ماددەی حەوتەم:
یەكەم: بە پەیڕەوێك ئەرك و پسپۆرایەتیی پێكهاتەكانی وەزارەت دیاری دەكرێن.
دووەم: وەزیر بۆی هەیە لە كاتی پێویستدا بەڕێوەبەرایەتی یان بەش یان هۆبە لە نوێ بكاتەوە یان تێكەڵ بكات یان ئیلغا بكات.
سێیەم: وەزیر بۆی هەیە رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێ كردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەربكات.