مادده‌ی چواره‌م:وه‌زاره‌ت به به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌و كارانه ده‌كا:1-دانانی ئه‌و سیاسه‌ته په‌روه‌رده‌یییانه‌ی په‌یوه‌ندی یا له مه‌یدانه‌كانیه‌وه هه‌یه به مه‌رجێك له سروشتی كۆمه‌ڵگای كوردستان له پێویستییه‌كانی و خواسته‌كانی پێشكه‌وتنی یه‌وه وه‌رگیرابن و ده‌شبێ تایبه‌تمه‌ندیتی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌یایه‌تی یه‌كانیان تێدا له‌به‌ر چاو بگیرێ، هه‌ر ده‌بێ وه‌هاش له‌سه‌ر بنچینه هه‌لی چۆن یه‌كی دارێژرابن كه ببنه مایه‌ی كیفایه‌تی سیسته‌می فیێركاری.2-مسۆگه‌ر كردنی توانای ئاده‌میزادی و مادی خواسته‌كانی هونه‌ری و رێك وپێكیی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه‌كانی په‌روه‌رده هه‌ڵسه‌نگاندنیان.3-كردنی زمانی كوردی به زمانی خوێندن له گشت پله‌كاناد.4-كردنی زمانی كه‌مایه‌تی یه‌كان به زمانی فێركردن له پله‌ی سه‌ره‌تاییدا بۆ كور و كاڵانیان له‌و ناوچانه‌ی كه تیاید ا نیشته‌جێن، به مه‌رجێ فێركردنی زمانی كوردی تیایدا ئیلزامه بی.