مادده‌ی چواره‌م : یه‌كه‌م ـ وه‌زاره‌تێك ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری ده‌بێ كه پێك دێت له:- 1. وه‌زیر/ به‌سه‌رۆك. 2. بریكاری وه‌زیر/ به‌ئه‌ندام له‌كاتی دیار نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كا. 3. ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن. 4. به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت/ ئه‌ندامن. 5. ههرشارهزایهكی پسپۆر له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت وده‌ره‌وه‌یدا وه‌زیر به شایسته‌ی بزانێ دایده‌نێ. دووه‌م ـ ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌شكردنی ڕاوێژكاری وڕاسپاردهكانی بۆ وه‌زیر ده‌گرێته ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر په‌سندی كرد ئه‌وا ده‌بێته بڕیاری وه‌زاری.