مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ: یه‌كه‌م: وه‌زیر : سه‌رۆكی باڵا و به‌رپرسی ئیش و كار و ئاراسته كردنی سیاسه‌ت و سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش په‌یوه‌ندییان به ئهركو فه‌رمان و پێكهاته و ده‌سه‌ڵات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و كارگێڕی و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و به‌سه‌رپه‌رشتی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن، به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌رپرسه به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌داو، بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان هه‌ر كه‌سێك له‌و وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی بزانێت، بدات. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانی له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، به مه‌رجێك خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت. سێیه‌م: نووسنگه‌ی وه‌زیر : فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێ و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار راوێژكار زیاتر نابێ و ده‌بێ به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بن. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پشكنین و سانسۆری ناوخۆ: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له بواری یاسا یان به‌ڕێوه‌بردن یاخود دارایی شاره‌زا و پسپۆر بێت. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێڕیی و دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له بواری یاسا و به‌رێوه‌بردن دا شاره‌زا و پسپۆر بێت. هه‌شته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری هونه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له بواری پیشه‌سازیی نه‌وتدا شاره‌زا و پسپۆر بێت. نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئابووری و گرێبه‌سته‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێت. ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری وه‌به‌رهێنانی كانزایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و له جیۆلۆجیادا شاره‌زا و پسپۆر بێت.