مادده‌ی دووه‌م : وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وفه‌رمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:- یه‌كه‌م: پێشنیاركردنی پلانه گشتیه‌كان بۆ سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم له بواره‌كانی نیشته‌جێكردن و خانووبه‌ره وە ڕێگه‌وبان له‌وانه‌ش (ڕێگه‌ی هاتوچۆی خێرا)و پرد و تونێل و فرگه و هێلی ئاسنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێیی و دروست كردنی تۆڕی ڕێگه‌وبانی نوێ به هه‌مووجۆره‌كانی و پاشكۆكانییه‌وه. دووه‌م: هه‌ڵستان به توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت له ناو بواری كه‌رتی وه‌زاره‌تدا و لێكۆلینه‌وه له جه‌دوای ته‌كنیكی و ئابوری ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌ناو پلانی وه‌زاره‌تدا پێشنیاز ده‌كرێن. سێیه‌م: دنانی نه‌خشه و به‌رنامه‌ی كار بۆ پلانه په‌سندكراوه‌كانی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه دراونه‌ته ده‌ست و وێرای جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ش كه په‌یوه‌ستن به جێبه‌جێكردنێكی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه یان ئه‌وه‌تا بۆ به‌ڵێنده‌ر یان ڕاوێژپێكراوهكان ڕه‌وانه بكرێن. چواره‌م: به‌شداری له ئاماده‌كاری خه‌سڵه‌ته ته‌كنیكیه‌كاندا به پێی بارودۆخی هه‌رێم. پێنجه‌م: جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی بڕیارلهسهردراوی وه‌زاره‌ت و پێشنیازكردنی پلانی (ساڵانه و قۆناغبه‌ندی و دوورخایه‌ن)ی پێویست بۆ حێبهجێكردنیان. شه‌شه‌م: جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌نانی دیه‌وه له ڕێگه‌ی پێكهاته‌كانی جێبه‌جێكردن و نه‌خشه‌سازی وه‌زاره‌ته‌وه یان له ڕێگه‌ی كۆمپانیا تایبه‌تمه‌ندیه‌كان له كه‌رتی تایبه‌تدا پێی سپێردراوه. حه‌وته‌م: هه‌ڵستان به پاراستنی ڕێگهوبانهگشتیهكان له‌وانه‌ش ڕێگه‌كانی هاتوچۆی خێرا كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانیه‌كان و پاراستنی و به‌گه‌ڕخستنی پرده‌كان و ویستگه ته‌وه‌رییه‌كانی قه‌پان و بازگه‌كان وێرای دانانی كه‌لوپه‌له‌كانیان و پارێزگاریش له ڕۆخوچۆنی رێگه‌وبان به پێی یاسای ڕۆخوچانه قه‌ده‌غه‌كراوی(محرمات) ڕێگه‌وبانه‌كان. هه‌شته‌م: هه‌ڵستان به تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه تایبه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌باره‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن له هه‌رێم له نێو تایبه‌تمه‌ندێتی وه‌زاره‌تدا. نۆیه‌م: بایه‌خدان به په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی دێهاته‌كانی كوردستان .