أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: حوكم به ناوی گه‌له‌وه ده‌رده‌چێی و جێ به‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: ویلایه‌تی دادگا گشت كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وه‌ی و له‌گه‌ڵیاندا حكومه‌تیش ده‌گرێته‌وه‌و حوكم دان له گشت دژكاری (منازعه) و تاونێكدا كاری تایبه‌تی ئه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: دادگا بۆی نییه هیچ كام له باسانه ببینێ كه به كار‌و كرداری سه‌روه‌ری (السیاده) داده‌نرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: زمان له دادگاكان‌دا كوری ده‌بێ، به‌ڵام دادگا بۆی هه‌یه به‌هۆی وه‌رگێره وه داوای سوێند دانی گوێ له قسه‌ی دژكاران (الخصوم) و شایه‌ته‌كان بگرێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: دانیشتنی دادگاكان به ئاشكرایی دبێ ته‌نیا له‌و حاله‌تانه دا نه‌بێت كه دادگا خۆی به هۆی له‌به‌رچاو گرتنی داب و نه‌ریت و پاراستنی رژێمی گشتییه‌وه بڕیار ده‌دا نهێنی بێ به‌ڵام له گشت حاله‌تێكدا راگه‌یاندنی حوكم هه‌ر ده‌بێت له دانیشتنێكی ئاشكرا دابێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1-دادگاكان له كاتی پشوو یاندا كێشه‌كانی شارستانی و باری كه‌سایه‌تی (القچایا المدنیه والاحوال الشخصیه) نابینن ئه‌گه‌ر به‌په‌له نه‌بن و دادبینی (المرافعه) تیتیاندا له رۆژی یه‌كه‌می مانگی ته‌موزه‌وه هه‌تا رۆژی یه‌كه‌می مانگی ئه‌یلوولی هه‌ر ساڵێك راده‌گیرێ و كێشه به په‌ه‌له‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیری دادوه‌ری ده‌ری ده‌كا دیاری ده‌كرێن. 2-وه‌زیری داد بۆی هه‌یه ئه‌و پشووه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێ له كاتی پێویستیه‌كی زۆردا كه‌م بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: دادگای شارستانییه‌كان (المدنیه) پێك دێن له: 1-دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز). 2-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستیئناف). 4-دادگای سه‌ره‌تایی (البدائی). 5-دادگای تاون (الجنایات). 6- دادگای كه‌تن (الجنح). 7- دادگای هه‌رزه‌كاران (الاحداس). 8- دادگای كار (العمل). 9-دادگای لێكۆلینه‌وه (التحقیق).
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌و ده‌سته دادوه‌رییه باڵایه‌یه كه سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری گشت دادگاكان ده‌كا و ئه‌گه‌ر ده‌قێكی پێچه‌وانه له یاسادا نه‌بێ و له سه‌رۆكێك و سێ جێگری سه‌رۆك و چه‌ند دادوه‌رێك پێكدێ كه ژماره‌یان له حه‌وت كه‌متر نه‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بن: أ-ده‌سته‌ی گشتی: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یان پێشترین جێگرانی ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی یاسای رێگه‌ی یه‌شداریكردنی لێ گرت و به ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی تری و هه‌موو دداوه‌ره كارگه‌ره‌كانی دادگا كۆده‌بێته‌وه و به تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانی ده‌بینێ: 1-ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ده‌سته‌كانه‌وه بۆی ده‌نێردرێ سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌ردانی له بنه‌مایه‌ك كه حوكمێكی پێشوو بڕیاری له‌سه‌ر دابێ. 2-ئه‌و داوایانه‌ی (الدعاوی)كه حوكمی مردنیان تێدا ده‌رچووه. 3-ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و دژكارییه‌ی له حوكم و بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه خۆیدا روو ده‌دا. ب-ده‌سته‌ی فراوان: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه یا پێشترین جێگرانی ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی یاسایی رێگه‌ی به‌شداریكردنی لێ گرت و به ئه‌ندامیه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌شه له دادوه‌ره‌كانی كۆ ده‌بێته‌وه و به تایبه‌تی ئه‌م بابه‌تانه ده‌بینێ: 1-ئه‌و دژكارییه‌ی له جێ به‌جێ كردنی دوو حوكمی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر و له یه باس‌دا ده‌رچوو بن و به پله‌ی كۆتایی (الدرجه القگعیه) گه‌یشتبن رووده‌دا ئه‌گه‌ر له نێوان دژكاران خۆیان دا بوو یه‌كێكیان له یه‌كێ له دوو حوكمه‌كه‌دا لایه‌ن بوو كه ده‌بێ ده‌سته‌یه‌كی له دوو حوكمه‌كه زاڵ بكا و بڕیاری جێ به‌جێ كردنی بدا. سه‌رۆكی دداگای پێداچوونه‌وه‌ش بۆی هه‌یه تاكاتی ده‌رچوونی بڕیاری پێداچوونه‌وه جێ به‌جێ كردنی هه‌ر دوو حوكمه‌كه رابگرێ. 2-ئه‌و دژكارییه‌ی سه‌باره‌ت به تایبه‌تكاری (اختصاص) ی بینینی داوایه‌ك (الدعوی) له نیوان دوو دادگادا روو ده‌دا. 3-ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك بۆیانی ره‌وانه ده‌كا و به پێی ئه‌و یاسایه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانی پێ ده‌رچوون له چوار چێوه‌ی تایبه‌تكاری دادگاران. ج-ده‌سته‌ی شارستانی (الهیئه المدنیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی سه‌باره‌ت به دااوی شارستانی و بابه‌تی جۆراو جۆره‌كانی تره‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له دادگا و لیژنه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن. د-ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی (الاحوال الشخصیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیارانه‌ی به پێی یاسا له دادگاكانی باری كه‌سایه‌تی و بابه‌تی كه‌سایه‌تی (المواد الشخصیه) یه‌وه ده‌رده‌چن. ه-ده‌سته‌ی سزایی (الهیئه الجزائیه): تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیاریانه‌ی به پێی یاسا سه‌باره‌ت به داوا سزاییه‌كان ده‌رده‌چن. و-ده‌سته‌ی كشتوكاڵ: تایبه‌ته به بینینی ئه‌و حوكم و بڕیاارنه‌ی له لچژنه‌كانی زه‌وی و ده‌ست به‌سر داگرتنه‌وه ده‌رده‌چن. دووه‌م: ده‌سته‌ی شارستانی و ده‌سته‌ی باری كه‌سایه‌تی و ده‌سته‌ی سزای و ده‌سته‌ی كشتوكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیاری ده‌كا و به ئه‌ندامیه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو له دادوه‌رانی دادگا كۆده‌بێته‌وه. سێ یه‌م: ده‌سته‌ی شارستانی كاتێ ئه‌و حوكمانه ده‌بینێ كه له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه (الاستئناف) ده‌ركراون، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار له دادوه‌رانی دادگا كۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌هاش سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی سزایی كاتێ كه به سیفه‌تی ئه‌سڵی حوكم و بڕیاره‌كانی دداگاكانی تاوان (محاكم الجنایات) ده‌بینێ. چواره‌م: أ-ده‌شێ به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی تر پێك بهێنرێت. ب-ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و جێگره‌كانی پێك دێ و له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دداوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته‌كان به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێك دا دیاری ده‌كرێن و له حاله‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دادوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ده‌سته‌كان و له‌گه‌لیاندا ده‌سته‌ی فراوانیش به یڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر سالێكدا پێك ده‌هێنرێت هیچ ئه‌ندامێكی ده‌سته ناگۆردرێت ته‌نیا له حاڵه‌تی پێویستدا نه‌بێ و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێ.
ماده‌ی دوازده‌یه‌م
ماده‌ی دوازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا. 2-سه‌ۆكایه‌تیكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ریه‌كێ له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 4-پشكنینی كار و باری دادگای پێداچوونه‌وه. 5-ناردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم و ئه‌مانه‌ت و تۆمار كردنیان. 6-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و مووچه خۆران و كرێكارانی. 7-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی مووچه خۆرانه‌وه. 8-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان. دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا. 2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 3-به‌شداریكردن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دا. 4-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێنه‌وه. 5-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه سه‌رۆك ده‌یداتێ.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری باڵایه بۆ دادگاكانی یه‌ك پارێزگا یا زیاتر و له سه‌رۆك و ژماره‌یه‌كی پێویست له جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ر پێك دێ و ئه‌و تایبه‌تكاریانه‌ی به‌جێ دێنێ و كه به پێی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: پێك هێنانه‌ی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆر ده‌بێ. 1-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێ. 2-دادگای تێهه‌ڵچوونوه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانی ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری كه‌ركوك ده‌بێ. سێیه‌م: ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و بڕار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری (مجلس القچاء) په‌یوه‌ندی دادگابه‌ك یا زیاتر له دادگایه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه دابڕ بكرێ و به یه‌كێكی تریانه‌وه ببه‌سترێته‌وه.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: یه‌كه‌م: دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكه‌كه‌ی یا یه‌كێ له جێگرانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگرانی یا یه‌كێكیان و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێت. دووه‌م: سه‌رۆك ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به به‌یانانامه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێن كه وه‌زیری اداد له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ری ده‌اك و نابێ سه‌رۆك یا ئه‌ندام بگۆردرێن ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كی زۆر نه‌یخوازێ.
مادده‌ی پازده‌یه‌م
مادده‌ی پازده‌یه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه سه‌رپه‌رشتی دادگاكان و كاره‌كانیان و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كان جێ به جێ كاری (تنفیژ) و فه‌رمانگه‌كانی دادنووس (الكاتب العدل) و به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ناكامڵان (قاصرین) له ناوچه‌كه‌دا و دابه‌شكردنی كار له نێوان دادوه‌ره‌كانیدا ده‌كا و بۆیشی هه‌یه هێنده‌ی به باش ده‌زانێ له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدا به یه‌كێ له جێگره‌كانی.
مادده‌ی شازده‌یه‌م
مادده‌ی شازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌ه‌دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ناچه‌ی تێهه‌لچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دداگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی دادوه‌رانی دادگای تیهه‌ڵچوونه‌وه پێك دێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبونه‌وه بكا و به بێ ئاماده بوونی به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ژماره‌ی ئه‌ندامانیشی كۆبوونه‌وه‌ی ساز نابێ. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كۆسپ و گیر و گرفتانه‌ی دادگاكان توشیان ده‌بن. 2-باسكردنی پێویستییه‌كانی دادگاكان و خشته‌ی كارگه‌رانیان (الملاك) له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه‌یان. 3-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز له باره‌ی دامه‌زراندنی دادگای نوێ وه. 4-چاككردنی شێوازی كاركردن و به‌رز كردنوه‌ی راده‌ی به‌جێ هێنانی له دادگاكان‌دا.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌مانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌و ئه‌مانه‌ن: 1-سه‌رپه‌رشتی كردنی كار‌و باری به‌رێوه‌بردن و دابه‌شكردنی كار له سنووری ناوچه‌كه‌دا. 2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه و بۆیشی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگای تاوان بكا. 4-ناردنی ئه‌و تانوتانه‌ی به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه و پێداچوونه‌وه پێشكه‌ش به دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم. 5-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌ر و قازی و مووچه خۆرانه‌وه. 6-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان. 7-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانی. دووه‌م: دده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن: 1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا. 2-سه‌رۆكایه‌تیكردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا دادگای تاوان. 3-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی فایلی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كان دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێ بۆ دادگای په‌یوه‌ندیدار. 4-چاودێریكردنی ده‌وامی داوه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و كرێكاره‌كان.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگا و قه‌زایه‌كدا دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی یا زیاتر پێك ده‌هێنرێ و ده‌شگونجێ له ناحیه‌كاندا به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆشی هه‌یه تایبه‌تداری شوێنه‌كی (الاختصاص المكانی) بۆ دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك فراوان بكا.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: وه‌زیری ددا بۆی هه‌ه‌ی له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ بینینی جۆرێك یا زیاتری داوایه‌ك پێك بهێنێ.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: دادگای سه‌ره‌تایی به یه‌ك دداوه‌لر كۆده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی به بینینی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی كه به پێی جوكمی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و جگه له یاسا هیچ سه‌روه‌رێكی تری نییه و نابێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك یا كه‌سێك ده‌ست له سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و كاروباری دادگه‌ری (العداله) وه‌ربدا.