أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: ده‌زگا ناوبراوه‌كان له مادده‌ی چلی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمی هه‌موو یاسا‌و پیڕه‌و و رێنماییه به‌ركاره‌كان.
مادده‌ی چل و دووه‌م
مادده‌ی چل و دووه‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ لایه‌نێك یا كه‌سێك به‌ر له‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت ده‌زگای خوێندنی باڵای نا حكومی له هه‌رێمدا بكاته‌وه یا به‌رێوه‌ی ببات. دووه‌م: نابێ هیچ ده‌زگایه‌كی خوێندنی باڵای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم لق یا نووسینگه له هه‌رێمدا بكاته‌وه هه‌تا ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت وه‌رنه‌گرێت. سێیه‌م: ته‌نیا وه‌زاره‌ت تایبه‌تمه‌نده به پێدانی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌زگایه‌كی فێركردنی باڵای كه سه‌ر به وه‌زاره‌ت نه‌بێ جا حكومی بێت یان نا حكومی.
مادده‌ی چل و سێیه‌م
مادده‌ی چل و سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت هه‌موو رێكارێكی ئوسوڵی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ داخستنی هه‌ر ده‌زگا یا لق یا نووسینگه‌یه‌ك كرابێته‌وه یا بكرێته‌وه له هه‌رێم به‌رله‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی. دووه‌م: هه‌ر ده‌زگایه‌ك یا لقێك یا نووسینگه‌یه‌ك به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌ت دابمه‌زرێ، به‌سه‌ر پێچییه‌كی یاسایی داده‌نرێ و پێویسته وه‌زاره‌ت رێكاری ئوسوڵی بۆ داخستنی بگرێته به‌ر. سێیه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا هه‌موو لقه‌كان یا نووسینگه دامه‌زراوه‌كان له هه‌رێم به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه ده‌گرێته‌وه، گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌مانه نه‌هاتنه ژێرباری حوكمه‌كانی.
مادده‌ی چل و چواره‌م
مادده‌ی چل و چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه پایه‌ی خۆیان و هه‌موومافێكیان له‌م یاسایه و یاساكانی تر و ئه‌و پێڕه‌وه وڕێنماییانه كه به هۆیه‌وه ده‌رچوون ده‌پارێزرێ له حاڵه‌تی ته‌نسیب كردنیان یا ته‌فه‌روغیان له فرمانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان و دامه‌زراندنیان. یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت یا سه‌نته‌ری زانكۆ و ده‌سته‌كان و، ماوه‌ی مانه‌وه‌شیان له‌و فه‌رمانانه به خزمه‌تی زانكۆیی كرده‌نی بۆ مه‌به‌سته‌كانی پله‌پێدان و سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینی ده‌ژمێردرێت. دووه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه مافی پله‌پێدانی زانستی دوای خانه‌نشین كردنیان یاخود له حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فرمانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا ده‌كه‌وێ له باری بوونی مه‌رجی پێویست بۆ پله‌پێدانیان به‌بێ مه‌رجی ده‌رس گوتنه‌وه.
مادده‌ی چل و پێجه‌م
مادده‌ی چل و پێجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌مانه خواره‌وه به‌پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. 1ـ ئه‌و كاروبارانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به رابه‌ری كردنی قوتابیان و ئاراسته كردنیان له ڕووی زانستی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و چاودێری كردنیان و ده‌سنیشان كردنی ئه‌رك و به‌رزه‌فتكردنیان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه بۆ خوێندن و زه‌ماله‌كان و رێكخستنی مۆڵه‌ته‌كانی ده‌رس خوێندن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی دیكه . 2ـ پله پێدانی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 3ـ یارمه‌تیدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دانان و وه‌رگێڕان. 4ـ هه‌یكه‌لی كاری ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه. 5ـ خوێندنی باڵا. 6ـ مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی ده‌زگا زانستیه باڵاكانی ئه‌هلی. 7ـ ئه‌رك و پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌رخستنی كار‌و فرمانه‌كانی.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ته‌نیا زانكۆ و ده‌سته تایبه‌تمه‌ندن به یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سكالاكانی كه په‌یوه‌ندیدارن به قه‌بوڵ و گواستنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان و سزا به‌رزه‌فتیه‌كان كه به‌سه‌ر قوتابی داده‌سه‌پێ و فه‌سڵ كردنیان به هۆی ده‌رنه‌چوونیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕوانامه‌كان و پله زانستیه عیراقی و بیانیه‌كان كه له دوای قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندیی دێن له‌گه‌ڵ داواكاریی به‌خشینی نازناو و بڕوانامه‌ی زانستی و فه‌خریی.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: زانكۆكان و ده‌سته‌كان بۆیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه زانستی و پیاده كردنه‌كانیان و مه‌شقی قوتابیان، په‌نا ببنه به‌رهه‌موو لایه‌نێكی پسپۆڕ له فه‌رمانگه‌كانی فه‌رمی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌بێ ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ش ئاسانكاری و یارمه‌تی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م كاره پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی چل و هه‌ژده‌م
مادده‌ی چل و هه‌ژده‌م: زانكۆ و ده‌سته‌كان لێ بوردراون له ره‌سمی گومرگ به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان له هه‌موو مادده و كه‌ل و په‌ل و ئامێر و به‌شه‌كانی و مادده یه‌ده‌گه‌كان و مادده‌ی تاقیگه‌كان و هۆیه‌كانی روون كردنه‌وه‌و فلیم و په‌خشنامه و كتێب و چاپكراوه هاورده‌كان له چوارچێوه‌ی پرۆژه پسپۆرییه زانستیه‌كانی كه خزمه‌تی مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
مادده‌ی چل و نۆیه‌م
مادده‌ی چل و نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان له ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا دامه‌زرێنی یان لێكیان بدات یان هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویستی كاره‌كه‌ی له كاتی پێویستدا.
مادده‌ی په‌نجایه‌م
مادده‌ی په‌نجایه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه پێره‌و و رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م
مادده‌ی په‌نجاو یه‌كه‌م: یاسای ژماره(33)ی ساڵی 2004ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م
مادده‌ی په‌نجاو دووه‌م: كار به حوكمی مادده‌كانی (43،42،41،40)ی ئه‌م یاسایه ده‌كرێ تاكو یاسایه‌كی تایبه‌ت به زانكۆ نا حكومیه‌كان ده‌رده‌چێ و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌یه‌ك له ماوه‌ی سێ مانگدا پێشكه‌ش بكات.
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی په‌نجاو چواره‌م
مادده‌ی په‌نجاو چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م
مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م
مادده‌ی په‌نجا و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی چل و چوارده‌م
مادده‌ی چل و چوارده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه پایه‌ی خۆیان و هه‌موومافێكیان له‌م یاسایه و یاساكانی تر و ئه‌و پێڕه‌وه وڕێنماییانه كه به هۆیه‌وه ده‌رچوون ده‌پارێزرێ له حاڵه‌تی ته‌نسیب كردنیان یا ته‌فه‌روغیان له فرمانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ده‌سته‌كان و دامه‌زراندنیان. یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانێك له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری وه‌زاره‌ت یا سه‌نته‌ری زانكۆ و ده‌سته‌كان و، ماوه‌ی مانه‌وه‌شیان له‌و فه‌رمانانه به خزمه‌تی زانكۆیی كرده‌نی بۆ مه‌به‌سته‌كانی پله‌پێدان و سه‌رمووچه‌و به‌رزكردنه‌وه‌و خانه‌نشینی ده‌ژمێردرێت. دووه‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس گوتنه‌وه مافی پله‌پێدانی زانستی دوای خانه‌نشین كردنیان یاخود له حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان یان گواستنه‌وه‌یان بۆ فرمانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا ده‌كه‌وێ له باری بوونی مه‌رجی پێویست بۆ پله‌پێدانیان به‌بێ مه‌رجی ده‌رس گوتنه‌وه.
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م
مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: زانكۆ و ده‌سته‌كان لێ بوردراون له ره‌سمی گومرگ به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان له هه‌موو مادده و كه‌ل و په‌ل و ئامێر و به‌شه‌كانی و مادده یه‌ده‌گه‌كان و مادده‌ی تاقیگه‌كان و هۆیه‌كانی روون كردنه‌وه‌و فلیم و په‌خشنامه و كتێب و چاپكراوه هاورده‌كان له چوارچێوه‌ی پرۆژه پسپۆرییه زانستیه‌كانی كه خزمه‌تی مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.