أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چل و دووه‌م
مادده‌ی چل و دووه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی (الاجازه الاعتیادیه)ی به پێوانه‌ی یه‌ك ڕۆژ له‌به‌رامبه‌ر هه‌شت رۆژی ماوه‌ی خزمه‌تكردنیدا به مووچه‌ی ته‌واوی هه‌یه. دووه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ له‌هه‌ر ساڵێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سی ڕۆژی مۆڵه‌ته‌كاانی ساڵانه‌ی وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر وه‌ری نه‌گرت له‌و هه‌نده‌ی زیاتر بۆ كه‌ڵه‌كه ناكرێ كه له سی رۆژه‌كه زیاتره. سێ یه‌م: ده‌شێ ئه‌م مۆڵه‌ته ئاساییانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه بۆی هه‌ڵده‌گیرێن و بۆی كه‌ڵه‌كه بكرێن به‌مه‌رجێك له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ. چواره‌م: ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دادوه‌ر له ئه‌نجامی خزمه‌ته‌كانی پێشووی دا بوونه‌ته مافی خۆی بۆی هه‌ڵده‌گیرێن.
مادده‌ی چل و سێیه‌م
مادده‌ی چل و سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق یا ناوه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به مووچه‌ی ته‌واو بۆ تایبه‌تكاری (تخصص) له باسێكدا كه په‌یوه‌ندی به‌كارمه‌ندیی دادوه‌ری و دادگه‌ری و وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر و دكتۆراوه هه‌بێ به‌و دادوه‌ره بدا كه‌سێ ساڵی له‌بواری دادوه‌ریدا به‌سه‌ربردبێ و بۆیشی هه‌یه ئه‌و مۆڵه‌ته بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه پێ بدا. دووه‌م: ده‌شێ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا و هه‌ر له‌و باساندا كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ناوبراون بۆ دووه‌م جار مۆڵه‌تی خوێندن بدرێ به‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی یه‌كه‌می خوێندنی ته‌واو كرد و باوه‌ڕنامه‌ی ماجستێری وه‌رگرت ئه‌ویش دوای ساڵێك له ده‌ست به‌كاركردنیه‌وه له فرمانه‌كه‌ی داوه‌زیری داد بۆی هه‌یه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژه به‌م مۆڵه‌ته‌ش بدا. سێیه‌م: مۆڵه‌تی خوێندن بۆ وه‌رگرتنی باوه‌ڕنامه‌ی ماجستیر به‌وانه نادرێ كه ته‌مه‌نیان له چل ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و به‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێ باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌ربگرن له چل و پێنج ساڵ تێپه‌ڕیبوون. چواره‌م: مۆڵه‌تی خوێندن به خزمه‌تی دادوه‌ری داده‌نرێ و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌ی دكتۆرا وه‌رده‌گرێ پێشینترینێكی (قدم) دوو ساڵه و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕنامه‌یماجستیر وه‌رده‌گرێ پێشینترینێكی یه‌ك ساڵه‌ی بۆ مه‌به‌ستی پله‌به‌رزی و زیاده‌ی ساڵانه‌ی dه‌درێتێ.
مادده‌ی چل و چواره‌م
مادده‌ی چل و چواره‌م: 1/دادوه‌ر تا ته‌مه‌نی شه‌ست و سێ ساڵی پڕ نه‌كاته‌وه خانه‌نشین ناكرێ و مووچه‌كه‌شی به‌مه‌رجێ پارێزه‌ری نه‌كا گشت ئه‌و مووچه و سه‌رمووچانه ده‌بێ كه له كاتی خانه‌نشینكردنیدا وه‌ری ده‌گرتن. 2/ئه‌گه‌ر دادوه‌ر له كاتی خزمه‌تكردنیدا مرد مووچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ی (ئه‌گه‌رهه‌قی هه‌بوو) گشت ئه‌و مووچه و سه‌ر مووچانه ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرتن. 3/ ده‌شێ دادوه‌ر پێش ته‌واو كردنی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی به پێی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه دیاری كراوه له‌سه‌ر خواستی خۆی به پێی حوكمی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی)خانه‌نشین بكرێ یا له‌به‌ر هۆی ته‌ندروستی بكرێ كه حوكمی بڕگه (2)ی سه‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ. 4/ئه‌و دادوه‌ره‌ی خانه‌نشین ده‌كرێ مووچه‌ی گشت مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی خۆی ده‌درێتێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی كۆی هه‌موو ئه‌و مووچه مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت له مه‌رجێ له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: دادوه‌ر بۆی هه‌یه ه‌ر كاتێ ئاره‌زووی كرد واز له كاربهێنێ (استقاله) بدات و له‌و باره‌شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی و یاخود (اكرامیه‌ی)ده‌مێنێ كه به پێی یاسای راژه‌ی شارستانی (خدمه‌ی مدنی) ده‌ی كه‌وێت و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌یشی له‌ده‌ست نادات كه ماویه‌تی.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ئه‌و داوایانه‌ی سه‌باره‌ت به ماف به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه دێنه كایه‌وه له‌لای لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران ده‌كرێن و بڕیاره‌كانی له‌م دادوایانه‌دا ده‌شێ له‌لایه‌ن وه‌یزیری داد و ئه‌و دادوه‌ره‌ی بڕیاره‌كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌ڕۆژی پێراگه‌یاندنه‌وه له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه تانووتیان لێ بدرێ و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بنبڕده‌بێ.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: له‌و كاروبارانه‌دا كه له‌م یاسایه‌دا نین حوكمی یاسای خزمه‌تی شارستانی (قانون الخدمه المدنیه) و یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی) كارپێده‌كرێن به‌مه‌رجێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك نه‌بن.
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: أ ـ ناشێ دادوه‌ر به بێ ره‌زامه‌ندی خۆی به نووسین بۆ وه‌زیفه‌یه‌كی نادادوه‌ری بگوێزرێته‌وه. ب ـ ده‌شێ دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌گه‌ڵیاندا دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه به ره‌زامه‌ندی خۆیان به نووسین و به‌فه‌رمانی وه‌زیری داد بۆ فرمانی ڕاوێژكاری یاسایی (مستشار قانونی)له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا یا بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێ له فه‌رمانگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌تی داد و داموده‌زگاكانی یا بۆ ده‌رس وتنه‌وه له زانکۆ‌دا بسپێردرێن (انتداب) بكرێت به‌مه‌رجێ سیفه‌تی دادوه‌ری و ئه‌و مافانه‌یان بمێنێ كه سیفه‌ته‌كه ده‌یانداتێ. دووه‌م: ده‌بێ ئه‌و ماوه‌ی سپاردنه‌كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا له سێ ساڵ پتر نه‌بێ و ده‌كرێ بۆ یه‌ك ساڵی تر درێژه‌ی پێ بدرێ. سێیه‌م: ده‌شێ دادوه‌ر ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستیكرد به فه‌رمانی سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بسپێردرێ بۆ كاركردن له دادگایه‌كی تردا، به‌ڵام سپاردن له دادگایه‌كی تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه بۆ یه‌كێكی تر به فه‌رمانی وه‌زیری داد ده‌بێ به‌مه‌رجێ ماوه‌ی سپاردنه‌كه له ساڵێك زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی چل و نۆیه‌م
مادده‌ی چل و نۆیه‌م: گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له مانگی ته‌مووزی هه‌ر ساڵێكدا ده‌بێ و ده‌شێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستی كرد له مانگه‌كانی تریشدا بكرێ، گواستنه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ.
مادده‌ی په‌نجایه‌م
مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بێنێ: 1-پاراستنی شكۆمه‌ندی دادوه‌ری به‌وه‌ی بێلایه‌ن و پاك بێ و به‌دووربێ له‌هه‌ر كار وكردارێك كه ببێته هۆی گومان لێكردنی له‌رووی سه‌ر راستیه‌وه. 2-ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وكاروبار وزانیاری و باوه‌ڕنامه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئاگاداری‌یان لێ په‌یدا ده‌كا و ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندیان به‌دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سانه‌وه ده‌بێ، ئه‌م ئه‌ركه‌شی ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی خزمه‌ته‌كه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌بێ. 3-نه‌كردنی بازرگانی یا هه‌ر كارێك كه له‌گه‌ڵ ئیشی دادوه‌ریدا ناگونجێ. 4-له‌به‌ركردنی پۆشاكی تایبه‌تی له‌كاتی دادبینیدا (المرافعه) به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا. 5-نیشته‌جێ بوون له مه‌ڵبه‌ندی شوێنی كاره‌كه‌یدا له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێ كه وه‌زیری داد له‌به‌ر بارودۆخێكی تایبه‌تی رێگه‌ی ده‌دا له شوێنێكی تردا نیشته‌جێ ببێ. دووه‌م: چالاكی سیاسی له‌دادوه‌ر قه‌ده‌غه‌یه ونابێ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ده‌سته ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه سیاسیه‌كان بپاڵێوێ دوای وازهێنانی نه‌بێ له‌كاره‌كه‌ی.
مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م
مادده‌ی په‌نجا و یه‌كه‌م: نابێ ئه‌و دادوه‌رانه‌ی په‌یوه‌ندی ژنخوازی یا خزمایه‌تییان تا ڕاده‌ی چواره‌م له نێواندا هه‌یه له‌یه‌ك ده‌سته‌ی داوه‌ریدا پێكه‌وه به‌شدار بن و نابێ دادوه‌ر تانوتدان له حوكمێك ببینێ كه دادوه‌رێكی تر بینیبێتی و ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی له گه‌ڵیدا هه‌بێ.
مادده‌ی په‌نجا ودووه‌م
مادده‌ی په‌نجا ودووه‌م: یه‌كه‌م: أ-وه‌زیری داد مافی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری كردنی به‌سه‌ر گشت دادگا و دادوه‌ران و ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و ده‌سته و لیژنانه‌دا هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان دراوه‌تێ. ب ـ سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. ج-سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه دادوه‌رانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌كرێ به‌مه‌رجێ راپۆرتێكی ساڵانه له‌باره‌ی كاره‌كانی دادگاوه به وه‌زیری داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بدا. دووه‌م: أ-سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رپه‌رشتی گشت دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بكا و بیانشكینی و رێنوێنیان بكا و سه‌باره‌ت به‌و سه‌رپێچییانه‌ی (مخالفات) له‌بواری ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئیداری و ژمێریارییه‌وه ڕووده‌ده‌ن سه‌رنجیان رابكێشێ و ده‌بێ راپۆرتی ساڵانه‌ش بدا به وه‌زاره‌تی داد وئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له باره‌ی دادوه‌رانی ناوچه‌كه‌یه‌وه و تێبینی خۆی له‌رووی ره‌فتار و لێهاتوویان و كاروباری دادگاكانیانه‌وه رابگه‌یه‌نێ. ب ـ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێك له جێگره‌كانی بۆ پشكنینی هه‌ر یه‌كێ له دادگاكانی ناوچه‌كه‌ی بنێرێ.
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه وده‌سته‌كانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان ڕاپۆرتی وه‌رزی (فصلی) رێك بخه‌ن و تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه سه‌باره‌ت به بنه‌ما یاساییه سه‌ره‌تاییه‌كان (الجهل بالمادئ القانونیه الاولیه) یا غافڵبوونی له‌چه‌ند رووداوێك كه له كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌ون هه‌ڵه‌یه‌كی قه‌به (خگأ فاحش)ی كردووه وێنه‌یه‌كیان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵگرتنیان له فایلی خودی دادوه‌ره‌كاندا تا له كاتی باسكردنی پله‌به‌رزی وپایه به‌رزی یاندا ره‌چاوبكرێن. دووه‌م: وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه و دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا ئه‌و هه‌ڵانه له ده‌فته‌ری تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كه‌ن.
مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م
مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاسایی و ئیدارییانه و بۆ هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و خواستی فرمانه‌كه‌ی رابكێشێ كه له ئه‌نجامی پشكنینی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌ون. دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆیان هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر بۆ ئه‌و هه‌ڵه یاساییانه رابكێشن كه له كاتی وردنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌دا (التدقیقات التمییزیه) ده‌رده‌كه‌ون. سێیه‌م: سه‌رۆكی ده‌دگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه بۆی هه‌یه سه‌رنجی دادوه‌ر له ناوچه‌یه‌كه‌دا بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كانی فرمانه‌كانی ڕابكێشێ. چواره‌م: سه‌رنج ڕاكێشان به نووسراوێك ده‌بێ كه ئاراسته‌ی دادوه‌ر ده‌كرێ و وێنه‌یه‌كی به وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نرێ و وێنه‌یه‌كیشی ده‌خرێته ناو فایله‌كه‌ی خۆیه‌وه.
مادده‌ی په‌نجا و پێنجه‌م
مادده‌ی په‌نجا و پێنجه‌م: لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران كه به پێی ئه‌م یاسایه پێكهاتووه له‌و داوای دابینكردنی رێك و پێكییه‌دا (الدعوی الانضباطیه) كه دژ به دادوه‌رێك ده‌كرێ یه‌كێ له‌م سزایانه ده‌دا: یه‌كه‌م: ئاگاداركردن كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دواخستنی زیاده وپله به‌رزی دادوه‌ر ده‌بێ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ. دووه‌م:دواخستنی پله‌به‌رزی یا زیاده یا هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ له‌ڕۆژی بڕیاره‌كه‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی پله‌به‌رزی ته‌واو كردبێ وئه‌گه‌ر نا له‌ڕۆژی ته‌واو كردنییه‌وه. سێیه‌م: كۆتایی پێ هێانی خزمه‌ت: ئه‌م سزایه وه‌ختێك به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌درێ كه حوكمێكی بنبڕ (بات) به‌سزادانی له دادگایه‌كی په‌یوه‌نداره‌وه ده‌ركرابێ سه‌باره‌ت به كردارێكی كه له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فی فرمانی دادوه‌ریدا ئه‌نگونجێ یا ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی دادگایی كردنیدا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه سه‌لمێنرا ئه‌و دادوه‌ره به كه‌ڵكی به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تی دادوه‌ردیدا نایه‌ت.
مادده‌ی په‌نجا وشه‌شه‌م
مادده‌ی په‌نجا وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه‌خزمه‌تی دادوه‌ری پۆلی چواره‌م به بڕیارێكی هۆدار به‌وه‌ی به كه‌ڵكی دادوه‌ری نایه‌ت و به فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی پێ بێنێ یا بیگوێزێته‌وه بۆ فرمانێكی شارستانی (مدنی). دووه‌م: ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه كۆتایی به خزمه‌تی ده‌هێنرێ ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دادوه‌ری به‌ڵام ده‌كرێ فرمانێكی شارستانیدا دابمه‌زرێنرێ.
مادده‌ی په‌نجا وحه‌وته‌م
مادده‌ی په‌نجا وحه‌وته‌م: یه‌كه‌م: داوای رێك وپێكی (الدعوی الانچباگیه) دژ به دادوه‌ر و سپاردنی به لێژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران به بڕیاری وه‌زیری داد ده‌كرێ و ده‌بێ ئه‌و رووداوه باس بكا كه دراوه‌ته پاڵی و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش پشتگیری لێ ده‌كه‌ن و ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌درێ به هه‌ردوولا دادوه‌ره‌كه و داواكاری گشتی. دووه‌م: أ/ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ان له كاتی بینینی دا وا كه دیاری ده‌كا و به‌وه‌زیری داد وسه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێ. ب/ دادگایی كردن به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زیری داد و سه‌رۆكی داواكاری گشتی یا هه‌ر یه‌كێ له‌و داواكاره گشتییه‌كان كه له بڕی خۆی ده‌ینێرێ و دادوه‌ره‌كه كه ده‌بێ خودی خۆی ئاماده‌ی ببێ ده‌كرێ و بۆشی هه‌یه پارێزه‌ری له‌گه‌ڵدا بێ. د/لیژه‌ن بۆی هه‌یه به‌خودی خۆی هه‌رچی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك به باش ده‌زانێ بیكا. ه/ لیژنه دوای ته‌واوكردنی لێكۆلینه‌وه و گوێ گرتن له قسه‌ی نوێنه‌ری وه‌زیری داد و داواكاری گشتی و به‌رگری دادوه‌ره‌كه بیروڕای خۆی له‌سه‌ر داواكه ده‌رده‌بڕێ و بڕیاره‌كه‌شی به وه‌زیری داد وسه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێ. و/ لیژنه له هه‌ڵسووراندنی كاره‌كه‌یدا په‌یڕه‌وی ئه‌و بنه‌مایانه ده‌كا كه یاسای ئوسوڵی دادگایی كردنی سزاییدا هه‌ن.
مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م
مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌رلیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران سه‌یری كرد ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دادوه‌ره‌كه تاوانێك یا كه‌تنێك پێكده‌هێنێ بڕیارده‌دا بیداته دادگای په‌یوه‌ندیدار و دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیر به پێی یاسای رێك وپێكی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی له‌كار ده‌كێشێته‌وه ئه‌وراقه‌كانی بۆ دادگا ده‌نێرێ. دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندار بڕیاری بێگوناهی (براءه) یا مه‌ره‌خه‌سكردن (افراج)ی دادوه‌ره‌كه‌یدا یا هه‌ر بڕیارێك كه داوا سزاییه‌كه به كۆتایی بگه‌یه‌نێ ده‌بێ به پێی ئه‌م یاسایه له بینینی داوا رێك پێكیه‌كه (الدعوی الانضباطیه) به‌رده‌وام بێ. سێیه‌مك ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری گوناهباركردنی داوه‌ركه‌ی دا لیژنه ده‌بێ به پێی مادده‌ی (55)ی ئه‌م یاسایه سزایه‌كی رێك وپێكی گونجا و له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا كه دراوه‌ته پاڵی به‌سه‌ریدا بدا.
مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م
مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م: وه‌زیری داد وسه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌ڕۆژی راگه‌یاندنه‌وه له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه تانووت له بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران بده‌ن و ده‌سته‌ی فراوانیش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نوێنه‌ری وه‌زیری داد ونوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكا بۆ گوێ گرتن له قسه‌یان و ئه‌وسا بڕیاری په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه‌ی لیژنه یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا گۆڕینی ده‌دا و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بنبڕ (بات) ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌سته‌م
مادده‌ی شه‌سته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگایه‌ك یا سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوو یا شوێنی فرمانه‌كه‌ی چۆڵ بوو یا هه‌ر كۆسپێك رێگه‌ی چوونه سه‌ر كاره‌كه‌ی لێ گرت پێشترینی جێگرانی یا ئه‌ندامان كاره‌كه‌ی به‌ڕێ ده‌كا. دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له‌یه‌ك دادوه‌ر له یه‌ك دادگا هه‌بن پێشترینیان به‌رپرسیار ده‌بێ له‌به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی ئیش و كار له نێوانیادا و وه‌زیری داد بۆی هه‌یه‌یه‌كێكی تر دیاری بكا.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و جگه له یاسا هیچ سه‌روه‌رێكی تری نییه و نابێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك یا كه‌سێك ده‌ست له سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و كاروباری دادگه‌ری (العداله) وه‌ربدا.