أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی نۆیه‌م له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌مواركراو هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێته‌وه: 1- وه‌زاره‌تی داد. 2- وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. 3- وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 4- وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری. 5- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان. 6- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. 7- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 8- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ بوون. 9- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار. 10- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی. 11- وه‌زاره‌تی پلاندانان. 12- وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 13- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان. 14- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. 15- وه‌زاره‌تی كشتوكالأ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو. 16- وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی. 17- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن. 18- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی. 19- وه‌زاره‌تی كاره‌با.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له ڕۆژی ده‌رچواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.