مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجوومه‌ن خاوه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌بێت: 1-دانانی سیاسه‌تی گتی هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتی مردنی به‌جێهێنانی به پێ ی یاسا و بڕیاره ره‌چاو كراوه‌كان، دوای بڕیاردانی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان. 2-پێشنیاز كردرن و ئاماده كردنی پرۆژه یاساكان و پێشكه‌ش كردنیان به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان بۆ بڕیار له‌سه‌ر دانیان. 3-ئاماده‌كردن پرۆژه پهیرهوهكان و ئاماده كردنیان. 4-ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بووجه‌ی گشتی هه‌رێم. 5-ئاماده‌كردنی پرۆژه‌كانی نه‌خشه‌ی گه‌شه پێ كردنی هه‌رێم. 6-قه‌رز دان و وه‌رگرتنی به بڕیرای ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان. 7-جێ به‌جێ كردنی یاساكان و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و پارێزگاریكردن له مافه‌كانی هاووڵاتیان و ماڵ و موڵكه گشتییه كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراق. 8-رێ نیشان دان و سازكردن و به‌دوا داچوونی كار و فرمان وه‌زاره‌ته‌كان دایه‌ره‌كانیان و دام و ده‌زگا گشتییه‌كان. 9-چاودێریكردنی ره‌وایی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و دام و ده‌زگاكانی ده‌ری ده‌كه‌ن. "3" مه‌رجی ته‌مه‌ن بۆ وه‌زیرو هه‌روه‌ها لابردنی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه به‌پێی "یاسای یه‌كه‌م هه‌موار كردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره "3"ی ساڵی 1992 بوو كه حوكمی بڕیاری ژماره "35"ی رۆژی 14/12/1994ی ئه‌نجوومه‌ن ده‌گرێته‌وه. 10-ده‌ركردنی بڕیاری به‌رێ كردن و به‌جێ هێنانی یاسا رهچاوكاوهكان و چاودێری كردنی چۆنیه‌تی به ئه‌نجام گه‌یاندنیان. 11-دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و هاوێشتن و له كار خستنی و خانه‌نشینكردنیان به پێی یاسا. 12-به ده‌ر له برَگهی (11)ی پێش‌و و، دامه‌زراندنی خاوه‌ن پله تایبه‌تی یه‌كان و سه‌رۆكی وه‌حده ئیداریه‌كان و دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی ده‌زگای (داواكاریی گشتی) به پێشنیازی وه‌زیری په‌یوه‌ندار بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و دواجار به بڕیاری په‌یوه‌ندار به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان ده‌بێ.