مادده‌ی سێیه‌م : وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت : یه‌كه‌م ـ وه‌زیر: خۆی سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسیشه له‌كاره‌كانی و ئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتكاری و چاودێری به سه‌رییه‌وه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاساش هه‌موو ئه‌و بڕیار و فه‌رمان و ڕێنماییانه‌ی له هه‌رشتێكدا كه په‌یوه‌ندیدار بێت به ئه‌ركوفه‌رمانی وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌و ده‌ستڕۆییه‌كانی و سه‌رجه‌م كاروباره ته‌كنیكی و دارایی و كارگێری و رێكخستنه‌كانیه‌وه، له‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتی خۆشی جێبه‌جێده‌كرێن، به‌رپرسیاریش ده‌بێ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌و پێییه‌ی ئه‌ندامێكی هاوكاره تیایدا و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌ستڕۆییه‌كانی خۆی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان یانیش ئه‌وه‌ی به شیاوی بزانێ له وه‌زاره‌تدا. دووه‌م ـ 1. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ ڕێگه‌و بان. له ئاراسته كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تدا یاریده‌ی وه‌زیر ده‌ده‌ن له‌چوارچێوه‌ی تایبه‌تكاری و ئه‌و ده‌ستڕۆییانه‌ی كه وه‌زیر پێیان ده‌سپێرێ به مه‌رجێ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تای زانكۆ‌و پسپۆڕیان به‌ده‌ستهێنابێ. سێیه‌م ـ نوسینگه‌ی وه‌زیر: كارمه‌ندێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت وژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانیش هاوكاری ده‌كه‌ن. چواره‌م ـ نوسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: كارمه‌ندێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بێت وژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانیش هاوكاری ده‌كه‌ن. پێنجه‌م ـ ڕاوێژكاران: ژماره‌یان نابێ له چوار زێتر بێت وده‌بێ له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆ بن وله شاره‌زایانیش بن ونابێ ماوه‌ی كاركردنیان له ده‌ساڵ كه‌متر بێت. شه‌شه‌م ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ كاروباری كارگێری ودارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ وشاره‌زا بێ وماوه‌ی كاركردنی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. حه‌وته‌م ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌كنیكی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی به ده‌ست هێنابێ وشاره‌زابێ وماوه‌ی كاركردنی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. هه‌شته‌م ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕێگه وبان وئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن له پارێزگاكانی هه‌رێم دا هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی پسپۆری سه‌ره‌تای زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ و شاره‌زاش بێ و سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێكردن وخانووبه‌ره‌و ڕێگه‌وبانه‌كان ده‌كا له پارێزگاداو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ڕێگه‌وبان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له سنوری هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌و پارێزگایانه‌ش پێوه ده‌به‌سترێته‌وه.