أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه : یه‌كه‌م : هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م : ئه‌نجومه‌ن : ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم. سێیه‌م : سه‌رۆك : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م : ئه‌نجومه‌نێك له هه‌رێمدا به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) داده‌مه‌زرێ، له‌رووی كارگێڕییه‌وه به وه‌زیری داده‌وه ده‌لكێ و پێكدێ له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكاران، ژماره‌یان له پێنج راوێژكار كه‌متر نابێ وله نۆش زیاتر نابێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م : ئامانجی ئه‌نجومه‌ن به دێهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م : سه‌یركردنی كێشه كارگێڕییه‌كان. دووه‌م: زامنكردنی یه‌كێتی یاسادانان. سێیه‌م: یه‌كگرتنه‌وه‌ی بنچینه‌ی داڕشتنی یاسادانان و زاراوه وده‌سته‌واژه‌ی یاسایی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م : ئه‌نجومه‌ن له‌مانه پێكدێ :ـ یه‌كه‌م : ده‌سته‌ی گشتی 1. له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و راوێژكاران و راوێژكارانی یاریده‌ده‌ر پێكدێ و دانیشتنه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك سازده‌دات و له كاتی ئاماده نه‌بوونی به سه‌رۆكایه‌تی جێگره‌كه‌ی ده‌بێ و به ئاماده‌بوونی سێ له سه‌ر چواری ئه‌ندامانی راده‌ی یاسایی ته‌واو ده‌بێ. 2. راوێژكاره یاریده‌ده‌ره‌كان مافی به‌شدار بوونیان له ده‌نگداندا نییه. دووه‌م: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی: له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و كۆنترین راوێژكار پێكدێ. سێیه‌م: ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكاریی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم: له جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تی دووان له راوێژكاران پێكدێ كه سه‌رۆكایه‌تی ده‌سنیشانیان ده‌كات و له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی جێگری سه‌رۆك، كۆنترین راوێژكار سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌ن سكرتێریكی ده‌بێ كه خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسا یان هاوتاكه‌ی بێ و به‌لانی كه‌م (10) ده ساڵ خزمه‌تی له كاروباری یاسایی و كارگێڕیی دا هه‌بێ و به سه‌رۆكه‌وه ده‌به‌ستریته‌وه‌و ئه‌م كارانه ده‌كات:ـ یه‌كه‌م: رێكخستنی گۆڕینه‌وه‌ی نووسراوه‌كان. دووه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كارگێڕی و دارایی. سێیه‌م: ئاماده‌كردنی به‌رایی ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌خرێنه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م : ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به یاسادانان و ڕا ده‌ربڕین و راوێژپیكردن له كاروباره یاسایی و دادوه‌ریه‌كان له هه‌رێمدا.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م : ئه‌نجومه‌ن له بواری یاساكاریدا ئه‌م ئه‌ركانه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردن و داڕشتنی پرۆژه‌ی یاساكان له هه‌رێمدا و، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاخود وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان یان لایه‌نه‌كانی كه نه‌به ستراونه‌ته‌وه به وه‌زاره‌ت ده‌بێ. دووه‌م: لێوردبوونه‌وه له‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه یان وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه یاخود لایه‌نی نه به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێن له رووی شێوه و بابه‌ته‌وه. سێیه‌م: پڕۆژه‌ی یاساكان به نووسراوێك ده‌نێردرێن بۆ ئه‌نجومه‌ن كه وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی لایه‌نی نه به‌ستراو به وه‌زاره‌ت ئییمزاكردبـێ له‌گه‌لأ ده‌رخستنی هۆیه پێویسته‌كانی و هه‌موو كاره ئاماده باشییه‌كانی دا. چواره‌م: وه‌رگرتنی بیروڕای وه‌زاره‌ته‌كان یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ست نین به وه‌زاره‌ت له باره‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه بۆی هاتوون و بۆی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی ناوبراو داوای ئاماده بوونی نوێنه‌رییان بكات به مه‌رجێك پله‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن له پرۆژه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد دووباره دایده‌رێژێته‌وه و داوای ئه‌و به‌دیلانه ده‌كات كه به پێویستی ده‌زانێ و له‌گه‌لأ ئه‌و راسپاردانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌رزده‌كاته‌وه و دانه‌یه‌كیش له پرۆژه‌كه و راسپارده‌كانی بۆ وه‌زاره‌ت یا ئه‌و لایه‌نه‌ی كه به وه‌زراه‌ته‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه ده‌نێرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م : ئه‌نجومه‌ن راوێژی یاسایی پێشكه‌ش ده‌كات له‌و پرسانه‌ی كه له‌لایه‌نی باڵاوه بۆ پرس پێ كردنی ده‌خرێته به‌رده‌می.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م : ئه‌نجومه‌ن له بواری راده‌ربرین ئه‌مانه ئه‌نجام ده‌دات: یه‌كه‌م : ده‌ربڕینی بیروڕا له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كان له‌سه‌ری ناكۆكن یان له نێوان خۆیان و لایه‌نی نه‌به‌ستراوه‌به وه‌زاره‌ت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی پرسه‌كه‌ش ناوبژیوانییان به ئه‌نجومه‌ن سپارد ده‌بێ پابه‌ندبن به‌ڕایه‌كه‌یه‌وه. دووه‌م : روون كردنه‌وه‌ی حوكمه یاساییه‌كان له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كان یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ست نین به وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م : یه‌كه‌م : نابێ جگه له وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند یان سه‌رۆكی لایه‌نی په‌یوه‌ست نه‌بوو به وه‌زاره‌ته‌وه كێشه‌كان بخرێنه به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نه‌وه. دووه‌م : نابێ ئه‌نجومه‌ن بیروڕاو راوێژكاریی یاسایی سه‌باره‌ت به‌و كێشانه ده‌ربڕێت كه له‌به‌رده‌می دادگاكاندان یان سه‌رچاوه‌یه‌كی یاساییان هه‌یه بۆ تانووت لێدان.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ئه‌و دۆزانه‌ی پێی باشه بۆ ئه‌نجومه‌نی ره‌وانه بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه و ڕا ده‌ربڕین له سه‌ریان یان و ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی یاساكانی كه پێی باشه ده‌ربكرێت.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م : یه‌كه‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه دادگای كارگێڕیی له سه‌نته‌ری پاریزگاكان له هه‌رێم به پێی پێویستی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ریك له پۆلی یه‌كه‌م و ئه‌ندامێتی دوو دادوه‌ر له پۆلی دووه‌م یان سێیه‌م یاخود ئه‌ندامێتی دادوه‌رێك و راوێژكارێك دابمه‌زرێنێ. دووه‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه داوای ئینتیدابی دادوه‌ران بكات بۆ دادگای كارگێڕیی له‌غه‌یری ئه‌وانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئینتیداب كراون بۆ ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم. سێیه‌م : سه‌یركردنی ئه‌و داوایانه‌ی كه له‌م یاسایه دا هاتوون به پێی یاسای دادبینی شارستانی یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه و به ئاماده بوونی ئه‌ندامی داواكاریی گشتی ده‌بێ.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م : دادگای كارگێڕیی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م : سه‌یركردنی دروستی ئه‌و فه‌رمان و بڕیاره كارگێڕییانه‌ی كه له فه‌رمانبه‌ران و ده‌سته‌كان له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ده‌رده‌چن له دوای به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه، كه لایه‌نێك ده‌سنیشان نه‌كراوه بۆ تانووت لێدانی له‌سه‌ر تانووت لیدانێكی خاوه‌ن ئه‌گه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه‌ترسی ئه‌وه له گۆڕیدا هه‌بێت كه زیان به‌رلایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیدار بكه‌وێ. دووه‌م : یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانووته تایبه‌تیه‌كان به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته خۆجێیه‌كان. سێیه‌م: یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی كه ده‌سته‌كان و كه‌سه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره كارگێڕییه كۆتاییه‌كان. چواره‌م: داواكانی ره‌گه‌زنامه. پێنجه‌م: داواكانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له‌و زیانانه‌ی كه له ئه‌نجامی بریاره كارگیڕییه‌كانی به نایاسایی ده‌رچوون. شه‌شه‌م: تانووتدان له بڕیاره كۆتاییه‌كانی كه له لایه‌نه كارگێڕییه‌كانه‌وه ده‌رچوون له باره‌ی كێشه‌كانی باج و ره‌سم به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه چۆنیه‌تی سه‌یركردنی ئه‌و ناكۆكییانه رێك ده‌خات. حه‌وته‌م: تانووت دان له ره‌تكردنه‌وه یان كار نه‌كردنی فه‌رمانبه‌ر یان ده‌سته‌ی فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگاكانی هه‌رێم له‌باره‌ی ده‌ركردنی بڕیارێك یان فه‌رمانێك كه پێویست بوو له‌سه‌ری له رووی یاساییه‌وه بیكات.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م : یه‌كه‌م : بڕیاری دادگای كارگێڕیی له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا له رۆژی دووه‌می پێ راگه‌یاندنی یان ئاگادار كردنه‌وه‌ی له لایه‌ن داواكاریی گشتیه‌وه ته‌میزده‌كرێته‌وه. دووه‌م: بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی كه له ئه‌نجامی تانووت لێدانه‌وه ده‌رچووه بنه‌بڕه.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م : ئه‌گه‌ر ناكۆكی له تایبه‌تمه‌ندیدا كه‌وته نێوان دادگای دادوه‌ریی كارگێڕیی و دادگای شارستانی له‌و باره‌دا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌سته‌یه‌ك داده‌نێ كه له شه‌ش ئه‌ندام پێكهاتبـێ سێ ئه‌ندامیان له دادوه‌ره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه (ته‌میز) ده‌بێ و سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه هه‌ڵیان ده‌بژێرێ له‌گه‌لأ سێ ئه‌ندامی تر كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له ناو ئه‌ندامانی هه‌ڵیان ده‌بژێری و ده‌سته به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه كۆده‌بێته‌وه و بڕیاره‌كه‌ش بنبڕویه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م : دادگای دادوه‌ریی كارگێڕیی تایبه‌تمه‌ند نیه به سه‌یركردنی ئه‌و تانوتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: كاره‌كانی سه‌روه‌ریی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005 دا هاتووه به كاری سه‌روه‌ری داده‌نرێ. دووه‌م: بڕیاره كارگێڕییه‌كان كه یاسا رێگای بۆ زولم لێ وه‌رگرتنی یان ناره‌زایی له سه‌رده‌ربڕینی یان تانووت لێدانی بۆ داناوه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م : یه‌كه‌م: مه‌رجه به‌ر له پێشكه‌ش كردنی تانووت بۆ دادگای كارگێڕیی خاوه‌ن تانووته‌كه تڤلم (دادخوازی) خۆی له لای لایه‌نی كارگێڕیی تایبه‌ت بكات ئه‌ویش ده‌بێ له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ له مێژووی تۆماركردنی دادخوازیه‌كه‌یدا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بدات. دووه‌م: دادخواز (متڤلم) بۆی هه‌یه كه ته‌زه‌لومه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه یان له‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ری لێ نه‌درا، تانووتی خۆی له‌لای دادگای كارگێڕی له ماوه‌ی (30) سیی رۆژ له رۆژی كۆتایی ماوه دیاریكراوه‌كه بدات ده‌نا مافی له تانووت لێدانی له ده‌ست ده‌چێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م : دادگای كارگێڕیی بڕیاری خۆی له‌و تانووته‌ده‌دات كه پێشكه‌ش كراوه و بۆی هه‌یه نانووته‌كه ره‌تكاته‌وه یان هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه یان فه‌رمانه‌كه‌ی هه‌مواربكات یان بڕیاری تانووت لێدانه‌كه له‌گه‌لأ حوكمدان به قه‌ره‌بووكردنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای تانووت لێ ده‌رده‌بێ و بڕیاره‌كه‌شی له رووی ته‌میزییه‌وه قابیلی تانووت لێدانه له‌لای ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رۆژی دوای پێڕاگه‌یاندنه‌كه دانانی به پێڕاگه‌یه‌نراو داده‌نرێ و بڕیاری دادگاش كه تانووتی لێ نه‌درابێ و بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم كه له ئه‌نجامی نانووته‌كه ده‌رچووبێ بنبڕه.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م : ده‌سته‌ی گشتی له ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه پیاده ده‌كا كه دادگای پێداچوونه‌وه (تمیز) به پێی ده‌قی یاسای دادبینی شارستانی هه‌یه‌تی له كاتی تانووت لێدان له بڕیاره‌كانی دادگای كارگێڕیی.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م : یه‌كه‌م : ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات كه فه‌رمانبه‌ر به پێی حوكمه‌كانی یاسای خزمه‌تی شارستانی پێشكه‌شی ده‌كات. دووه‌م: بڕیاری ده‌سته قابیلی تانووت لێدانه له‌لای ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ له رۆژی دوای پێرا گه‌یاندنی. سێیه‌م: بڕیاری ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن كه له ئه‌نجامی تانووت لێكدانه‌كه ده‌رده‌چێ بنبڕه. چواره‌م: ئه‌و داوایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) دا هاتوون به پێی حوكمه‌كانی یاسای دادبینی شارستانی سه‌یر ده‌كرێن.