك له مادده‌ی (23)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قه‌كانیان هاتووه، به‌جۆرێكیش كه له‌گه‌لأ ئامانجه‌كانی په‌یمانگه‌دا بگونجێ.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: هه‌یئه‌تێك به‌ناوی (هه‌یئه‌ی باڵای پسپۆره پزیشكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا) دێته دانان. ئه‌م هه‌یئه‌یه ده‌زگایه‌كی فێركارییه به پله‌ی زانكۆ و، به‌وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی سی و هه‌شت:
مادده‌ی سی و هه‌شت: ئه‌م هه‌یئه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی پزیشكی پسپۆر له هه‌موو لقه جۆربه‌جۆره‌كاندا تێده‌كۆشێ و هه‌ولَ ده‌دات پێداویستی زه‌روور بۆ ئه‌و كاره‌ی فه‌راهه‌م بكات به‌پێی تازه‌ترین شێواز‌و موبته‌كه‌ری زانستی.
مادده‌ی سی و نۆ:
مادده‌ی سی و نۆ: 1. ئه‌م هه‌یئه‌ته سه‌رۆكێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕونامه‌ی دکتۆرا یان هاوتای دکتۆرا له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ. 2. سه‌رۆكی هه‌یئه جێگرێكی ده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا یان هاوتاكةی له پزیشكیدا، له كه‌میی به مه‌رته‌به‌ی ئوستادی یاریده‌ده‌ر. له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیرو به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ وله كاتی دیارنه‌بوونی سه‌رۆكدا جێگرێتی.
مادده‌ی چل:
مادده‌ی چل: ئه‌نجومه‌نێ، وه‌ك هاوشانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، هه‌یئه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. پێك هاتووه له: 1. سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه سه‌رۆك 2. جێگری سه‌رۆكی هه‌یئه‌كه جێگری سه‌رۆك 3. عه‌میده‌كانی كۆلیژه پزیشكیه‌كان و كۆلێژی پزیشكیی ددان و كۆلێژی ده‌رمانسازی و په‌رستیارانی زانكۆكانی هه‌رێم ئه‌ندامن 4. نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌رجێ پسپۆری پزیشكی هه‌بێ وله كه‌میش پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌بێ ئه‌ندام 5. دوان له ته‌تدریسییه‌كانی هه‌یئه‌كه له كه‌میی به پله‌ی موده‌ڕیس، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی ته‌دریسه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ ماوه‌ی دوو سالَ و، یارای تازه‌كردنه‌وه‌شه بۆ یه‌ك جار ئه‌ندامن ب- ئه‌نجومه‌ن بڕیارده‌رێكی (مقرر) ده‌بێ، خاوه‌ن شاره‌زایی ئیداری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، ئه‌م بڕیارده‌ره كاروباری ئیداریی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌گرێته ده‌ست، به رێكخستنی لیستی كار‌و تۆماركردنی ره‌شنووسی دانیشتنه‌كان و بڕیاره‌كان و به به‌ڕێ خستنی نامه‌ونامكاریشه‌وه .
مادده‌ی چل و یه‌ك:
مادده‌ی چل و یه‌ك: ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر بانگهێشی سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ و (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی دێته‌جێ و، بڕیار‌و راسپارده‌كانیش به‌زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چن و، له كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیشدا، ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام لایان بێت، هی ئه‌وه.
مادده‌ی چل و دوو:
مادده‌ی چل و دوو: سه‌رباری ئه‌و ئیشه‌تایبه‌تانه‌ی به ئه‌نجومه‌نگه‌لی زانكۆكان سپێردراون و ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی نۆزده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئیشه تایبه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ش رایی ده‌كات: 1. ئیقراركردنی پلانگه‌لی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی. 2. ئیقراركردنی پلانی فه‌راهه‌مكردنی پێداویستیه‌كانی فێركردن. 3. ئیقراركردنی به‌رنامه‌گه‌لی خوێندن و ته‌قویمی. 4. راسپاردن به پلانگه‌لی وه‌رگرتنی قوتابی و شه‌رتوشروته‌كانی.
مادده‌ی چل و سێ:
مادده‌ی چل و سێ: ده‌رچوانی (خریجو) هیئه بروانامه‌ی (زه‌میل) یان پێ ده‌به‌خشرێ كه به به‌رزترین بڕوانامه‌ی پیشه‌یی له بواری پسپۆریدا داده‌نرێت، هه‌ڵگری ئه‌م بروانامه‌یه دوو ساڵ قیده‌می بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه‌و ته‌رفیع ده‌درێتێ و، هه‌ر له رۆژی وه‌رگرتنیشیه‌وه له هه‌موو ماف و ئیمتیازه‌كانیشی سوودمه‌ند ده‌بێت.
مادده‌ی چل چوار:
مادده‌ی چل چوار: پزیشكێ داوای كردبێ ئه‌و بڕوانامه‌یه وه‌ربگرێ، مه‌رجه پله پله‌ی پزیشكیی بڕیبێ كه ده‌قه‌كانیان له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتووه.
مادده‌ی چل و پێنج:
مادده‌ی چل و پێنج: ماوه‌ی خوێندن و ته‌تبیق له هه‌یئه‌كه‌دا چوار ساڵی ته‌قویمییه.
مادده‌ی چل و شه‌ش:
مادده‌ی چل و شه‌ش: ئه‌و یاسا‌و پێڕۆو رێنماییانه‌ی كاروباری ته‌دریسی و قوتابیان وزه‌پتی له زانكۆكانی هه‌رێمدا رێك ده‌خه‌ن، به‌سه‌ر هه‌یئه‌كه‌شدا ده‌سه‌پێن.
مادده‌ی چل و حه‌وت:
مادده‌ی چل و حه‌وت: پێڕۆی ناوخۆی هه‌یئه‌و به‌شه زانستییه‌كانی و شه‌رتوشروتی وه‌رگرتنی قوتابی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه پێوه‌ندیی به كاروبارییه‌وه هه‌یه، به‌ڕه‌وشی ته‌دریسات و تاقیكردنه‌وه‌كانیشه‌وه هه‌مووی به رێنماییگه‌لێ دیارده‌كرێن وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه ى زانستی ده‌ریانده‌هێنێ.